زانیاری جۆراوجۆر

  • Home
  • زانیاری جۆراوجۆر

زانیاری جۆراوجۆر ئامانجانمان گه یاندنی زانیاری جوراجوره بوئیوه ی خوشه ویست

ئەم جارە باسی دۆخێکی مەترسیدار دەکەین کە کەم کەس دەزانێت کەوا بزوێنەرەکەی بەرەو تێكچون دەچێت. ڕەنگی ئاڵتوونی یان قاوەیی ...
17/05/2026

ئەم جارە باسی دۆخێکی مەترسیدار دەکەین کە کەم کەس دەزانێت کەوا بزوێنەرەکەی بەرەو تێكچون دەچێت.

ڕەنگی ئاڵتوونی یان قاوەیی لە ناو بزوێنەردا (مەکینەدا) بە "Varnish" (ڤارنش) یان چینەکانی ئۆکساندن ناسراوە.
زۆرجار ئەمە بەهۆی دواخستنی کاتی گۆڕینی ڕۆن بە تایبەت ئەوانەی( ١٥،٠٠٠کم )یان زیاتر لەسەر رۆن دەرۆن یان بەکارهێنانی ڕۆنێکەوە دروست دەبێت کە بەرگەی گەرمییەکی کەم دەگرێت.
ئەم حاڵەتە ڕاستەوخۆ مەترسیدار نییە، بەڵام نیشانەیە بۆ ئەوەی کە ڕۆنەکە خەریکە توانای پاراستن و پاککردنەوەی لەدەست دەدات.
بە تێپەڕبوونی کات، ڕەنگە ئەم نیشتووانە کاریگەرییان هەبێت لەسەر ڕێڕەوەکانی ڕۆن و بەشە هەستیارەکانی ناو بزوێنەر، بە تایبەتی بەشە لاستیقەکان یان جاینەکان کەوادەکات تێکبچن رۆن بدەن.
بۆیە زۆر جار دەبینین سەرەقەباخی مەکینە دەکرێتەوە تا بەشە لاستیقەکان بگۆردرێ.
خۆپاراستن لەم حاڵەتە دەبێت بە بەکارهێنانی ڕۆنی کوالێتی باشتر، پابەندبوون بە کاتی دیاریکراوی چاککردنەوە (سێرڤس)، هەروەها هێشتنەوەی سیستەمی ساردکردنەوە لە دۆخێکی زۆر باشدا.

سوودەکانی سرکە بەشێوەیەکی گشتی  • سرکە ئازاری ناو سک ناھێلیت لەماوەی کورت و کێشەی سک چوون چارەسەر دەکات و رێگری لە رشانە...
16/05/2026

سوودەکانی سرکە بەشێوەیەکی گشتی

• سرکە ئازاری ناو سک ناھێلیت لەماوەی کورت و کێشەی سک چوون چارەسەر دەکات و رێگری لە رشانەوە دەکات.

• زۆر باش بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش . چونکە چەوری دەسووتێنێت .

• ھەندێک کێشەی میزکردن چارەسەر دەکات .

• مرۆڤ دەپارێزێت لەکێشەکانی سەرئێشە .

• سرکە چارەسەرە بۆ بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن ، ھەروەھا رێگری دەکات لەسەر سوڕان .

• رێگری دەکات لە کێشەکانی رژێنی لیمفاوی لە لەش .

• چارەسەرە بۆ چەندین نەخۆشی پێست ، بەتایبەتی پێستی سەر .

• سرکە چارەسەرە بۆ کەمی پۆتاسیۆم لە لەش .

• سرکە چارەسەری برین و سووتان دەکات .

• دەکرێت وەک پاک کەرەوەی شوێنی سووتان بەکاری بھێنی .

• چارەسەر نەخۆشی دەوالی دەکات .

• وشکی سەر ناھێلێت و رێگری لە تۆشکی سەر دەکات .

• سرکە چارەسەر بۆ ئاوسانی جومگەکان . و رێگری رۆماتیزم دەکات .

• رووبەرووی بێ تاقەتی دەبێتەوە و کێشەی کەم خەوی ناھێلێت .

