US Graphic Design

  • Home
  • US Graphic Design

US Graphic Design welcome to our graphic idea page

زۆربەتان دەزانن له‌ فرۆشگا و دوکانه‌کانی بواری تەکنەلۆژیا و مۆبایڵ کارتی ئاماده‌کراوی (ھەژماری ئەپڵ - Apple ID) ده‌فرۆشر...
03/04/2021

زۆربەتان دەزانن له‌ فرۆشگا و دوکانه‌کانی بواری تەکنەلۆژیا و مۆبایڵ کارتی ئاماده‌کراوی (ھەژماری ئەپڵ - Apple ID) ده‌فرۆشرێت واته‌ ئیمه‌یل و پاسوۆرد ی ئەپڵ ئای-دی دروستکراوە و لەسەر کارتێکی پلاستیکی تێیدا ئامادەکراوە، ته‌نها له‌سه‌ر تۆ ئه‌وه‌یه‌ بیکڕیت و داخڵی ئایکلاود یاخود ئه‌پ ستۆری بکه‌یت...
جا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ کە بیڵێم !!.......
کاتێک کارتەکە بەکاردەهێنیت دەبینیت ئیمەیڵ و پاسۆردەکەی زۆر قورسە بۆیە تۆ ناتوانی یاخود تاقەتت نییە ئیمەیل و پاسوۆردی ئەپڵ ئایدیە ئامادەکراوەکە لەبەربکەیت ئیتر ناچاریت بەردەوام وەکو ناسنامە و مۆڵەتی شۆفێریەکەت لە جزدانێکەتدا بیپارێزیت، ئەی چی ئەگەر کارتەکەت وون کرد؟! لەو کاتەدا تۆ زانیاریەکانت لەبەر نەکردووە کەواتە چیتر تۆ ناتوانیت سوود لەم کارتە وەرگریت
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ (ئایكلاود)داخڵی بكه‌یت ئه‌وا هه‌رچی وێنه‌ و زانیاری گرنگی ناو ئامێره‌كه‌ت هه‌یه‌ ده‌چێت ناو به‌شی ئایکلاود‌.. واته‌ مه‌به‌ستی من لێره‌دا هیچ گره‌نتییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و کارتانه‌ نییە
تكایه‌ تكایه‌ !! ئه‌گه‌ر ئەو کارته‌ش به‌کاردێنن ئه‌وا لە iCloud داغڵی مه‌کەن چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابكه‌ن له‌وانه‌یه‌ پاسۆردەکەتان بیر بچێتەوە دواتر کێشەت بۆ دروست دەبێت ئەگەر بشتەوێت ھەژماری ئەپڵ لە ئایڵاود لابەریت و چارەسەری بکەیت، دەبێت بڕی ١٠٠ دۆلار یان زیاتر ئامادەبکەیت و بچیت بۆ بازاڕ و دوکاندارەکان ‌تاکو لابردنەکە بەئەنجام بگەیەنن
🚫 کەواتە دوای خوێندنەوەی ئەم نوسراوانە گەشتیت بەو ئەنجامەی ئەم کارتە زیانی زیاترە وەک لە سوود ❌
•—•—•—•—•—•—•
ھەرلەبەرئەوە باشترین ڕێگەچارە ئەوەیە کە خۆت هەوڵ بدەیت (ئەپڵ ئای-دی) دروست بکەیت
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت فێرببیت که‌ چۆن دروست ده‌کرێت ئه‌وا له‌ یوتوب بنوسه‌
How to Create Apple id
یاخود به‌ کوردی بنووسه‌ >> دروستکردنی ئەکاونتی ئەپڵ
•—•—•—•—•—•—• 👫 تاگی هاوڕێکانت بکه‌ با ئه‌وانیش بزانن 👫

گرافیک دیزاین چـیە :سەرەتا ئەگەر پێناسەیەکی گشتی گرافیک دیزاین بکەین لە دوو وشـە پێک دێت گرافیک+دیزاینگرافیک واتە وێنەی ...
23/03/2021

گرافیک دیزاین چـیە :

سەرەتا ئەگەر پێناسەیەکی گشتی گرافیک دیزاین بکەین لە دوو وشـە پێک دێت گرافیک+دیزاین
گرافیک واتە وێنەی بینراوە و بەرجەستە
دیزاین واتە ڕێکخستنن و گونجاندنی کۆمەلێک توخم و یەکە ..

