16/05/2018
تاوانى خيانه‌ت كردن
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الى يوم الدين .
خيانه‌ت بريتييه له ناپاكى كردن لهوئهركهى له‌سه‌ر شانيهتى بۆنمونه له‌وانه ناپاكى كردن له پاراستنى ئه‌مانه‌تدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) سه‌باره‌ت به سيفه‌تى دووڕووه‌كان فه‌رموويه‌تى : نيشانه‌ى كه‌سى دووڕوو سێ شته ، يه‌كه‌م : له‌كاتى قسه‌كردنيدا درۆ ده‌كات ، دووه‌م : كاتێك به‌ڵێنيدا به‌ڵێنه‌كه‌ى ناباته سه‌ر ، سێ يهم : له‌كاتى سپاردنى ئه‌مانه‌تدا ناپاكى ده‌كات و نايپارێزێت .
خيانه‌ت و ناپاكى چه‌ند جۆرێكى هه‌يه
1_ ناپاكى له بيروباوه‌ڕ و په‌رستشدا : بۆ باوه‌ڕدار درووست نييه ناپاكى بكات لهبيروباوهڕيدا نابێت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك شه‌ريك بۆ خوا دابنێت شتێكى تر له‌گه‌ڵ خوا بپه‌رستێت ، وهدرووست نييه ناپاكى لهپهرستشهكاندا بكات وه‌كو ده‌ست و نوێژگرتن و نوێژكرن و زه‌كات دان و باقى په‌رستشه‌كانى تر .
2_ ناپاكى له شه‌ره‌ف ناموسدا : بۆ باوه‌ڕدار درووست نييه ناپاكى له‌گه‌ڵا ناموس و ئافره‌تى خه‌ڵك بكات ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : (ولا تقربوا الزنا إنه كان فاحشة وساء سبيلا) الإسرا‌ء-32 . واته : هه‌رگيز نزيكى زينا مه‌كه‌ون ، چونكه ئه‌و كاره گوناه و تاوان و رێچكه‌يه‌كى زۆر خراپ و هه‌ڵه‌يه .
3_ ناپاكى كردن لهسهيركردنى حه‌ڕامدا : خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : ( يعلم خائنة الأعيون وما نخفى الصدور) غافر-19 . واته : خوا زانيارى هه‌يه و ئاگاى له‌و چاوانهيه كه خيانه‌ت ده‌كات و سه‌يرى ناموسى خه‌ڵك ده‌كات وهئاگاى له‌گشت ئه‌و شتانه‌شه كه له‌ناو سينهكاندا شاراوه‌يه .
4_ ناپاكى كردن لهكهسايهتى و ئه‌مانه‌تدا : درووست نييه باوه‌ڕدار به‌ده‌ست و زمانى ئه‌زيه‌تى به‌رامبه‌رى بدات و ناره‌حه‌تى بكات ، يان ماڵ و سامانى داگير بكات يان نهيپارێزێت و بيفهوتێنێت .
5_ خيانه‌ت و ناپاكى كردن له برايهتيدا: موسڵمان براى موسڵمانه پێويسته مافه‌كانى نێوانيان جێ به‌جێ بكه‌ن و يارمه‌تى يه‌كتر بده‌ن و ره‌حم و بهزهييان بۆ يه‌ك هه‌بێت و مافه‌كانى يه‌كتر پێشێل نه‌كه‌ن و سته‌م له‌يه‌كتر نه‌كه‌ن.
6_ ناپاكى كردن له كڕين و فرۆشتندا : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) جارێكيان به‌لاى گه‌نم فرۆشێكدا تێپه‌ڕى و ده‌ستى خسته ناو گه‌نمه‌كه و په‌نجه‌كانى گهيشت به تهڕێتى ، به‌خاوه‌نى گه‌نمه‌كه‌ى فه‌رموو ئه‌م تهڕێتييه چييه ؟ پياوه‌كه وتى ئاوى بارانى به‌ر كه‌وتووه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) پێى فه‌رموو : كهوايه بۆ گه‌نمه تهڕهت نه‌خستۆته سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بيبينێت ، هه‌ر كه‌سێ ناپاكيمان له‌گه‌ڵدا بكات له‌ئێمه نييه .
7_ ناپاكى كردن به‌رامبه‌ر به وڵات : بۆ هيچ كه‌سێك درووست نييه خيانه‌ت لهوڵاتهكهى بكات و يارمه‌تى دوژمنانى وڵاته‌كه‌ى بدات .
8_ ناپاكى كردن لهبهڵێندا : هه‌ركه‌سێك پهيمان و به‌ڵێنى به‌كه‌سێكدا واجبه به‌جێى بگه‌يه‌نێت و هه‌ڵى نهوهشێنێتهوه ، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ڵێن له نيشانه‌ى دووڕووه‌كانه .
9_ ناپاكى كردن لههاوسهرێتيدا : درووست نييه بۆ پياو يان بۆ ئافره‌ت ناپاكى به‌رامبه‌ر يه‌كتر بكه‌ن و شه‌ره‌ف و ناموسى يه‌كتر نه‌پارێزن ، ده‌بێت زۆر وريا بن و خۆيان له سەيركردنى حه‌ڕام و په‌يوه‌ندى ناشه‌رعى و به‌د ره‌وشتى بپارێزن چونكه زۆر گوناهبار ده‌بن و زه‌ره‌رمه‌ندى دونياو قيامه ت ده‌بن .
10_ ناپاكى كردن له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵدا : دايكان و باوكان به‌رپرسن له‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵهكانياندا بۆيه ده‌بێت زۆر به‌ڕێك و پێكى منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده بكه‌ن و له‌گشت خراپه‌يه‌ك بيانپارێزن و ئامۆژگارى خێريان به‌كه‌ن .
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبة وسلم