• سرکە چارەسەرە بۆ ئاوسانی قورگ و ئازارەکانی کەم دەکاتەوە .

• سرکە کێشەی کەمی خوێن چارەسەر دەکات چونکە مادەی ئاسن لە خۆ دەگرێت .

14/05/2026

مێرولەی سپی

مێرولەی سپی کە ناسراوە بە (Termite)بە کۆمەڵێک زیندەوەر دەگوترێت کە سلیۆلوز دەخۆن و ناسراون بە (مێرولەی سپی) بەڵام لەرووی ناچنەوە سەر بنەماڵەی مێروولەی ئاسایی، ھەرچەندە سیستەمی کۆمەڵایەتی مێرولەی سپی لە ھەنگ و مێرولەی ئاسایی نزیکە, بەڵام زانایان پێیانوایە کە مێرولەی سپی لە رووی پۆلین کردنەوە زیاتر لە سیسرکە نزیکە نەک لە مێرۆلەی ئاسایی.

مێرولەی سپی بە شێوەیەکی گشتی لە ژێر زەوی دەژین بەشێوەی کۆمەڵ ژیان بەسەر دەبەن و دەبنە سێ چینی سەرەکی ئەوانیش (کرێکارەکان ، سەربازەکان ، بەرھەم ھێنەرەکان (شا و شاژن).

مێرولەی سپی ٢٧٥٠ جۆری جیاوازی ھەیە و ئەو شوێنانەی تێیدا دەژین بریتیە لە دارستانە کەمەرییەکان و لە ئەمەریکای باکوور و کولۆمبیا ھەرەەھا لە کەنارەکانی زەریای ھێمن ھەیە لەگەڵ رۆژھەڵاتی کەنەدا و کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی و لەوڵاتانی ئەوروپا و کۆریای باشوور و باکووری ژاپۆن و باشووری ئەەفریقیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا

پێکھاتەی لەشی مێرولە :

پێھاتەی لەشی مێرولەی سپی جیاوازە لەگەڵ زیندەوەرەکانی دیکە ئەمەش لەرێگەی سەیرکردنی پێکھاتەی جەستەی دەکرێت کە چەند تایبەتمەندییەکی ھەیە لەوانەش :

• لەشی مێرولەی زیاتر شێوەی لاکێشەییە و کەمەری نییە لە ناوەڕاستی لەشی .

• مێرولەی سپی قۆچەکانی ھەستەوەری شێوەیەکی ئاسۆیی ھەیە .

• باڵەکانی مێرولەی سپی ھاوشێوەی یەکترن لە رووی شێوەی و قەبارە و باڵەکانی گەورەترن لە جەستەی .

کاریگەری پلەی گەرمای دەرەوە لەسەر رۆنی بزوێنەر. پلەی گەرمی دەرەوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕۆنی بزوێنەر (مەکین...
13/05/2026

کاریگەری پلەی گەرمای دەرەوە لەسەر رۆنی بزوێنەر.

پلەی گەرمی دەرەوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕۆنی بزوێنەر (مەکینە) نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر توانای سیستەمی ساردکردنەوەی بزوێنەرەکە هەیە بۆ دەرکردنی گەرمی.

بەپێی بنەما فیزیاییەکان، خێرایی گواستنەوەی گەرمی پشت بە جیاوازی پلەی گەرمی نێوان پارچەکان و ژینگەی دەوروبەری دەبەستێت.
بۆیە لە کەشوهەوای زۆر گەرمدا، پرۆسەی دەرکردن و لەدەستدانی گەرمی بزوێنەرەکە زۆر بە هێواشی ڕوودەدات.
لەبەر ئەوەی بزوێنەر بەردەوام گەرمی بەرهەم دەهێنێت و ساردکردنەوەکەش بەهۆی گەرمای دەرەوە هێواش دەبێتەوە، بزوێنەرەکە تووشی "گوشاری گەرمی" دەبێت.
ئەم گوشارە گەرمییە لەگەڵ لێکخستنی بەردەوامی بەشە کانزاییەکانی وەک کامشەفت، ڕینگەکان و ناوەوەی سلندەرەکان، دەبێتە هۆی دروستبوونی گوشارێکی میکانیکی توند. لە ئەنجامدا، ڕۆنەکە لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی گوشاری گەرمی و میکانیکی دەبێتەوە، ئەمەش وادەکات لینجییەکەی (خەستییەکەی) تێکبچێت و توانای پاراستن و تایبەتمەندییەکانی بە تەواوی لەدەست بدات.
لە کۆتای.

