Codern - کۆدێرن

Codern - کۆدێرن کۆدێرن | Codernکێشەکان لای تۆ، چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لای ئێمە. پەرەپێدانی (App & Database) بە نوێترین تەکنەلۆژیا. ‌💻 کارەکانت خێراتر و ئاسانتر بکە.

تۆش بێزاربوویت لە حیساباتی قەرز و قیست؟زۆرجار بەهۆی نەنوسینی وردی قەرزەکان یان ونبوونی وەسڵەکان، زیانی زۆر دەکەیت. ئێمە ...
02/03/2026

تۆش بێزاربوویت لە حیساباتی قەرز و قیست؟

زۆرجار بەهۆی نەنوسینی وردی قەرزەکان یان ونبوونی وەسڵەکان، زیانی زۆر دەکەیت. ئێمە چارەسەرمان بۆ هێناویت!
بۆ ئەم مانگی پیرۆزە، سیستەمی بەڕێوەبردن بە نرخی داشکاندنەوە پێشکەش دەکەین. تەنها بە 190$ هەموو کێشە حیساباتییەکانت چارەسەر بکە و بە ئۆنلاین لە هەر شوێنێک بیت چاودێری بزنسەکەت بکە.
هەموو ئەمانە تەنها بە 190$:
🔹 کڕین و فرۆشتنی نەقد و قەرز.
🔹 سیستەمی پێشکەوتووی قیست.
🔹 ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانەی قازانج و زیان.
🔹 کارکردن بە ئۆنلاین لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر.

🌙 مانگی ڕەمەزان، مانگی ڕێکخستنی کارەکانتە.

بۆ داواکردن و زانیاری زیاتر:
📞 [7746478747]
📥 یان نامە بۆ پەیج بنێرە.

دروستکردنی سیستەمی ماڕکێت و دەرمانخانەکان بە بەرزترین کوالیتی و سەردەمیانە لەگەل راپۆرتی وردەکاری فرۆش و قازانج  هەفتەیە...
27/01/2024

دروستکردنی سیستەمی ماڕکێت و دەرمانخانەکان
بە بەرزترین کوالیتی و سەردەمیانە لەگەل راپۆرتی وردەکاری فرۆش و قازانج هەفتەیەک تێست

بیردۆزی ڕەنگەکان تێکەڵەیەکە لە زانست و هونەر، نیشانمان ئەدات چۆن مرۆڤەکان ڕەنگەکان ئەبینن و وێنای ئەکەن بیردۆزی رەنگەکان...
27/07/2022

بیردۆزی ڕەنگەکان تێکەڵەیەکە لە زانست و هونەر، نیشانمان ئەدات چۆن مرۆڤەکان ڕەنگەکان ئەبینن و وێنای ئەکەن
بیردۆزی رەنگەکان پەیامێکی تایبەت هەڵدەگرێت کە لەڕێی ڕەنگەکانەوە ئەتوانین بیانبینین

ڕەنگەکان لە ویلی ڕەنگەکان کراون بە سێ کۆمەڵەی جیاوازەوە ڕەنگە سەرەکیەکان، ڕەنگە دووەمیەکان و ڕەنگە سێیەمیەکان
(Primary Colors, Secondary Colors, Tertiary Colors)

کەواتە بۆچی پێویست ئەکات بیردۆزی ڕەنگەکان بەکاربێنین ؟
بۆچی کۆمەڵێک سور و سپی تێکەڵ نەکەین و ئیشی خۆمان بەڕێ بکەین؟
خۆ بۆ کۆکاکۆلا ئیشی خۆی کرد وانیە؟

بیردۆزی ڕەنگەکان یارمەتیت ئەدات براند دروست بکەیت و فرۆشتنێکی باشت هەبێت

تێگەشتن لە ڕەنگەکان
"خەڵک لە ماوەی ٩٠ چرکەدا بڕیار ئەدات کە کاڵایەکی بەدڵ بێت یاخود نا تەنها بەهۆی ڕەنگەوە"

ڕەنگەکان تێگەشتنە، چاومان شتێک ئەبینێت بابڵێین ئاسمان داتاکە لە چاومانەوە ئەچێت بۆ مێشکمان و ئەڵێت ڕەنگی شینە
مێشکمان ئەو تێکەڵە شەپۆلانە وەردەگرێت و وەریاندەگێڕێ بۆ ئەو دیاردەیەی کە پێی دەڵێین ڕەنگ

خەڵک لە ماوەی ٩٠ چرکەدا بڕیار ئەدات کە کاڵایەکی بەدڵ بێت یاخود نا تەنها بەهۆی ڕەنگەوە بۆیە ڕەنگەکان بەشێکی گرنگی براندەکانن.

