Asan Energy

Asan Energy For Solar Energy Solutions

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت، ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەک قبوڵ بێت إن شاء الله.
19/03/2026

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت، ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەک قبوڵ بێت إن شاء الله.


- ئایا سیستەمی وزەی خۆر، چارەسەری بنەبڕی کێشە و کەمی کارەبایە؟ 💡لە ڕاستیدا نەک تەنها چارەسەر، بەڵکو باشترین بژاردەیە! بە...
07/03/2026

- ئایا سیستەمی وزەی خۆر، چارەسەری بنەبڕی کێشە و کەمی کارەبایە؟ 💡

لە ڕاستیدا نەک تەنها چارەسەر، بەڵکو باشترین بژاردەیە! بە جارێک چارەسەری نەبوونی کارەبا و گرانی نرخی پسوڵەی کارەبا دەکات. لە هەمووی گرنگتر، بە خۆڕاییە!

- چۆن بە خۆڕایی؟ ئەی ئەوە نییە پارەیەکی زۆری تێ ئەچێت بۆ دانانی سیستەمەکە؟ 💵

ڕاستە بڕە پارەیەکی پێویستە، کە نرخی سیستەمێک بۆ ماڵێکی ئاسایی لە نێوان نرخی ئایفۆن حەڤدەیەکی پڕۆ ماکس و.. زۆر بڕوا، ئۆپڵێکی ئۆمێگادایە 😄، بەڵام جیاواز لەو کاڵایانەی کە باسم کرد، بە تێپەڕبوونی کات نرخی خۆی لەدەست نادات، و بە پێچەوانەشەوە ئەبێت بە داهاتێکی شاراوە بۆ ماڵەکەت.

- تێنەگەشتم چۆن؟ 🤔

بۆ نموونە، ئەگەر تۆ مانگانە بڕی ١٥٠,٠٠٠ پسوڵەی کارەبات بۆ بێتەوە، بە دانانی سیستەمێک کە تێچووەکەی نزیکەی ٢,٥٠٠ دۆلار بێت، وە توانای کەمکردنەوەی بڕی پسوڵەکەتی هەبێت بۆ ٥٠,٠٠٠ دینار، ئەوا تۆ بە تێکڕا بۆ هەموو مانگێک ١٠٠,٠٠٠ دینار پاشەکەوت ئەکەیت لە نرخی کارەبادا. بە ماوەی ٣ ساڵ تێچووی سیستەمەکە دەرئەهێنیتەوە، وە لە دوای ئەوەش بەو جۆرە بەردەوام دەبێت هەموو مانگێک بڕە پارەیەکت بۆ دەگەڕێتەوە. وە هەروەها ئەگەر پاتری دابنێیت، ئەوا جێی مۆلیدەیەکت بۆ دەگرێتەوە بۆ کاتی بێ کارەبایی، کارەبات ئەیاتێ بەبێ بەنزین و دەنگی بێزارکەر و بۆنی ناخۆش و دووکەڵی ڕەش. ئەی وانییە؟ 🔋

- جا ئەم سیستەمانە ئەوەنە بەرگە ئەگرن کە بەو جۆرە باسی ئەکەیت؟ 🗓️

بێگومان بۆ ئەم بابەتەیان هەڵبژاردنەکە لە دەستی خۆتدایە، هەڵبژاردنی کوالیتی و براندی باش پاشەڕۆژی پڕۆژەکەت دیاری دەکات. ئامانجی ئێمە لە سەرەتاوە گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵکە بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر. بۆ ئەم مەبەستەش، گەڕاین و گەڕاین و گەڕاین.. تا توانیمان باشترینەکان پەیدا بکەین، هەر لە ئاسن و بڕغووی ژێر تەختە خۆرەکانەوە بیگرە تا دڵی سیستەمەکە کە ئینڤێرتەرە. جگە لە هەموو ئەمانە، ئێمە بە شێوازێکی زانستی بە تەواوەتی نەخشە و پلان بۆ پڕۆژەکە دادەڕێژین پێش دەستپێکردن بە کارەکان. بەدڵتە؟

- دە دەی باشە وەرە بۆم دانێ با منیش بێخەم بم لە کارەبا 😎


23/02/2026
سیستەمی وزەی خۆر بە ٢٢٠٠ دۆلار! ☀️ئێستا بە نرخێکی گونجاو و کوالێتییەکی بەرز، سیستەمی وزەی خۆر بۆ ماڵەکەت دانێ.ئەم ئۆفەرە...
19/02/2026

سیستەمی وزەی خۆر بە ٢٢٠٠ دۆلار! ☀️

ئێستا بە نرخێکی گونجاو و کوالێتییەکی بەرز، سیستەمی وزەی خۆر بۆ ماڵەکەت دانێ.

ئەم ئۆفەرە پێکدێت لە:
🔹 ئینڤێرتەری ٣.٥ کیلۆواتی شیساج: کوالێتییەکی بێوێنە.
🔹 پاتری ٨ کیلۆواتی شیساج
🔹 شەش پانێڵی لۆنجی ٦٢٠ وات (Longi).
🔹 بۆکسی پاراستن: بۆ پاراستنی سیستەمەکە لە سووتان و تێکچوون
🔹 دامەزراندن: بەستنی سیستەمەکە بە شێوەیەکی ئەندازیاری و زانستی.