پشکنینی سیستەمی ساردکردنەوە، دڵنیابە لە کارکردنی سیستەمەکە و هەبوونی بڕی پێویستی ئاوی ڕادێتەر.
ڕۆنی گونجاو، ڕۆنێکی کوالێتی بەرز بەکاربهێنە کە بەرگەی گەرمای بەرز بگرێت.
گۆڕینی لەکاتی خۆیدا ، لە وەرزی گەرمادا، ڕۆنەکە پێش لەدەستدانی لینجییەکەی (خەستییەکەی) بگۆڕە.

بە هیوای سەلامەتی.

08/05/2026

وشەی "چەقاوەسو" لە چییەوە هاتووە ؟....... لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانی لە شاری ئەستەمبوڵ، پیاوێکی چایەچی هەبو، ئەم پیاوە زۆر چەناباز و زۆربڵێ بو. هەمیشە سێ ترمۆزی بەدەستەوەبو هاواری دەکرد ( چا قاوە سوو) چەند جارێک ئەم سێ وشەیەی دووبارەدەكردوە ( چا قاوە سوو ، چا قاوە سوو)، لەزمانی توركیدا ( چا هەر واتای چایە ، قاوە هەر واتای قاوەیە ، سوو بەواتای ئاو دێت)، ئیتر خەڵك دەوریان لێدەدا و لێیاندەكڕی كابرای چایچی بژێوی ژیانی خۆی بەم كەسابەتە پەیدادەكرد، ئیتر هەر كەسێك زۆربڵێ بوایە و چەنەبازبوایە، مەجالی كەسی نەدایە لە قسەكردندا پێیاندەگۆت دەڵێی كابرای چەقاوەسووی ،
ئەو سەردەمە هەندێک كوردیش سەربازی عوسمانییەكان بوون، بۆیە وشەی چەقاوەسو گوازرایەوە بۆ كوردەكان ، بەتایبەت بۆ خەڵكی سلێمانی، كەسی زۆر بڵێ یان منداڵێكی زۆر هاروهاج پێیاندەگۆت چەقاوەسوو، لەئێستادا هەرچەندە وشەی چەقاوەسوو كەمتر بەكاردەهێنرێت بەڵام لەناو كەسە بەتەمەنەكاندا هەر ماوە.

ئایرۆستات (Aerostat): سێرڤەرێکی فڕیو و پاسەوانێکی زیرەکی ئاسمان!وەک ئەندازیارێکی پرۆگرامسازی، کاتێک سەیری*Aerostat*دەکەم...
07/05/2026

ئایرۆستات (Aerostat): سێرڤەرێکی فڕیو و پاسەوانێکی زیرەکی ئاسمان!
وەک ئەندازیارێکی پرۆگرامسازی، کاتێک سەیری*Aerostat*دەکەم،تەنها باڵۆنێکی گەورە نابینم، بەڵکو وەک "Node"ـێکی جێگیر و بەهێز لە تۆڕێکی بەرفراواندا سەیری دەکەم. ئەم ئامێرە تێکەڵەیەکە لە فیزیا و ئەندازیاری پێشکەوتوو.

ئایرۆستات چییە؟
ئەم ئامێرە لە هەوا سووکترە و بەهۆی کێبڵێکی بەهێزەوە (Tether) بە زەوییەوە بەستراوەتەوە. جیاوازی سەرەکی لەگەڵ درۆن ئەوەیە کە پێویستی بە وزە نییە بۆ مانەوە لە هەوادا، بەڵکو گازی ناو باڵۆنەکە هەڵیدەگرێت، ئەمەش ڕێگەی پێ دەدات بۆ ماوەی چەندین هەفتە بە بەردەوامی لە ئاسمان بمێنێتەوە.

