WZA Expert شارەزای وزە

WZA Expert شارەزای وزە وزە ئێکسپێرت بۆ ڕاوێژی زانستی سەرجەم بەرهەمە نەوتیەکانی وەک بەنزین و نەفسا، نەوتی سپی، هتد..

16/08/2025
15/09/2023

سەنتەری ڕاوێژکاری وزە ئێسپێرت
بۆ ڕاوێژی زانستی و پێدانی ڕێامای زانستی دەربارەی بەرهەمەکانی وەک ( ڕۆنی ئۆتۆمبێل، ڕۆنی گێڕ، ڕۆنی هایدرۆلیک، ناوتی ڕەش، نەوتی سپی ، بەنزین، نەفسا ، گاز ) هەروەها سەرجەم بەرهەمە پیشەسازیەکانی تر.

وزە ئێسپێرت 07730761617
[email protected]

بیتۆمین ( قیر ) شلەیەکی ڕەشی زۆر لینجە ( یان نیمچە ڕەقە .) کە لەناو نەوتی خاودا هەیە .بیتۆمین تێکەڵەیەکە لە ئاوێتەی ئاڵۆ...
07/09/2023

بیتۆمین ( قیر ) شلەیەکی ڕەشی زۆر لینجە
( یان نیمچە ڕەقە .) کە لەناو نەوتی خاودا هەیە .
بیتۆمین تێکەڵەیەکە لە ئاوێتەی ئاڵۆزی ئۆرگانیکی کە زیاتر لە 150 جۆر لە گەردیلەی کاربۆنی تێدایە و سەرەکیترینیان بریتین لە #ئاڕۆماتیەکان ، #نەفسینیکیەکان ، #ئەلفاتیەکان .
لەوانەشە بەبڕێکی کەم لە ئەسید و بەیسە ئۆرگانیکیەکانی تێدابێت هەروەها ئاوێتە هیترۆسایکڵیەکانی ئۆکسجین و گۆگرد و نایترۆجینیشی تێدایە .
بیتۆمین بەڕێژەی %83-86 ی لە کاربۆن پێک دێ و %9-10 ی لە هایدرۆجین و %1-5 ی لە گۆگرد و کەمتر لە %1 یشی لە ئۆکسجین و نایترۆجین و کانزاکانی وەک #ڤەنادیۆم و #نیکڵ پێک دێت .



بیتۆمین یەکێکە لە هەرە کۆنترین مادە ئەندازیاریەکان کە بەکارهێنراوە لەسەرەتاکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە و ئەگەڕێتاوە بۆ 6000 پێش زاین ، بیۆمینی سروشتر ئەوکات لە نەوتی خاوەوە دروست ئەبوو بەهۆی ئەوەی نەوتە خاوەکە لە زەویەوە دەرئەچوو پاشان لەسەر زەویدا ئەیبەست , بیۆمین لەو پاشماوەوە کۆدەکرایەوەو بەکاردەهێرنرا ئەمەش لە کۆمەڵگای سۆمەری خاکی میزۆپۆتامیادا ڕوو داوە.

لەئەمڕۆدا بیتۆمین لەهەموو جیهاندا بەکاردەهێنرێ بۆ قیرتاوکردنی ڕێگاکان و لەڕێ پاڵاوتگاکانەوە لەنەوی خاو جیادەکرێتەوە. نزیکەی %80 ی بەرهەمهێنانی بیتۆمین بەکاردەهێنرێ بۆ قیرتاوکردنی ڕێگاکان.
دوای قیرتاوکردنی ڕێگا، دووەم گرنگترین بەکارهێنانی بیتۆمین بۆ چاکردنی خان و سەربانەکانیەتی بۆ ڕێگری لە تکەکردن ( واتە ئیزوگامە ) چونکە توانایەکی باشی هەیە دژی شێ و تەڕی و مژەر و پێوەنوسێکی باشە .