وێنەی یەکەم
RGB: the additive color mixing model
مۆدێلی تێکەڵکردنی ڕەنگە زیادکراوەکان
ا RGB کورت کراوەی سور، سەوز، شینە
(Red,Green,Blue)

مرۆڤەکان ڕەنگەکان بە شەپۆلی ڕوناکی ئەبینن

مۆدێلی تێکەڵکردنی ڕەنگە زیادکراوەکان ڕێگەمان پێدەدات ڕەنگی تر دروست بکەین لەڕێی تێکەڵکردنی ڕوناکی (سور، سەوز، شین) هەرچەند روناکی زیاتر زیاد بکەیت ئەوەندە ڕەنگەکە ڕوناکتر دەبێت
وە ئەگەر هەرسێ رەنگەکە بە ڕوناکی تەواو تێکەڵبکەیت ڕەنگی سپیت دەست دەکەوێت

تەلەفیزیۆن و شاشەکان RGB (Red,Green,Blue) بەکارئەهێنن وەک ڕەنگی سەرەکیان بە تێکەڵکردنی ئەوانە ڕەنگەکانی ترمان نیشان ئەدەن

بۆچی گرنگی بەم جۆرەی ڕەنگ بدەم؟
بابڵێین پەیجێکی فەیسبووکت هەیە لەگەڵ لۆگۆیەکی زەرد ئەگەر بێت و RGB بەکارنەهێنابێت و CMYK ت بەکارهێنابێ ڕەنگێکی زەردی پیست دەست ئەکەوێت بۆیە بۆ هەموو شاشەکان RGB بەکاربهێنە نەک CMYK

*وێنەی دووەم
CMYK : the subtractive color mixing model
مۆدێلی تێکەڵکردنی رەنگی ناچالاک
ا CMYK کورت کراوەی ( پیرۆزەی ، سوری مۆرباو ، زەرد ، ڕەش)
(Cyan, Magneta,Yellow,Black)

ئەم جۆرەی ڕەنگ زیاتر بۆ دروست کردنی وێنەی سەر کاغەز یاخود لەوحە بەکاردێت
خەڵک بە زۆری لەگەڵ ئەم جۆرەیان ڕاهاتوون لەبەر ئەوەی لە منداڵیەوە لەسەر کا‌غەز ، کارتۆن ، لەوحە بینیویانە
لەم حاڵەتەدا "ناچالاک" برییتیە لە زیادکردنی رەنگی زیاتر تاکو ڕوناکیەکەی کەمتر بکەیتەوە

بۆچی گرنگی بەم جۆرەی ڕەنگ بدەم؟
پرینتکردن هەرزان نیە! وا باشترە ڕەنگەکان باشتر بدەیت بە ئەو کەسەی کارەکەت بۆ دەکات

ویلی ڕەنگەکان *وێنەی سێیەم

یەکەم ویلی ڕەنگەکان لە ساڵی ١٦٦٦ لە لایەن ئیسحاق نیوتن ەوە دیزاین کرا
هەتا ئێستاش لە باخچەی ساوایانەوە تاکو ڕێخراو و دیزاینەرەکان بەکاری ئەهێنن بۆ دروستکردنی ڕەنگی هارمۆنی و تێکەڵکردن و دروستکردنی پالێتی ڕەنگەکان

لە ویلی ڕەنگەکان سێ کۆمەڵەی جیاوازمان هەیە

*وێنەی چوارەم
ڕەنگە سەرەکیەکان (سور،زەرد،شین)
primary colors (red, yellow, blue)

ڕەنگە دووەمیەکان (ئەو ڕەنگانەن لە تێکەڵ کردنی ڕەنگە سەرەکیەکان دروست ئەبن وەکو سەوز، پرتەقاڵی،مۆر) *وێنەی پێنجەم
secondary colors

ڕەنگە سێیەمیەکان (ئەو ڕەنگانەن لە تێکەڵ کردنی ڕەنگە سەرەکی و دووەمیەکان دروست ئەبن وەک تێکەڵەی شین و سەوز) *وێنەی شەشەم
tertiary colors

لە ناو ویلی ڕەنگەکان بە دوو ناوی تر جیادەکرێنەوە ڕەنگە ساردەکان و ڕەنگە گەرمەکان
لە ناوەڕاستی ویلی ڕەنگەکان هێلێک بکێشە لای چەپ ساردە و لای ڕاست گەرمە
وەک *وێنەی حەوتەم و هەشتەم

ڕەنگە گەرمەکان بە گشتی لەگەڵ وزە و درەوشانەوە و کرداردا پەیوەستن، لە کاتێکدا ڕەنگە ساردەکان زۆر جار بە هێمنی و ئارامی دەناسرێنەوە.

کاتێک توانیت پلەی ڕەنگەکان جیابکەیتەوە دەتوانیت ڕەنگی گونجاو هەڵبژێریت بۆ دیزاینەکەت

*وێنەی نۆیەم
Hue, shade, tint and tone

ا hue بریتیە لە خودی ڕەنگەکە بە ئاسای (سور،زەرد،هتد...)