🛡️ ڕاوکەری درۆن و چاوی سیستەم
یەکێک لە گرنگترین بەکارهێنانە مۆدێرنەکانی ئایرۆستات، دۆزینەوەی درۆنەکانە (Drone Detection). بەهۆی ئەوەی لە بەرزاییەکی زۆرەوە (تا ١٥٠٠ مەتر) سەیری خوارەوە دەکات، دەتوانێت:
بەرگری لە درۆنی نزمەفڕ: ئەو درۆنانەی لە ژێر ڕاداری ئاسایی دەفڕن، ناتوانن لە چاوی ئایرۆستات بشارنەوە.

چاودێری ٣٦٠ پلە:بەردەوام و بەبێ وەستان مەودای چەندین کیلۆمەتر کۆنتڕۆڵ دەکات.

سێنسەری فرەچەشن: تەنها کامێرا نییە، بەڵکو ڕادار، سێنسەری دەنگی (Acoustic) و سکانەری شەپۆلە ڕادیۆییەکان (RF) هەڵدەگرێت.

💻 بۆچی بۆ ئێمەی "Software Engineers" گرنگە؟
ئەم پلاتفۆرمە پێویستی بە ژێرخانێکی نەرمەکاڵایی (Software) زۆر ورد هەیە:

1. AI & Computer Vision:
بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی درۆن لە باڵندە یان تەنە جوڵاوەکانی تر.
2. Edge Computing:
پڕۆسێس کردنی قەبارەیەکی گەورەی داتا لەناو خودی ئایرۆستاتەکەدا بۆ کەمکردنەوەی کات (Latency).

3. Real-time Streaming:
گواستنەوەی داتا و ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکی ناو کێبڵە سەرەکییەکە بۆ ناوەندی کۆنتڕۆڵ.

4. Network Coverage:
دەتوانێت وەک تاوەرێکی 5G یان LTE ی فڕیو کار بکات بۆ ئەو ناوچانەی پەیوەندییان لێ بڕاوە.

کۆتایی:تەکنەلۆژیا تەنها لە پشت شاشەکان نییە، هەندێکجار لەناو هەورەکاندایە و پاسەوانی ئاسایش و پەیوەندییەکانمان

بە بڕوای ئێوە، ئایا لە داهاتوودا ئەم باڵۆنە زیرەکانە دەبنە جێگرەوەی تاوەرە جێگیرەکانی ئینتەرنێت؟

Hedi Abdulhakeem Hafedh

رێکلامئاماده ین بۆدروست کردنی هه موو جۆره خوارده مه نیکی ده ستوری ئیرانی وه کو (قورمه سبزی و کفته و دۆلمه و شفته و ئاش)گ...
07/05/2026

رێکلام
ئاماده ین بۆدروست کردنی هه موو جۆره خوارده مه نیکی ده ستوری ئیرانی وه کو (قورمه سبزی و کفته و دۆلمه و شفته و ئاش)
گه یاندن ته نهابۆناوشاری هه ولێربه رده سته .
کفته بوچوارکه س (٤٥) هه زاردیناربودووکه س (۲۲) هه زاردینار
قورمه سبزی بوچوارکه س (٦٠) هه زاردینار بو دووکه س (۳۰) هه زاردینار
خورشت قیمه بوچوارکه س (٤٠) هه زاردینار بو دووکه س (٢٠) هه زاردینار
ئاش بوچوارکه س (۳۵) هه زاردینار بو دووکه س (۲۲) هه زاردینار.

نیشانەکانی خراپی پاکوخاوێنی دەمتەندروستی باشی دەم و ددان بەشێکی گرنگە لە تەندروستی گشتی بۆیە گرنگە ئاگاداری نیشانەکانی خ...
07/05/2026

نیشانەکانی خراپی پاکوخاوێنی دەم

تەندروستی باشی دەم و ددان بەشێکی گرنگە لە تەندروستی گشتی بۆیە گرنگە ئاگاداری نیشانەکانی خراپی تەندروستی دەم و ددان بین. لێرەدا باسی هەندێك لە نیشانە باوەکان دەکەین.