بیتۆمین مادەیەکی سێرمۆپلاستیکە ( بەکاردێتەوە ) ساف و بێ خەوشە کاتێک گەرم ئەکرێت و دوای کە سارد بوەوە ڕەق دەبێت . لە پلەی گەرمی تەواودا بیتۆمین مادەیەکی viscoelastic ( جیڕ و لینجە ) تایبەتمەندی میکانیکی وە لینجی و جیڕێتی هەیە .
بیتۆمین هەروەها ئەکرێ بورێ گیراوەیەکی مڵیە و #ئەسفاڵت بەشێوەی دەنکۆڵەی هەڵواسراوی چەوری و ڕیزن تێیدایەتی.
ئەسفاڵتی واتەبەتەواوی لەچەوریدانەتواوەیەو بەشە ڕزنیەکەی وا ئەکات دەنکۆڵەی ئەسفاڵتەکە بە هەڵواسراوی بمێننەوە.

پاشماوەی ماوەی نەوتی خاو لە Vacuum distillation
دابەشدەکرێت بۆ سەر چوار پێکەهاتەدا بە سودوەرگرتن لەڕێگای کرۆمۆتۆگرافی ئەوانیش :
saturates
aromatic
resins
asphaltenes

سێ دانەی سەرەتا ناودەبرێن بە maltenes . هەریەک لە فراکشنەکاۆ ناودەبرێن بە maltenes یان asphaltenes بەهۆی پشت بەستن بەتوانایان لە توانەوێتیاندا لەناو n-hexane یان n-heptane دا دا .
ئەسفاڵتی بارستە ژمارەیەکی یەکجار گەورەی هەیە هەر بۆیە نەتواوەیە لەناو ئەو دوو توێنەرەدا. بەڵام maltenes کان بە پێچەوانەوە.
پەیوەندی ڕێژەی هەر یەک لەو فراکشنانە هەمەجۆرە لە نەوتێکی خاوەوە بۆ نەوتێکی خاوی تر .

سەرەکیترین پێکهاتەکانی بیتۆمین ئەمانەن :

Constituent Wt %

Saturates + aromatics 50–60
Resins 25
Asphaltenes 20

مادەی Saturates و aromatics دوو یراکشنن کە
بارستە ژمارەکەیان کەمە لەنێوان 300 - 2000 دایە .
ڕێژەی هایدرۆجین بۆ کاربۆن لەو فراکشنانەدا زۆر زیاترە لە asphaltenes یان resins .

③ فراکشنی #ئەسفاڵتی چیە ؟

مۆڵیکوڵی ئەسفاڵتی لەناوخنێکی ئاڕۆماتیکی تێری چڕکراواوە پێک دێت و بە زنجیرەی درێژی ئەلیاتیەوا بەستراوە، هیترۆ ئەتۆمەکانی ( ئۆکسجین، نایترۆجین، گۆگرد، نیکڵ ، ڤەنادیۆم ) لەناو ئەو هەلەقەدا هەن ( وێنەی مۆڵیکوڵی ئەسفاڵتی لە کۆمێنتە ) .
مۆڵیکوڵ ئەسفاڵتی لە نزیکەی 10 یان زیاتر لە هەلەقەی ئاڕۆماتی و نەفسینیک پێک دێت لەگهڵ ژمارەەک زنجیرەی درێژی بەستراوی ئەلفاتی پێیەوە.
بارستە ژمارەی مۆڵیکوڵی ئەسفاڵتی لەنێوان 2000 بۆ 5000 دایە .
هەتا بارتسە ژمارەی مۆڵیکوڵی ئەسفاڵتی زۆرتربێ ئەوە بیتۆمین زیاتر ڕەق دەبێت .
مۆڵیکوڵی ئەسفاڵتی نزیکە %5-15 wt ی بیۆمین پێک دەهێنێت.



Bitumen is a black or brown highly viscous liquid or semisolid material that is present in most crude oils and in some natural deposits. Bitumen is a complex mixture of organic compounds containing up to 150 carbon atoms, mainly aromatic, naphthenic, and aliphatic. Bitumen may also contain small amounts of organic acids, bases, heterocyclic compounds nitrogen, oxygen, and sulfur. Some metals are also found in bitumen. Bitumen may typically contain 83 to 86 percent carbon, 9 to 10 percent hydrogen, 1 to 5 percent sulfur, less than 1 percent each of nitrogen and oxygen, and minor amounts of metals such as vanadium and nickel.