ا Shade ڕەنگێکی ئاساییە لەگەڵ ڕەشدا تێکەڵ کراوە وەک تێکەڵکردنی سور و ڕەش کە شەرابیمان بۆ دەرئەچیت

ا tint ڕەنگێکی ئاساییە کە سپی بۆ زیاد کراوە وەک تێکەڵکردنی سور و سپی کە پەمەیمان بۆ دەرئەچیت

ا tone ڕەنگێکی ئاساییە کە ڕەساسی بۆ زیادکراوە کە ڕەنگە ئاساییەکە وردتر و کەمتر چڕتر دەکات

*وێنەی دەیەم
هێڵکاری رەنگەکان
color schema

*وێنەی یانزەیەم
ڕەنگی تەواوکەر
Complementary colors
بریتیە لە ئەو دوو ڕەنگی بەرامبەر یەک لە ویلی ڕەنگەکانداوەک و سور و سەوز

*وێنەی دوانزەیەم
ڕەنگە هاوسێکان
Analogous colors
بریتیە لە ئەو ڕەنگانەی لە تەنیشت یەکن لە ویلی ڕەنگەکاندا وەک سور و پرتەقاڵی و زەرد

*وێنەی سیانزەیەم
ڕەنگە سێگۆشەییەکان
Triadic colors
بریتیە لەو سێ ڕەنگەی بە یارمەتی سێگۆشەیەک هڵبژێردراون لە ویلی ڕەنگەکاندا


کەواتە دوای ئەمانە بۆچی گرنگی بە بیردۆزی ڕەنگەکان بدەین؟
دوو وشە (براند ، بەبازاڕکردن )
نچ سێ وشە (براند ، بەبازاڕکردن ، فرۆشتن)

براند: دەستەواشە، لۆگۆ، سیمبول، ناوێک ئەکرێت هەر یەکێک لەمانە بێت کە شوێنێک بەکاری ئەهێنی و لە شوێنێکی تری جیا دەکاتەوە وەک کۆکاکۆلا و بیبسی

نوسین: یادگار ئەنوەر

کۆرسی چیتان ئەوێت بۆتان بکەینەوە1.Html,Css2.Bootstrap3.Tailwind4.Javascript5.React Js ,Next.jsلەکۆمێنت بینوسن یاخود ریاک...
21/06/2022

کۆرسی چیتان ئەوێت بۆتان بکەینەوە

1.Html,Css
2.Bootstrap
3.Tailwind
4.Javascript
5.React Js ,Next.js

لەکۆمێنت بینوسن یاخود ریاکت لە کۆمێنتەکان بدەن.

کۆتای ھەفتە دەس پێکات نامه‌ بۆ په‌یج و گروپه‌كانمان بنیرین بۆ ناو نوسینكۆرسیكی تری CYBER SHIELDجیاوازی كۆرسه‌كه‌ مان ئه...
01/04/2021