برین: ئەم برینانەی دەم ئازاربەخشن و دەکرێت لەسەر زمان یان پووکی دەم دەربکەون. دەکرێت قەبارەیان بچووك یان گەورە بن وەك لیر.

ئازاری ددان: ئازاری ددان نیشانەیەکی باوی خراپی تەندروستی دەم و ددانە. دەکرێت لە ئازارێکی سووکەوە دەست پێبکات و ببێتە هۆی ئازاری تووند. ئەمەش دەکرێت بەهۆی بۆشایی ددان و هەوکردن و نەخۆشی پووك و دۆمەڵی ددان بێت.

خوێنبەربوونی پووك: نابێت پووکی تەندروست لەکاتی شووشتنی ددان تووشی خوێنبەربوون بێت. بەڵام ئەگەر تەندروستی دەم و ددان باش نەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی چەندین کێشەی پووك وەك، هەوکردنی پووك و دەوری ددان.

گۆڕانی ڕەنگی ددان: گۆڕانی ڕەنگی ددان چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە، لە خراپی پاکوخاوێنی دەم و ددانەوە تا دەگاتە کەریگەری لاوەکی دەرمان. ئەگەر ددانەکانت ڕەنگیان زەرد، قاوەیی، یان خۆڵەمێشی بوو ئەوا تەندروستی دەم و ددانت باشتر بکە.

بۆنی ناخۆشی دەم: ئەگەر بۆنی ناخۆشی دەمت هەبوو، دەکرێت بەهۆی گیربوونی گەردیلەکانی خۆراك لە ددانەکانت بێت یان وشکبوونەوەی دەم یان هەوکردن بێت.

تەنکبوونەوەی پووك: پێویستە پووکی تەندروست بە باشی لەگەڵ ددانەکاندا جێی ببێتەوە، بەڵام ئەگەر تەندروستی دەم و ددانت خراپ بێت ئەوا پووك تەنك دەبێتەوە. ئەگەر پووکت لە ئاسایی درێژتر دەرکەوتن، یان ئەگەر دەستیان کردووە بە دوورکەوتنەوە لە ددانەکانت، گرنگە یەکسەر سەردانی پزیشکی ددان بکەیت.

وشکبوونەوەی دەم: وشکبوونەوەی دەم بەهۆی چەندین شتی جیاوازەوە دروست دەبێت، وەك وشکبوونەوەی لەش و کاریگەری لاوەکی هەندێك دەرمان.

ئەمانە هەندێک لە نیشانە باوەکانی خراپی تەندروستی دەم و ددانن کە پێویستە ئاگاداریان بیت. ئەگەر تووشی هەریەکێک لەمانە بوویت، گرنگە لەلایەن پزیشکی ددانەوە پشکنین بکەیت بۆ ئەوەی هۆکارەکەی دیاری بکەیت و چارەسەری دروست وەربگریت.

کەی و چۆن ماددە زیادکراوەکانی ڕۆن (Additives) بەکاربهێنین؟دوای سلاو و رێز. با باسی ماددە زیادکراوەکانی ڕۆن (Additives) ب...
06/05/2026

کەی و چۆن ماددە زیادکراوەکانی ڕۆن (Additives) بەکاربهێنین؟

دوای سلاو و رێز.

با باسی ماددە زیادکراوەکانی ڕۆن (Additives) بکەین.
ئەو ماددانەی کە هەمانە یان بە شێوەی تاکن یان تێکەڵەن.
با لەسەر ئەوە ڕێک بکەوین کە ئەم زیادکراوانە نابێت بکرێنە ناو ڕۆنێکەوە کە کوالێتییەکەی بەرز بێت و تایبەتمەندییەکانی بەهێز بن، بەڵکو تەنها بۆ ئەو ڕۆنانەیە کە تایبەتمەندییان لاوازە، وەک ڕۆنی کانزایی (Mineral) یان نیوە سینتێتیک (Semi-synthetic). هەروەها ناکرێت بۆ ئۆتۆمبێلە نوێیەکان بەکاربهێنرێن، بەڵکو تەنها بۆ ئۆتۆمبێلە کۆنەکانن.

