31/07/2020
بزوێنەری TSI
درێژکراوەی (TSI) بریتییە لە (Turbo Stratified Injection).
ئەم سیستمە بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو ئوتومبیلەکانی سەر بە گرووپی کۆمپانیای ڤۆڵکسواگندا بەکارهاتووە،
بزوێنەری TSI ڤۆڵکسواگن بریتییە لە تێکەڵکردن و بەکارهێنانی هەر دوو سیستمی تۆڕبۆ ( ) لەگەڵ ( ) بۆ بەدەستهێنانی باشترین چووستی. (High Efficiency).
لەگەڵ ئەم تەکنەلۆجیایەدا، دەتوانرێت بزوێنەر دیزاین بکرێت بەجۆرێک کەمترین شوێن داگیربکات (Downsizing)، هەروەها شێوازێکە تیایدا بزوێنەر کەمتر سوتەمەنی بەکاردەبات (high fuel economy)ـیە، ئەم بزوێنەرە لەچاو قەبارەکەیدا توانایەکی ئەسپی بەرز و تۆڕکێکی زیاتری هەیە بەبەراوورد بە بزوێنەرەکانی دیکە.
لە ئێستادا گرنگترین مۆدێلەکانی ڤۆڵکسواگن ئەم بزوێنەرەی بۆ سەر خراوە، لەوانە:
❶ Jetta 2016
❷ Golf GTI 2016
❸ Beetle 2016
❹ Tiguan 2016.....
هەروەها له ئوتومیلەکانی (Skoda,Seat,Audi)دا بەکارهاتووە.
چەند سوودێکی ئەم بزوێنەرە:
❶ دابەشبوونێکی باشتری سوتەمەنی، بەهەمان شێوە سوتانێکی باشتریش.
❷ لەکاتی کرداری پرژاندن(Injection)، سوتمەنییەکە دەچێتە دۆخی هەڵمییەوە (Evaporate)، ئەمەش دەبێتە هۆی ساردکردنەوەی سلندەر، چونکە ماددە لە دۆخی هەڵمیدا هەڵمژەرێکی باشی وزەیە.
❸ ئەم کاریگەری ساردکردنەوەیە، وا دەکات بزوێنەر توانایەکی باشتری هەبێت لەگەڵ سوتەمەنی ئۆکتان نزمدا.
❹ کۆمپرێشن ڕاشیۆیەکی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی پاوەرێکی زۆرتر.
❺ زیادکردنی چوستی سوتانی سوتەمەنی لەناو ژووری سوتان.
زیانەکانی:
❶ نرخی گرانە.
❷ سوتەمەنییەکەی پێویستی بە پەستانێکی بەرز هەیە بۆ چوونە ناو ژووری سوتان بەشێوەیەک پێویستە پەستانەکەی بەرزتربێت لە (200) باڕ.
بەهیوای سوودبینین 😊🌸🥰