27/07/2021
ئاستى زانکۆکانى کوردستان لە رووى توێژینەوەى زانستیەوە, بە گوێرەى باورپێکراوترین داتاکانى جیهان (کلاریڤەیت). بۆ یەکەم جار لە کوردستان. بۆیە ئەگەر دلت خوشە بەو پۆلێنکردنانەى لە ئینتەرنێت دادنەرێن و زانکۆکەت پێشکەوتووە ئەوا راستیەکە لێرە وەرگرە. د. رەوەز کوردە
ئەو زانیاریانەى خوارەوە زۆر بابەت هەلدەگرن, بەلام من هەوڵ ئەدەم تەنیا داتاکان پشان بدەم و دوور بکەومەوە لە هەلسەنگاندنى هەموو زانکۆکان جونکە ئیشى من نیە وە ناشم هەوێت هیج لایەنێک دڵگران بێت بە شیکردنەوەکانى من. خۆت لە وێنەکە بریار بدە.
وە ئەو داتایانە لە کلاریڤەیت وەرمگرتووە وە ریپۆرتى (کلاریڤەیت)ى هەر یەکە لەو زانکۆیانە لاى من هەیە بە خوشحالیەوە هەر زانکۆیەک ویستى پێى ئەدەم..وە ئەوەى شارەزایى هەبیت ئەزانیت من لەو وێنەو تەیبلەى خوارەوە چیم کردووە و وە چ زانیاریەکى گرنگم کورت کردۆتەوە. ئەکرێت وەزارەت و زانکۆکان ئیشى لەسەر بکەن. وە ئەوە یەکەم جارە لە کوردستان ئەو جۆرە داتایە وەرگیرابێت کە راستەوخۆ لە دەزگاى کلاریفەیت وەرگیرابێت.
هەر وەک روونە تەمەنى زانکۆکان جیاوازى زۆریان هەیە ئەوش وا دەکات ژمارەى توێژینەوە و سایتەیشن جیاوازى زۆر هەبێت. بۆ ئەوەى رێزبەندیەکى دادپەروەرانە بکەین, ژمارەى توێژینەو و سایتەیشنى دوو سال (٢٠١٨ – ٢٠٢٠) پێکەوە مقارەنە کرد بۆ ئەوەى ئاستى پێشکەوتنى زانکۆکان ببیننن لە دوو سالى رابردوو. ئەوەى روونە ((((( ئاستى زۆربەى زانکۆکان لە رووى پێشکەوتنەوە جیاوازیەکى زۆر گەورەى نیە )))))) بۆ هەردوو فاکتەر (ژمارەى توێژینە و سایتەیشن) جگە لە زانکۆیى پۆلیتەکنیکى هەولێر نەبێت... کە پێشکەوتنێکى زۆرى پێوە دیارە... بۆیە وەزارەت ئەکرێت گرنگى بەو بابەتە بدات و بزانێت هۆکارى ئەو پێشکەوتنە چیە و جۆن زانکۆکانى دیکە سود لە ئەزمونیان وەرگرن .... وە بە نمونە وەک خۆم لە نزیکەوە ئاگادارم, کەسانى ئەکتیڤ لە بوارى تویژینەوە زۆر گرنگیان پێدراوە لە چاو زانکۆکانى دیکە ... وە ئەوەى جیگەى دەستخۆشیە هەموو ستافەکەشیان خەلکى کوردستانن واتا لە دەرەوە وەکو ناو نەهیندراونەتە ناو زانکۆ ....
تێبینى:
١. لە گرافەکە, زانکۆیى گەرمیان و هەلەبجەم داخیل نەکرد بە هۆکارى ئەو زانکۆیانە نوێن و ناکرێت مقارەنە بکرێن بە زانکۆ کۆنەکان. زانکۆیى زاخۆش کیشەى هەبوو.
٢. ئەکاونتەکەم لە مەلپەرى (ویب ئۆف ساینس) تواناى بینینى هەموو زانیاریەکانى هەیە... واتا داتاکان خوم وەرمگرتوەو لە سەرچاوەیەکى دیکە وەرنەگیراوە بەلکو راستەخو لە کلاریڤەیت وەرمگرتووە .
٣. داوا لە کەسە شارەزاکانى هەر یەکە لە زانکۆکانى (سلێمانى, چەرمۆ, پۆلیتەکنیکى سلیمانى, زاخۆ, پۆلیتەکنیکى دهۆک, هەلەبجە, گەرمیان) دەکەم کە بە زووترین کات قسە لەگەل ئۆفیسى دەزگاى کلاریفەیت بکەن جونکە ناوەکانیان تەواو نیە و کاریگەرى دەبیت لەسەر رانکینگى نێودەولتى دەبیت بۆیان.
٤. زانکۆ ناحکومیەکانم وەرنەگرت جونکە نامەوێت پۆستەکەم ببێتە ریکلام بۆ هیج زانکۆیەکى ناحکومى
٥. زۆر پۆلێنى دیکەم ئەدیت ئەکرا لەسەر ئاستى زانکۆکان بە وەرگرتنى گۆگل سکۆلەر یان ویب ئوف مەتریک. بەلام کەسانى شارەزا ئەزانن کە گۆگل سکۆلەر جەند کیشەى زۆرە و داتاکان جیگەى متمانە نین. بۆیە بریارم دا کە رۆژێک ئەو پۆلێنەکردنە بکەم وەکو ئەوەى ولاتانى دەرەوە ئەیکەن بۆ زانکۆکانى خۆیان.
٦. تویژینەوە هەیە لە گۆڤاریکى سکوپەس بلاوکراوەتەوە بەلام لە کلاریڤەیت نیە.. ئەوە وەرنەگیراوە... بە واتایەکى دیکە بەس ئەو توینەوە ئاست بەرزانە وەرگیراون کە لە کلاریفەیتن.
لەگەل رێزدا ...
د. رەوەز کوردە
https://academicstaff.epu.edu.iq/faculty/rawaz.kurda