کۆتای ھەفتە دەس پێکات نامه‌ بۆ په‌یج و گروپه‌كانمان بنیرین بۆ ناو نوسین
كۆرسیكی تری CYBER SHIELD
جیاوازی كۆرسه‌كه‌ مان ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كاره‌كانمان به‌ عه‌مه‌لی ئه‌كریت و نموونه‌ تان پی ئه‌دریت بۆ هاكردن
قوتابیانی زانكۆ و پیمنگاكان ئه‌توانن سودیكی باشی لی ببینن
سه‌ردانی ئه‌م لینگه‌ بكه‌ بۆ بینینی وانه‌كان و منهه‌جه‌كه‌ و بابه‌ته‌كان
وه‌ هه‌ندێك بابه‌تی ترمان هه‌یه‌ لیره‌ نه‌مان نوسی وه‌ كه‌ تایبه‌تن له‌ كۆرسه‌كه‌ ده‌یان لینه‌وه‌ و باسیان ئه‌كه‌ین
https://www.docdroid.net/N7H7VFf/cs-pdf
سلاو رێز دووباره‌ خولی bug bounty و ethical hacking مان كرده‌وه‌
له‌م خووله‌ فێر خواز فێرچی ئه‌بیت و چی چیاوازیه‌كی هه‌یه‌ ؟
له‌ خووله‌ كه‌مان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بۆت باسه‌ ئه‌ كریت به‌ عه‌مه‌لیش ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین واتا ئه‌گه‌ر باسی XSS یان sql injection بكه‌ین ئه‌وه‌ له‌ كۆتای وانه‌كه‌ چه‌ند ویبسایتكت ئه‌ده‌ینی وه‌ك تاقی كردنه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌یت
هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ ئه‌بیت چۆن (میتاسپڵۆیت ) و ئارمیتاج به‌كاربینیت و به‌شدار بیت له‌ چالینجه‌ كانی hackthebox.eu فیری ئه‌وه‌ ئه‌بیت چۆن ئاپی سكان بكه‌یت و به‌دوای هه‌له‌ كان بگه‌ریت و هاكیان بكه‌یت
هه‌روه‌ها فیری ئه‌وه‌ ئه‌بیت چۆن پاسۆرده‌ (هاشه‌ ) كان بشكینیت و هه‌روه‌ها ئه‌كاونته‌ كانی (فی پی ئین و نیت فلیكس ) هتد كراك بكه‌یت
هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ ده‌بیت چۆن له‌سه‌ر لینۆكس Bash Scripting Python Basics به‌كاربینیت
هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه‌ ده‌بیت چۆن زانیاری له‌سه‌ر ویب سایت و ئاپی كان كۆكه‌یته‌وه‌ و بۆ هاكردنیان
هه‌روه‌ها فیری ئه‌وه‌ ده‌بیت چۆن سایته‌كان (سكان بكه‌یت) هه‌له‌ كانی ده‌ر بكه‌یت و هاكیان بكه‌یت له‌گه‌ل ئه‌وه‌شا شاره‌زای هه‌له‌ كان بیت هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ عه‌مه‌لی ئه‌نجام ئه‌دریت
هه‌روه‌ها فیر ده‌كریت چۆن netcat و setoolkit به‌كار بینیت
هه‌روه‌ها فیری ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئه‌بیت به‌ عه‌مه‌لی ئه‌نجامی بده‌یت
-- SQLi -- XSS -- CSRF -- File Uploads -- OS Command Injection -- File Includes -- Directory Traversal - Mastering Metasploit - Buffer overflow-- Windows Buffer overflow-- Linux Buffer overflow - Social Engineering - Malware Attacks
هه‌روه‌ها فیری ئه‌وه‌ ده‌بیت چۆن (بروت سویت ) به‌كاربینیت و هاكی پێ بكه‌یت burpsuite
زو زۆری تریش له‌سه‌ر bug bounty و ethical hacking
============================================
باسی یكی كورت مان زیاكردوه‌ له‌سه‌ر چۆنیتی دۆزینه‌وه‌ خه‌لكی به‌ به‌كار هینانی لۆكه‌یشن و جۆره‌كانی
چه‌ند بابه‌تیك له‌سه‌ر سۆشیال میدیا
هه‌روه‌ها چند بابه‌تیكی تریش
===============================
نرخی ئه‌م كۆرسه‌ 75.000
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌كان جوان بوترێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها چه‌ند كه‌سێ كه‌م وه‌ره‌ گرین ئه‌م كۆرسه‌ به‌شێ وه‌ی ئۆنلاینه‌
ته‌نها پێویست ئه‌كات شاره‌زا بیت له‌ كۆمبیته‌ر هیچی تری ناویت
كاتی كۆرسه‌كه‌ به‌دلی خۆمان ئه‌بیت به‌ شه‌و بیت یان به‌ رۆژ
نامه‌ بۆ په‌یج بنیره‌ بۆ ناو نوسین و به‌شداری كردن
============================================
وانه‌وتنه‌وه‌ له‌ریگای به‌رنامه‌ی دیسكۆرد و زوومه‌ وه‌ ئه‌وتریته‌وه‌
هه‌فتانه‌ 2 تا 3 وانه‌ ئه‌خوینن
هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ تان پی ئه‌دریت كه‌ له‌ كۆرسه‌ كه‌ باسی ئه‌كریت
نرخی ئه‌م كۆرسه‌ 75.000
بۆ ئه‌وانی پیشتر به‌ژداریان كردوه‌ دوباره‌ به‌ژدار ئه‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نها 50 هه‌زار
ئه‌گه‌ر دوو كه‌س پیكه‌وه‌ به‌شدار بكه‌ن ته‌نها 100 هه‌زاره

زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندیمان پێوە بکەن

دەست پێ بکە درەنگ نەبووە ....!سلام علیکم ٢٣/٣/٢٠٢١ تکایە تا کۆتایی خوێنەربە زۆر سوودی ئەبێتلایک و کۆمێنت لەبیر نەکەی بۆی...
25/03/2021

دەست پێ بکە درەنگ نەبووە ....!

سلام علیکم ٢٣/٣/٢٠٢١

تکایە تا کۆتایی خوێنەربە زۆر سوودی ئەبێت

لایک و کۆمێنت لەبیر نەکەی بۆی بگاتە زۆرترین کەس

ھەر گرووپ و پەیج و ماڵپەڕ و کەسێک ئازادە لە بڵاوکردنەوەی بەڵام بەبێ دەستکاریکردن

تەمەنت ١٥ ساڵە ھیچ لە کۆدینگ و پڕۆگرامینگ نازانی ؟

مەکتەبت تەواو کردوە ھیچ لە کۆدینگ و پڕۆگرامینگ نازانی ؟

چوویتە محەد ھیچ لە کۆدینگ و پڕۆگرامینگ نازانی ؟

چوویتە زانکۆ ھیچ لە کۆدینگ و پڕۆگرامینگ نازانی ؟

خەریکە تەخەڕوج ئەکەیت ھیچ لە کۆدینگ و پڕۆگرامینگ نازانی ؟

ھێشتاش درەنگ نەبووە .....?!؟

گەر لەبەر ئەو ھۆکارانە ساردبوویتەوە ، گەر لەبەر ئەو ھۆکارانە تاقەتی فێربوونت نەماوە ، ئەوانە ھۆکار نین
ئەوانە بیانوون ....!

