"بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە "
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٩/٨ ، هەواڵی کۆچی دوای کاک (ئیسماعیل عبدالله ) ناسراو بە ئیسماعیلی سەرای ئازادی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان مان پێگەیشت .
سەرەخۆشی و سەبوری لە خۆمان و بنەماڵە و هاوڕێیانی دەکەین .
لە خودا داواکارین ڕوحی کاک ئیسمایل شادبێت.
ئاسۆ ڕەحیم
10/07/2024
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
سوپاسنامە
بەڕێزان خزمان و دۆستان و پیاوانی ئاینی و عەشرەتە بەڕێزەکان
بەناوی بنەماڵەی کاک ( طاهر حمە ف*ج شەمێرانیەوە)کەسایەتی دیار و خیرخوازی عەشرەتەکەمان
لە دڵەوە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسی بێ پایانمان هەیە بۆ ماندوبوون و هاوخەمیتان
لە بەشداریکردنتان لەڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن و پرسەی خوالێخۆش بوو لەڕێگای سەردانیکردن بیت یاخوود پەیوەندی دڵسۆزی خۆیان پیشانداو لە ئازاری ئێمەیان کەمکردەوە
کۆچی ئازیزمان نمونەی ژیانکردنی لە ناومان چۆن خۆشەویستی هەژاران بوو بۆ ئێمە پەیڕەوێکە لەسەری دەژیین، ڕێبازێکە لەسەری پەروەردە بووین و هەر بەو وزە و هێزەی ئەو هەیبوو، درێژە بە ژیان و بەردەوامی بە کارەکانی دەدەین؛ بێگومان هەر بەو جۆرەش درێژەپێدەری دۆستایەتی و هاوڕێیەتیی ئەو دەبین لەگەڵ ئێوەی ئازیز و بەئەمەکدا.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بنەماڵەی کۆچکردوو.
06/06/2022
سوپاس نامە
بە ناوی خۆم و بنەماڵەکەمەوە
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو خزمان و هاوڕێیان و دۆستان و هەموو ئەو لایەن و کەسایەتیانەی لە کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە لە ڕێی بەشداریکردنیان لە پرسەی دایکی خۆشەویستم (حسنیە احمد ) چ بە هاتنیان یان بە تەلەفۆن و ناردنی نامەیکیش بووبێت، دڵسۆزیی و وەفادارییتان نواندووە. سەرخۆشییتان ئارامیی بە دڵ و دەروونمان بەخشیی و خەم و پەژارەی کەمکردینەوە، خوا تەندروست و لەشساغتان بکات و هەرگیز ناخۆشیی نەیەتەڕێتان و هەمیشە لە خۆشییدابن دووبارە سوپاسی ھاوخەمی ھەموو ئەو بەڕێزانە ئەکەین
Be the first to know and let us send you an email when Aso rahim ئاسۆ ڕەحیم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.