جۆرەکانی ماددە زیادکراوەکان.
ئەم ماددانە چوار جۆرن: یان دژە لێکخشانن، یان نۆژەنکەرەوەی کانزاکانن، یان باشترکەری خەستی (Viscosity) ڕۆنەکەن، یانیش دژە داخورانن. هەندێک جاریش چوار جۆرەکە پێکەوە لە یەک پاکێجدان.
بۆچی ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پێویستیان پێی نییە؟
ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پێویستیان بەم ماددانە نییە، چونکە ئەو ڕۆنە بەهێزانەی بۆیان بەکاردەهێنین خۆیان لە بنەڕەتدا ئەم زیادکراوانەیان تێدایە. جگە لەوەش، زۆربەی ئەم ماددانە، وەک کەمکەرەوەی لێکخشان (Friction Modifiers) و نۆژەنکەرەوەی کانزاکان (Metal Treatments)، بە سروشتی خۆیان تایبەتمەندی نیشتنیان هەیە لەناو بزوێنەردا.

چۆنیەتی کارکردنی ئەم ماددانە لە ناو بزوێنەردا
سوودی ئەم دوو جۆرەی دوایی ئەوەیە کە پێکدێن لە وردیلەی کانزایی زۆر بچووک (Micro-metals). ئەمانە چینێکی زۆر تەنک دروست دەکەن کە تەنها بە مایکرۆسکۆپ دەبینرێت، و بۆشایی نێوان پستۆن و رینگی پستۆن پڕدەکەنەوە. ئەمەش وا دەکات هەڵمبوون و سووتانی ڕۆن کەم بێتەوە.

لە هەمان کاتدا، کانزاکە دادەپۆشن و لەسەر ڕووە داخوراوەکان دەنیشن بەهۆی شتێکەوە کە پێی دەوترێت "ڕۆنی هەڵگر" (Carrier Oils). ئەم پرۆسەیەش تەنها بە کارلێکی کیمیایی ڕوودەدات، کە پێویستی بە پەستان و گەرمییەکی زۆرە بۆ ئەوەی کارلێکەکە دروست ببێت. کەواتە هەموو ئەم ماددانە کاریان "ترمیم" و نۆژەنکردنەوەیە، جا بۆ کانزا کۆنەکان بێت، یان ئاسن، یان ئەلەمنیۆم. ئامانجی سەرەکییان پاراستنە لە لێکخشان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ڕۆنە، بۆیە تەنها بۆ بزوێنەرە کۆنەکان گونجاون.

هۆشداری لەسەر بەکارهێنانی سیراتیک و تەفلۆن.
ئێمە بە هیچ شێوەیەک پێویستمان بە ماددەی وەک سیراتیک (Ceratec)، گرافیت، یان تەفلۆن. ئەمانە لەوانەیە ببنە کارەسات بۆ بزوێنەر. ئەم جۆرانە تەنها بۆ هەندێک ئۆتۆمبێلی دیاریکراون نەک هەموویان، وە ناکرێت هەمیشە بەکاربهێنرێن.

تەمەنی ئەم ماددانە لەناو بزوێنەردا زۆر کورتە؛ کاریگەرییەکەیان کاتییە و تەنها بۆ نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کیلۆمەتر دەمێنێتەوە. ئەو دەنگە نەرمەی بزوێنەرەکە کە لە سەرەتادا دەیبیستیت و دڵت پێی خۆشە، دوای بڕینی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کیلۆمەتر نامێنێت و دەڕوات. بۆیە هەر شتێک دەبێت لە جێگەی دروستی خۆیدا بەکاربهێنرێت.