گریمان ئەمساڵ تەخەڕوج ئەکەیت
گەر لەو ٤ ساڵە ھەر بەتەمای زانکۆ بووبیت
ھیچ ھەوڵدانی دەرەکیت نەبووبێت بۆ فێربوون
ئەوا با من پێت بڵێم :
گەر ئەوائیلیش بیت دڵت خۆش مەکە چوونکە ھیچ نازانیت...!

گەر ئەوائیلیش نەبیت ئەوا ھەر ھیچ نازانیت.

لەوەیە ئەوائیل گەر ھەوڵی فێربوون بدات زووتر فێربێت چوونکە ھیچ نەبێت سەرەتایەکی ھەیە بەڵام بۆ ئەوەی ھیچ نازانێت زەحمەتترە
بەڵام مەحاڵ نییە ......!

ھەموو ڕۆژێک ٥ سەعات دابنێ بۆ فێربوون

ئۆھ بیرمچوو سەرەتا ئامانجەکەت دیارکە.!

لایەکی خەڵک بەھۆی ئەم قسەیە وازیان لە فێربوون ھێناوە
ئاخر کابرا ھیچ نازانێ چۆن ئامانجەکەی دیارکات ؟!

بۆیە واز لە ئامانج بێنە
ئامۆژگاریت ئەکەم ھەموو ڕۆژێک ٥ سەعات دانێ بۆ فێربوون
بە گشتی لە ھەموو بوارەکان
ئەوە گەر ئیشت ھەیە و مەژغوڵی دەنا بیکە ١٠ سەعات

ڤیدیۆ - کتێب - پۆستی خەڵکی - ماڵپەڕ - .....

ھەموو شتێک بکە سەرچاوەی فێربوون

کە فێربوویت ئینجا ئامانج دیارکە و ئەوکات دەستپێ بکە

گەر ھەوڵی فێربوون نەدەیت دوای ٥ ساڵیتر تەمەنت چەندە ؟
بێگوومان تەمەنی ئێستات + ٥

ئەی ئەگەر ھەوڵی فێربوون بدەیت ؟
بێگوومان تەمەنی ئێستات + ٥

چ جیاوازیەک ھەیە ؟

لە ئەگەری یەکەم تووشی پەشیمانی ئەبیت
لە ئەگەری دووەم سووپاسگوزارەبیت

کەواتە دەستپێ بکە.

ئەمەش پۆستێکم کە پار مانگی ٤
واتە ٤/٢٠٢٠
کردبووم الحمدلله تا ئێستاش
خەڵک سوودی لێ ئەبینێت
تۆش ھەوڵدە سوودی لێ وەرگریت

-----*-----*-----*-----*-----*-----*-----

سلام علیکم وەک زۆرێکمان ئەزانین کە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرەگیرێین کەمێک باسی کۆمپیوتەرمان بۆ ئەکەن و یەکسەر دەست ئەکەن بە پڕۆگرامینگ
ئەمەش وا ئەکا شارەزایێکی کەممان ھەبێ لەسەر کۆمپیوتەر ئەگەر کەسێکی شارەزا پرسیارێکی بەسیتمان لێ بکا حاتڵ ئەبین و وەڵاممان پێ نییە

بۆیە ئەم ئێوارەیە بە پێویستم زانی بە ڕیزبەندی تەواوی ئەو بابەتانە ڕوون بکەمەوە کە کەسێکی سەرەتایی لە بواری کۆمپیوتەر پێویستە بیزانێ
ئەو شتانەی دامناون بە فێرکارییەوە ڕوونم کردوونەتەوە
دڵنیابن کەسی وا ھەیە زانکۆی تەواو کردووە ھێشتا نایانزانێ بۆیە با وەک ئەوانمان لێ نەیە دەست ئەکەین بە فێربوون

ھاوڕێیەکەت ئاگادار بکەوە با ئەویش سوودمەند بێ
برای بچوکتان محمد سورچی

سەرەتا وەک ھاوکاریێک کەناڵەکەم سەبسکڕایب بکە تا بتوانم درێژە بە خزمەتەکەم بدەم :
https://youtube.com/channel/UCIW1HdbU2hdvFMbkyui7FIw

یەکەمجار ئەو لینکە بکەرەوە کەناڵێکی تێلەگرامە کتێبی زۆر نایابی تێدایە ئەو کتێبانەی تێیدایە داونڵۆد بکە
👇👇👇👇👇👇👇👇
1-learn computer 1.pdf
2-computer pdf
3-extention file and folder
4-Computerdic.pdf
👆👆👆👆👆👆👆👆
ئەو چوار کتێبەی سەرەوە لەناو ئەو لینکە دایە (https://t.me/itkurdish) دابەزێنە

دواتر فێری( فۆرمات کردن و ئەکتیڤ کردن و [تەعریف] واتە ناساندنی پارچەکانی کۆمپیوتەر) ببە
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://youtube.com/playlist?list=PL_d87bH2yH6hoWHB5Kkjw1eQ62dEnEyXb
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

