19/05/2026
کۆنترین پاتری لە مێژوودا.. لەکوێ بووە ؟ کەی بووە؟
250 ساڵ پێش زاین واتا نزیکی 2500 ساڵ لەمەوبەر یەکەم پاتری مرۆڤایەتی دروستی کردووە لە سەردەمی ساسانیەکاندا لە ناوچەی بەغدادی ئێستا، ساڵی 1936 لە کاتی دروستردنی سکەی قیتار کرێکارەکانی دروستکردنی ئەو سکەیە دۆزیانەوە.
- بەکارهێنان:
زاناکان لە دوای لێکۆڵینەوەکانیان ٣ تیۆری سەرەکیان دانا کە ئاخۆ بۆ چ مەبەستێک بەکاریان هێناوە:
ڕای یەکەم و سەرەکی ئەوەیە کە بۆ کاری زێڕ و زیوگەرایی بەکاریان هێناوە
ڕای دووەم دەڵێت بۆ چارەسەری پزیشکی وەک تەزوویەکی نزم بۆ چارەسەری دەماری بەکاریان هێناوە.
ڕای سێیەم کە هیچ بەڵگەیەکی مێژووی لەبارەوە نیە کە دەڵێن رەنگە بۆ هەڵگرتنی مادە ئۆرگانیکە گرنگەکان و هەڵگرتن و پاراستنی کتێبە پیرۆزەکان بەکارهاتووە.
- پاتری یەکێکە لە داهێنانە مۆدێرنە زۆر گرنگەکانی ئەم سەردەمە کە گرنگیەکی زۆری هەیە لە هەموو ئەو ئامێرانەی ڕۆژانە بەکاری دەهێنین کە بەبێ پاتری ڕەنگە مەحاڵ بێت سوودیان هەبێ، وەک ئوتۆمبێل و موبایل و زۆر شتی تر..