پـێناسـەی گرافیک دیزاین لە ئێسـتادا :

گرافیک دیزاین : دروستکردنی بەرهەمێکی هونەری بینراوە کەلە بیرۆکەیەکەوە سەرچاوە دەگرێت و هەڵگری پەیامێکی تایبەتە کە کە لە وێنە و نوسین پێک دێت، کـە لەسەر بنچینەیەکی هونەری و زانستی دادەڕێــژرێت ، ئامانج لـێێ پیشاندان و گەیاندنی پەیامەکەتی ...

ئەگەر بگەڕێـینەوە بۆ مێژوو ، ئەوە هونەر بە گشتی جیاواز بووە بۆ مەبەستی جۆراو جۆر بەکار هاتووە ، وەک پیشاندانی دەسەڵات و لایەنی ئاینی ..

بۆ نمـوونە لای میسرە کۆنەکان لەسەر دیوارەکانی کۆشك و ئەشکەوتەکان نوسین و دروشـمی جۆراو جۆر دەنـوسـرا بۆ ئاشنا کردن و پیشاندانی ئەو هێز و هەیبەتەی دەسەڵاتی فیرعەونەکان کە هەیان بووە لەو کـاتەدا ..
بەهەمان شێوە لە سەردەمی یۆنانییەکان ئەوانیش خاوەنی چەندین کاری دەستکرد و دروشم بون کە بەکاریان دە‌هێنا لە بۆنە ئاینی و سـیاسیەکاندا ..

وە ئەم هـونەرە وردە ەردە گەشـەی کرد بەبۆنەی فەلسەفە وتێگەشـتنی کەسەکان لە ئامڕازەکان . هەتا وای لێهات کرا بە شـتێکی تاکە کەسی .
وە لەبەرئەوەی گرافیک شتێکە بینراو و بەرهەمهێنراوە کەواتە ئەبێت لە لایەن کەسێکەوە بکرێت ، ئەو کەسەش دەبێت خاوەنی ئەندێشە و خەیاڵیکی تایبەت بێت، بۆ نموونە لە کۆنـدا ئەو کەسانەی دەست خەتیان جوان و خاوەنی مێشکیكی چالاک بوون، داوا لەو کەسانە کراوە ئامادەکاری نوسینەکان بکەن لە بۆنە و چالاکیەکاندا ..

گرافیک دیزاین لە کۆنەوە هەبووە وەک ناوەڕۆک و زیاتر پێوەرەکـان هونەری بوون ، بەڵام ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٩٢ نوسەر و ئارتیستی ئەمەریکی(William Addison Dwiggins) کتێبیکی بڵاو کردەوە بەناوی (New Kind of Printing Calls for New Design)
دەربارەی هەنگاونان بۆ دیزاینی نوێ و سەرهەڵدانی چەندین جـۆری چاپەمەنی کە پێکهاتبوو لە توخمە سەرەکیەکانی هونەر و ڕەجاوکردنی هەندێک لایەنی کەسی، وە بۆ یەکەم جار وشەی گرافیک دیزاین بەکار هاتووە بە مەبەستی ناساندنی توخمە سـەرەکیەکانی هـوونەر و کاریگەریان لە سەر سایکۆلۆجی کەسەکان ..

لە ڕۆژگاری ئێستادا بە هۆی بەرەو پێشچـوونی تەکنەلۆجیا و کۆمپیوتەری زیرەک بواری گرافیک زۆر گەشەی کردووە بە تایبەتی لە بواری میدیا و بــراندینگ و ڕیکلام دا کە مەبەسـت لێی گەیاندنی پەیامەکانە بەشێوەیەکی دروست و کاریگەر ..
بۆیە ئەوە کەسەی هەڵگری ئەم پیشەیە پێی دەوترێت گرافیک دیزاینەر، پێویستە کەسێکی هونەری بێت و بیرۆکەی هەبێت بتوانێت داهینان بکات ، وە بەپێی لێکۆڵینەوەکان و گۆڕانی فەلسەفەی بزنس و زیادبونی براندە جیاوازەکان لەسـاڵانی داهاتوودا ئەم پێشەیە زۆرزیاد دەبێت و داواکاری زۆری لەسەر دەبێت ..

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when US Graphic Design posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Engineering Company?

Share