دوایی فێری (زیاد کردنی کیبۆردی کیبۆردی کوردی بۆ کۆمپیوتەر) ببە

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://youtu.be/uaVMfHGBPFA
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

زانینی تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەر

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://youtu.be/eQ1ancw4qIs
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

زیاد کردنی ( Hard Drive ) بۆ کۆمپیوتەر

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://youtu.be/zNW8G1pK2d4
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

دواتر هەوڵبدە لە (ئیمەیڵ - email) شارەزا ببە بە تەواوەتی نەک تەنها دروستکردنەکەی ئیمێڵی G-mail لە یاھۆ دووربە

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
1- https://youtu.be/-6rHfdmFfFc

2-https://youtu.be/XgOCZQteP8w

ھەوڵەدەم خۆشم فێرکاری لەسەر دانێم :
https://youtube.com/playlist?list=PLIOWV-cmD4abR_jQh_yOvj37JxbSzrO3J
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

دواتر ئەو ڤیدۆیە سێر بکە لە یوتوب (واتە کۆمەڵێک ڤیدۆی فێرکاری - playlist)
لینکی پلەیلیستەکەم بۆ داناویت ئەو ڤیدۆیانە هەمووی تەواو بکە کە تایبەتن بە شەرحکردنی ڕوکاری (ویندۆز ١٠ - Windows 10)

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.youtube.com/playlist?list=PLWPirh4EWFpG0NNfU492sx5CiUnp1kPXG&feature=share

ھەوڵەدەم خۆشم فێرکاری لەسەر دانێم :
https://youtube.com/playlist?list=PLIOWV-cmD4aZARB3SOh2Gm588cv1J9sFH
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

دواتر هەوڵبدە بە تەواوەتی ئاشنا ببیت بە (کلیکی ڕاست - Right Click) لەسەر [Desktop, This PC, بەرنامەکانی دیکە]

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://youtu.be/XvHQpprHQ2U

ھەوڵەدەم خۆشم فێرکاری لەسەر ھەموو ویندۆز دابنێم :
https://youtube.com/playlist?list=PLIOWV-cmD4aZARB3SOh2Gm588cv1J9sFH
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

دواتر دەستبکە بە تێگەشتن لە (Control Panel) و (CMD)

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.youtube.com/playlist?list=PLvX-Row8exLCBL55k7QDGpATFRG2gUQNI&feature=share
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

دواتر خێزانی (مایکرۆسۆفت ئۆفیس - Microsoft Office) تەواو بکە

1- Microsoft Word
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.youtube.com/playlist?list=PL_d87bH2yH6g0z1w7OEuMuATq9ALXJEUd&feature=share
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

2- Microsoft PowerPoint

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.youtube.com/playlist?list=PL_d87bH2yH6hf1Rk1vcJe3sr_7Ls4uZJk&feature=share
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

3- Microsoft Excel

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.youtube.com/playlist?list=PL_d87bH2yH6glA1qT4qB6x4uKbFGIvnZL&feature=share
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

دواتر کەمێک شارەزایی لەسەر پارچە ڕەقەکانی کۆمپیوتەر واتە (Hardware) پەیدا بکە (CPU - RAM - ROM -....)

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
1- CPU —> https://youtu.be/Adm-SK68KzE

بۆ ( RAM & ROM ) یان تەواوی پارچەکانی دیکەی کۆمپیوتەر هەوڵبدە بەم شێوازە لێیان شارەزاببە

👆👆👆👆👆👆👆👆👆

کاتێک هەموو ئەوانەی سەرەوەت تەواو کرد دەستبکە بە (پرۆگرامینگ - programming) ئەگەر حەزت بە پرۆگرامینگە
پێشنیار دەکەم (پەیثۆن🐍python) هەڵبژێریت

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
ئەمەش تاکە سەرچاوەی کووردی بۆ فێربوون و شارەزابوون لە بابەتە جیھانیەکانی پایثۆن :
https://youtube.com/channel/UCIW1HdbU2hdvFMbkyui7FIw

دابەزاندن و ئیشپێکردنی پایثۆن :
https://youtube.com/playlist?list=PLIOWV-cmD4abvEWf_rdEVDd4OpHuC-Lr-

کۆرسی داتابەیس لە ڤیدیۆی یەکەم ڕوونم کردۆتەوە کە چۆن و لەکوێ فێری پایثۆن ئەبیت :
https://youtube.com/playlist?list=PLIOWV-cmD4aZWMb7op_uEKNaM6ch5ps-7

کۆرسی جیوئای :
https://youtube.com/playlist?list=PLIOWV-cmD4aYVJM9_Ana2RCwny1rhwMH8

ھەوڵەدەم نوێترین و زۆرترین و جیاوازترینەکانی پایثۆن بڵاو کەمەوە
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

کە ئەو فێرکاریە کوردیەی پەیثۆنت تەواو کرد دواتر دەست بە فێرکاری ئینگلیزی بکە....