لە کۆتایی.
بەرێزان زێدەرەوی لە بەکار هینانی هەر ئەدەتیڤێك کێشەو گرفتی خۆی هەیە. بۆیە گەر ئۆتۆمبێلەکەت نوێە ئەوە پێویست بەو ئەدەتیڤانە نیە لەبەر ئەوەی زەڕی زیاترە لە قازانج تەنها بەرزکەرەوەی ئۆکتان نەبێ بۆ هەموو ئۆتۆمبێلەک دەبێ بەلام ئەویش ٣٠٠٠ کم جارەک بەکاری بینە.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایک
ئەندازیار علی

ئازاری پاژنەی پێهەندێ لە ئازیزانمان بەدەست ئازاری پاژنە (قومپانی) پێ دەناڵێنن، لەئەنجامی هەوکردنی ریشاڵە بەستەرەکانی ژێر...
05/05/2026

ئازاری پاژنەی پێ
هەندێ لە ئازیزانمان بەدەست ئازاری پاژنە (قومپانی) پێ دەناڵێنن، لەئەنجامی هەوکردنی ریشاڵە بەستەرەکانی ژێر پێ لە بەشی خوارەوەی ئێسکی پاژنە، کە نەخۆش وەك بزمار هەستی پێدەکات، بەتایبەتی لەکاتی بەیانیان.
بەهۆی ئەوەی ئازارەکەی درێژخایەن و بێزارکەرە، نەخۆش ناچار بەسەردان کردنی زۆر لە دکتۆر و بەکارهێنانی جۆرەها چارەسەر دەکاتەوە..
هۆکارەکان:
بەستەرەکانی پاژنەی پێ دووچاری هەوکردن دەبنەوە لەئەنجامی زیاد پەستان خستنە سەر پێیەکان ، کە ئەوانیش خۆی لەچەند خاڵێك دەبینێتەوە، لەوانە:
١- زۆر راوەستان لەسەرپێ یەکان لەکاتی ڕایی کردنی ئیش وکاری رۆژانە.
٢- زیادی کێشی لەش(قەڵەوی)
٣- بەکارهێنانی پێڵاوی ناتەندروست و تەسك و پاژنە بەرز.
چارەسەر:
چارەسەری سەرەتایی بەبەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردنی ناستیرۆیدی (nonsteroidal anti inflamatory) بۆ کۆنترۆل کردنی ئازار و کەمکردنەوەی هەوکردن،هەروەها ئەنجامدانی چارەسەری سروشتی لە ماڵەوە (لە وێنەکەدا دیارە). ئامۆژگاری کردنی نەخۆش بەکەمکردنەوەی زۆر راوەستان لەسەر پێیەکان و دابەزاندنی کێش ئەگەر قەڵەوبێت، لەگەڵ بەکارهێنانی پێڵاوی تەندروست و ناوکەفی سلیکۆنی لەناو پێڵاوەکان.
زۆر جار بەردەوامی ئازار و هەوکردن سەرەرای چارەسەری سەرەتایی ، سەردەکێشی بۆ بەکارهێنانی دەرزی ستیرۆیدی لە پاژنەکانی پێ بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازارەکە، کە تاڕادەیەك سوودبەخشە، بەڵام کاریگەری لاوەکیشی هەیە وەکو ڕەق بوونی پاژنە و هەندێ جار پچڕانی بەستەری پاژنە لەکاتی زۆر دووبارەکردنەوەی دەرزی لێدان لەپاژنە.

د.رێبەر ناظم دهام
دکتۆرا(بۆرد) لە نەشتەرگەری ئێسك و شکان و بڕبڕەی پشت
‏M.B.Ch.B F.K.B.M.S

بۆ ناونوسین و پەیوەندی :
0751-779-2014
0776-698-2995

ناونیشان :کۆمەڵگای پزیشکی شار
هەولێر -٤٠مەتری /نزیك ترافیکلایتی ڕزگاری

.رێکلامئاماده ین بۆدروست کردنی هه موو جۆره خوارده مه نیکی ده ستوری ئیرانی وه کو (قورمه سبری و کفته و دۆلمه و شفته)گه یان...
05/05/2026

.

رێکلام
ئاماده ین بۆدروست کردنی هه موو جۆره خوارده مه نیکی ده ستوری ئیرانی وه کو (قورمه سبری و کفته و دۆلمه و شفته)
گه یاندن ته نهابۆناوشاری هه ولێربه رده سته .
بۆزانینی نرخه کان نامه بنێره.

Address


Opening Hours

Monday 11:00 - 22:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647500000121

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری جۆراوجۆر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Engineering Company?

Share