توانای کارەبا:
💡 لە ڕۆژدا: دابینکردنی ١٥ ئەمپێر کارەبای ڕاستەوخۆ لە پانێڵەکانەوە.
🔋 لە شەودا: پاترییەکە توانای دابینکردنی ٤ ئەمپێر کارەبای هەیە بۆ ماوەی 7 کاتژمێر.

💰 نرخی گشتی: ٢٢٠٠ دۆلار

25/01/2026

#سۆلار

هەمیشە باشترینمان پێشکەش کردوون لە ئاسان ئێنێرجی!تایبەت بە کارگە و کۆمپانیا و شوێنە بازرگانیەکان..پاتری ڕاک بە قەبارەی ٤...
28/12/2025

هەمیشە باشترینمان پێشکەش کردوون لە ئاسان ئێنێرجی!
تایبەت بە کارگە و کۆمپانیا و شوێنە بازرگانیەکان..

پاتری ڕاک بە قەبارەی ٤٠ کیلۆوات و ٦٠ کیلۆواتی براندی شیساج، هەروەها ئینڤێرتەری هایبریدی شیساج بە قەبارەی ٢٠ تا ٦٠ کیلۆوات، لە جۆری سریفەیس و ڤۆلت بەرز، بە گرەنتی پێنج ساڵ بەردەستە!

بە بەستنی چەند پاتری و ئینڤێرتەرێک پێکەوە دەتوانیت توانای بەرهەمهێنانی کارەبا تا ١.٢ مێگاوات بەرز بکەیتەوە.

📍 سلێمانی - شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود - نزیک پردی کۆبانێ

#سۆلار

06/12/2025

بە خۆشحاڵیەوە ئێمە بە بەکارهێنانی چەندین پڕۆگرام و سۆفتوێری جیاواز، وردەکاری تەواوی سیستەمی سۆلارەکانتان بۆ دیزاین دەکەین پێش دانان.
بە جۆرێک کە بە تەواوەتی داتای سیستەمەکە و تێچوو و مەواد و توانست و ڕووی هەتاو و سێبەر وەردەگرین، تاکو زۆرترین سوود لە سیستەمەکە ببینن و کەمتر دووچاری کێشە ببنەوە و کەمترین تێچووی تێ بچێت.

ئۆفەرێکی کاتی لە ئاسان ئێنێرجیتایبەت بۆ پچڕانی کارەبا بۆ کاتی پێویست و بۆ ئەو شوێنانەی کە نایانەوێت پەناڵ دانێن.📍سلێمانی...
29/11/2025

ئۆفەرێکی کاتی لە ئاسان ئێنێرجی

تایبەت بۆ پچڕانی کارەبا بۆ کاتی پێویست و بۆ ئەو شوێنانەی کە نایانەوێت پەناڵ دانێن.

📍سلێمانی - شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود - نزیک پردی کۆبانێ

#سۆلار

براندی شیساج (CHISAGE ESS) هەڵبژێرە بۆ سیستەمی وزەی خۆرەکەت! ☀️جیاواز لە براندەکانی تر، گرەنتی ١٠ ساڵی لەگەڵدایە، وە خاو...
23/11/2025

براندی شیساج (CHISAGE ESS) هەڵبژێرە بۆ سیستەمی وزەی خۆرەکەت! ☀️

جیاواز لە براندەکانی تر، گرەنتی ١٠ ساڵی لەگەڵدایە، وە خاوەنی کوالیتیێکی بێوێنەیە.

بەرهەمەکانی شیساج لە ئاسان ئێنێرجی بەردەستە ✅

📍 سلێمانی - شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود - نزیک پردی کۆبانێ

سیستەمی وزەی خۆرەکەت بە ئاسان ئێنێرجی بسپێرە و بێخەم بە!ئۆفەری سیستەمی ٢٠ ئەمپێر ☀️• توانای دابینکردنی ٢٠ ئەمپێر کارەبای...
02/11/2025

سیستەمی وزەی خۆرەکەت بە ئاسان ئێنێرجی بسپێرە و بێخەم بە!

ئۆفەری سیستەمی ٢٠ ئەمپێر ☀️
• توانای دابینکردنی ٢٠ ئەمپێر کارەبای هەیە بە ڕۆژدا
• پێک دێت لە ١٠ پانێڵی ٦١٥ واتی مارکەی لۆنجی
• باشترین ئینڤێرتەری هایبرید، لە مارکەی شیساج، بە توانای ٦ کیلۆوات، هەروەها بە گرەنتی ١٠ ساڵ
• بۆکسی پاراستنی کارەبا
• سیستەمەکە ئامادەیە بۆ گەورەکردن یان زیاد کردنی پاتری لە داهاتوودا، بەبێ لابردنی هیچکام لە پارچەکان
• لەلایەن ستافێکی شارەزا بە باشترین شێواز بۆتان دادەمەزرێنین

📍 سلێمانی - شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود - نزیک پردی کۆبانێ
0770 141 6331
0770 454 8907
0770 725 0873

پاتری لیثیۆمی شیساج، بە کوالیتیێکی بەرز و گرەنتی ١٠ ساڵی ڕاستەقینە بەردەستە.
25/10/2025

پاتری لیثیۆمی شیساج، بە کوالیتیێکی بەرز و گرەنتی ١٠ ساڵی ڕاستەقینە بەردەستە.

23/10/2025

Address

Sulaymaniyah, Malik Mahmood Road, Kobane Bridge
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Asan Energy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share