یاخود ئەتوانی (وێب - Web) بخوێنیت ئەگەر حەزت بە وێبە :

سەرەتا (HTML) دواتر (CSS) دواتر (Java Script)... بەوشێوەیە.
👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://m.youtube.com/channel/UCyUyFI4g5h5f-eWrxwr-4Yw

https://youtube.com/playlist?list=PLCwmplx1l70BA5rr1teedfupFSz-ATm1A
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

یان بواری نێتوۆرک ئەگەر حەزت کرد ئەویش لەم فێرکارییە کوردییەوە دەست پێ بکە دوایی بچۆ سەر فێرکاری ئینگلیزی

👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.youtube.com/playlist?list=PLH1n1sJO7tbxdCZMau11ACGiO_8sjfR-V&feature=share
👆👆👆👆👆👆👆👆👆

ئەوە بۆ کەسێک بوو کە تازە ئاشنا بووە بە دونیای (تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەر) دڵنیابە پێویست ناکات لە سەرەتاوە پرۆگرامینگ فێر ببیت بە پێی ئەو هەنگاوانەی خستومانە ڕوو دەست بە فێربوون بکە...
لەھەر هەنگاوێکیش شارەزایت هەبوو ئەتوانیت تێی پەڕێنیت. بۆ نمونە (شارەزایت لە مایکرۆسۆفت وۆرد هەیە ئەتوانیت تێی بپەڕێنیت)

ئەم ڕاپۆرتە دوای ماندووبوونێکی زۆر کۆکراوەتەوە و ڕێکخراوە، بۆیە تکایە لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکە. وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونمان. 🌺💙

دانانی : محەممەد سورچی
نوسینەوەی : میر هەمزە
بەهیوای سوود و دوعای خێر 🌺♥️

سەبسکڕایبی کەناڵەکەم لەبیر مەکە سووپاسگوزارەبم :
https://youtube.com/channel/UCIW1HdbU2hdvFMbkyui7FIw

وەم خۆی دانراوە

بابەت: Types of Errorئەمجارە باسی جۆرەکانی ئیرۆر دەکەین با بزانین چەند جۆری هەیە و چین؟ بەگشتی سێ جۆر ئیرۆرمان هەیە ئەوا...
21/03/2021

بابەت: Types of Error

ئەمجارە باسی جۆرەکانی ئیرۆر دەکەین با بزانین چەند جۆری هەیە و چین؟

بەگشتی سێ جۆر ئیرۆرمان هەیە ئەوانیش

1- Compile Time Error (Syntax Error)
2- Run Time Error
3- Logic Error

تەنها باسی Compile Time Error و Run Time Error دەکەین

جۆری یەکەم لەوکاتەدا توشمان دەبێت کاتێک هەڵە لە شێوازی نوسینی کۆدەکان هەیە و کۆمپایلەر ئیرۆر لەوکاتەدا توشمان دەبێت هەندێ جار بە سێنتاکس ئیرۆر ناودەبرێ
با نمونەیەک بێنینەوە

لەزمانی ++cدا ئەگەر بەم شێوازە کۆد بنوسین

int x = ' Mohammed ' ;
cout > x;

cout

سلام علیکم  وانەی پێنجەمی کۆرسی تکینتەر ئەپڵۆدکرابەو ھیوایەی بینەربن و جێی ڕەزامەندی بێتباس لە داتای یوزەر ئەکەینواتە یو...
19/03/2021

سلام علیکم



وانەی پێنجەمی کۆرسی تکینتەر ئەپڵۆدکرا
بەو ھیوایەی بینەربن و جێی ڕەزامەندی بێت

باس لە داتای یوزەر ئەکەین
واتە یوزەر داتا داخڵبکات و بەکاری بێنینەوە
یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکانی جیوئای ھەر زمانێک

لینکی ڤیدیۆ :
https://youtu.be/Rj0sgtbejrY

تەواوی کۆرس :
https://youtube.com/playlist?list=PLIOWV-cmD4aYVJM9_Ana2RCwny1rhwMH8

بەیانیتان باشبۆچی فێری Data Structure بم ؟سەرەتا پێویستە بزانین داتا ستراكچە چییە :بریتیيە لە كۆمەڵێك ڕێگا بۆ كۆكردنەوە ...
18/03/2021

بەیانیتان باش

بۆچی فێری Data Structure بم ؟
سەرەتا پێویستە بزانین داتا ستراكچە چییە :

بریتیيە لە كۆمەڵێك ڕێگا بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنی داتاكان بە جۆرێك بە باشترین و خێراترین كات ئەو ئیشەی هەمانە بۆمان جێبەجێ كات. وە گرنگە كاتێ ئەم بابەتە ئەخوێنیتەوە یان هەوڵی فێربوونی ئەیەیت شارەزایی تەواوت هەبێت لەسەر ئاستی سەرەتایی و مامناوەندی زمانێك. باشتر بڵێین. Syntax + OOP
بە گشتی داتا ستراكچە پەیوەندی درووسەكات لەنێوان كۆمەڵێ داتا كە هەموویان شتێكی هاوبەشیان هەیە.
بۆ نموونە داوات لێكرا پێویستمان بە كۆمەڵێ داتایە لەسەر كۆمەڵێ یاریزان, كە هەریەكەیان ناو و تەمەن و رەگەز یان هەیە . بیركردنەوەی تۆ وەك پرۆگرامەر چی ئەبێت ؟
ژمارەیەكی زۆر هەڵبژاردنت هەیە بۆ نموونە سـێ Array ـیت هەبێت بەم جۆرە:
String [] names;
int[] ages;
char[] s*x;

بە جۆرێك بۆ كەسی یەكەم خانەی صفر داگیركات لەهەر كۆمەڵەیەك , بۆ دووەم یەك, ... تا دواتر .

بەڵام ئایا باشتر نییە كلاسێكت هەبێت بۆ یاریزان و بۆ هەر یەكێك Object ـەكەی لە كۆمەڵەیەك كۆ كەیتەوە !

class Player {
String name;
int age;
char s*x;
public Player (String name, int age, char s*x){
this.name = name;
this.age = age;
this.s*x = s*x;
}
}
Object[] players = new Object[10];
ئەم هەڵبژاردەیە باشترە لە یەكەم بەڵام وەك ئەبینین كۆمەڵەكەمان تەنها جێگەی 10 كەسە !
ئەی ئەگەر نەمزانی چەن كەسم هەیە بۆ نموونە داتاكانم لە داتابەیسێك وەرگرت و نەمزانی چەن كەسم هەیە پێویستە چی بكەم ؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە پێویستە فێری Data Structure ببین.

سوودەكانی:
1- ئاسانتر بەكارهێنانی داتاكان.
2- خێرایی لە بەكارهێنان.
3- بەكارهێنانیان لە دروستكردنی ئەلگۆریزم.
4- بەكارهێنانیان لەگەڵ داتابەیس.
5- هەڵگرتنی داتا بەشێوەی كاتی.
6- خێرایی لە دۆزینەوەی داتا.
7- بوونی چەندین جۆر بە مەبەستی بەكارهێنانی جیاواز و كاتی جیاواز.

خاڵی لاوازی:
1- پێویست بوونی بناغەی باش بۆ پرۆگرامەر تا بتوانێت بەكاریبێنێت.
2- ئەگەرى خاوبوونەوەی پرۆگرام لە ئەگەری هەڵبژاردنی ئەلگۆریزمی هەڵە.

گرنگترین و بڵاوترین جۆرەكانی Data Structure:
1- One Dimensional Array
2- Multi Dimensional Array
3- ArrayList
4- Single Linked List
5- Double Linked List
6- Stack
7- Queue
8- Tree
9- Set

گۆگڵ  ئاماژەی بەوەدا لە کە ڤێرژنی  89ـی گۆگڵ کڕۆمدا  (Chrome M89)کۆمەڵێک چاکسازی کردووە کە دەبێتە هۆی کەمتر بە کار بردنی...
17/03/2021

گۆگڵ ئاماژەی بەوەدا لە کە ڤێرژنی 89ـی گۆگڵ کڕۆمدا (Chrome M89)کۆمەڵێک چاکسازی کردووە کە دەبێتە هۆی کەمتر بە کار بردنیی ڕام(بیرگە) و خێراترکردنی کارکردنی وێبگەڕەکە . ئەم گۆڕانکاریانەش بۆ پلاتفۆڕمەکانی ویندۆز، ماک ، ئەندرۆید، ئایئۆئێس و کڕۆم ئۆئێس بەردەست دەبێت .

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە ڕێگری دەکات لە بەکار هێنانی ڕامی زیاتر بەبەکار هێنانی تەکنێکێکی هاوشێوەی microsft edge کە هەڵدەسێت بە لادانی ئەو تابانەی کە لاوەکانی و بەکار نایەن بە واتایەکی دیکە ئەو تابانە کە کاری لەسەر ناکەیت لەسەر ڕام چالاک نابێت تا ئەوکاتەی کلیکی لێ نەکەیت .

هەروەها بەڵێنی ئەوەی داوە کە لە ڤێرژنی نوێ وێبگەڕەکە بە خێرای زۆرتر کار بکات .

گۆگڵ ئەم کارانە دەکات لەکاتێکدا شکات و قسەیەکی لەسەر بوو کە گۆگڵ کڕۆم بڕێکی زۆر لە ڕام و پاتری بەکاردەبات بەڵام لەهەمان کاتیشدا خاوە لە بەرامبەر وێبگەڕەکانی دیکەدا .

بە ڕای تۆ گۆگڵ سەرکەوتو دەبێت و دەتوانێت پێش ڕکابەرەکانی بکەوێت؟

تۆی بەکار هێنەر چی وێبگەڕێک بەکار دێنیت ؟

سەرچاوە :
https://blog.chromium.org/2021/03/advanced-memory-management-and-more.html?m=1

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Codern - کۆدێرن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share