Bitumen is one of the oldest engineering materials, in use since the beginning of civilization,about 6000 B.C. Natural bitumen was formed when crude oil from shallow deposits worked its way up through cracks and fissure in the earth. Bitumen was collected as seepage from shallow wells in present-day northern Iraq, a region rich in oil deposits. The first recorded human use of bitumen was
by Sumerians in Mesopotamia.

Today, almost all over the world, the production of bitumen for paving and other uses is from oil refineries. Approximately 80 percent of bitumen production is used in road building and maintenance as a binder for aggregates. Bitumen for this end use is ever increasing as highways are being built at an accelerated rate in all countries of the world. Bitumen is increasingly being used in building airfields. After road pavement, the next most important use of bitumen is in roofing. Bitumen is used for roofing mainly because of its high resistance to moisture pe*******on and its good adhesive and cohesive properties.



Bitumen is a thermoplastic material: It softens when heated and hardens on cooling. Within a certain temperature range, bitumen is viscoelastic: It exhibits the mechanical characteristics of viscous flow
and elastic deformation. Bitumen can be considered a colloidal solution in which asphaltenes are held in suspension in a mixture of oil and resins. Asphaltenes as such are insoluble in oil, but the polar nature of resin molecules keeps asphaltenes in a colloidal suspension. Vacuum residue from
crude oil distillation can be split into four different constituents by chromatographic methods: saturates, aromatic, resins, and asphaltenes. The first three together are usually referred to as maltenes. The fractions are classified as asphaltenes or maltenes according to their solubility in n-hexane or n-
heptane. Asphaltenes are high-molecular compounds and thus insoluble in these solvents. Maltenes, in contrast, have a much lower molecular weight compared with asphaltenes and are soluble in these
solvents. The relative proportion of each fraction varies from crude oil to crude oil. Typical composition is as follows

Saturates and aromatics are the fraction with the lowest molecular weight, ranging from 300 to 2000. The hydrogen-to-carbon ratio of this fraction is much higher than those of asphaltenes or resins. This fraction acts as the dispersion medium for asphaltenes.



The asphaltene molecule1 has a core of saturated condensed aromatic rings and an aliphatic side chain. Heteroatoms (O, N, S, Ni, V, and others) have been found in rings (Fig. 7-1). The asphaltene molecule is typically composed of 10 or more fused aromatic and naphthenic rings with a significant number of alkyl side chains. The molecular weight of asphaltene is in the range of 2000 to 5000. The higher the asphaltene percentage, the harder the bitumen. Asphaltene constitutes from 5 to 25 wt % of bitumen.

سەرچاوە : کتێبی PETROLEUM FUELS
MANUFACTURING
HANDBOOK

Including Specialty Products and
Sustainable Manufacturing Techniques

Surinder Parkash, Ph.D.

31/08/2023

ڤیدۆیەکی سەرەتایی، دەربارەی گرنگترین بەرهەمەکانی نەوتی خاو کە لە کرداری دڵۆپاندنەوە بەدەتس دەکەون، لەگەڵ باسی گرنگترین بەکارهێنانەکانی ئەم بەرهەمانە.

وزە ئێکسپێرت بۆ ڕاوێژی زانستی بەرهەمە نەوتیەکان و پیشەسازیەکان لەگڵ کۆرسی تایبەت و دانانی ئامێر.
[email protected]
07730761617

لە  ، لێرەدا بیرخستنەوەیەکتان بۆ دەخەینە ڕوو کە چۆن بەنزین و گازۆیل لە نەوتی خاو دەردەهێنرێن، چۆن سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکان...
27/08/2023

لە ، لێرەدا بیرخستنەوەیەکتان بۆ دەخەینە ڕوو کە چۆن بەنزین و گازۆیل لە نەوتی خاو دەردەهێنرێن، چۆن سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکان دەدەن، و بۆچی بەنزینی قوڕقوشماوی نەماوە:

بەراوردێکی زانستی و هەندێک زانیاری گرنگ دەربارەی بەنزین و گاز

وەک ئەزانین گازۆلین(بەنزین) و گاز لە نەوتی خاوەوە دروست ئەبن.
ئەم دوو سوتەمەنیە لەڕووی پێکهاتە و جۆری هایدرۆکاربۆنیەوە لەیەکتری جیاوازن، ئەمەش وا یکردووە تایبەتمەنیەکەیشیان لەیەکتری جیاواز بێت.
وەک لەپێشووتردا باسمان کردووە کە ئەم دوو بەرهەمە لەڕێی کرداری دڵۆپاندن fractional distillation لە نەوتی خاوەوە جیادەکرێنەوە، کاتێک نەوتە خاوەکە گەرم دەکرێت.
پلەی کوڵانی مادە پێکهاێنەرەکانی گازۆلین لەنێوان 35 - پلەی سیلیزیدایە.
لەکاتێکدا پلەی کوڵانی مادە پێکهێنەرەکانی گاز لەنێوان 250 - 300 پلەی سیلیزیدایە.

گازلین لە تێکەڵەیەک مادەی هایدرۆکاربۆنی پێک دێت کە ژمارەیە کاربۆنەکان لە C4 بۆ C12 یە بەهەموو ئارۆزۆمەر و شێوە جیاوازەکانی ئەو کاربۆنانەوە.

لەکاتێکدا ژمارەی کارۆبنەکانی گاز لە C10 بۆ C15 یە ،وە گاز زۆرتر وزەی هەیە لە لیترێکدا بەراورد بە بەنزین ( گازۆلین )

مەکینەی بەنزینی و گاز بە ڕێگای جیاواز ئیش دەکەن، لە مەکینەی بەنزینیدا ، مەکینەکە وزەی بەنزین و هەوا وەردەگرێت کاتێک پستۆنەکەی دەپەستێورێ و پێش ئەوەی پلاکەکەی پریشکی ئاگراوی بدات لە تێکەڵە وزەکە ( بەنزین+هەوا )
دوای ئەوەی پریشکی ئاگراوی پلاکەکە ئەدات لە تێکەڵەکەو کارلێکی سوتانی سوتەمەنیەکە ڕوودەدات ، وزەیەکەی باش دروست ئەبێت و ئەبێتە هۆی ئەاەی پستۆنەکە بەخێرای هەڵ بەست و دابەست بکات و ئەبێت هۆی جوڵانی ئۆتۆمبێلەکە، لەئەنجامی سوتانی بەنزینەکەس کۆمەڵێکی گاز وەک پاشماوە دروست ئەبن.

لە مەکینەی گازدا ، لەسەرەتادا تەنیا هەوا ئەچێتە ناو مەکینەکەوە، دوای پەیتاوتنی هەواکە ئینجا گازەکە دێتە ناو مەکینەکەوە. مەکینەی گازی پلاک بۆ دروستکردنی پریشکی ئاگری و داگیرساندنی گازەکە بەکارناهێنێت، لەجێی ئەوە سوتمەنیەکە خۆی گڕدەگرێت چونکە وزەیەکی گەرمی بەرزی دروسبوو لەئەنجامی پەستاوتنی پستۆنەکە.

زۆرجار کێشەیەک لە مەکینەدا دروست ئەبێت کە سوتەمەنیەکە پێش ئەوەی پستۆنەکە بپەستێورێت وهەواو بەنزینەکە بەهۆی پلاکەکەوە گڕتێ بدرێن، لەخۆیانەوە و بەخێرای گڕ دەگرن و ئەوەش ئەبێتە هۆی ئەوەی پستۆنەکە بەخێرایی هەڵبەست و دابەست بکا و ئەبێتە هۆی تەقەتەقی ناو مەکینەکە ( Knocking ) ئەم خێرا سوتانەی بەنزین ناودەبرێ بە (pre-ignition).

ئەم خێرا سوتانی بەنزینە و بونە هۆی تەقەتەتە لەناو مەکینادا ، بەهۆی پێکهاتەی جۆری بەنزینەکەوە ڕوودەدات ، هەتا پێکهاتەی بەنزینەکە مادەی هایدرۆکاربۆنی cycle و aromatic بێ ئەوە ئەو هایدرۆکاربۆنانە درەنگتر لەناو پستکنەکەدا ئەسوتێن و باشتریش ئەسوتێن ، بەو شێوەیە نابنە هۆی تەقەتەقی ناو مەکینە ، بەڵام گەر بڕی هایدرۆکاربۆنی straight chain لەناو بەنزینەکەدا زۆربێت، ئەوە بەنزینەک بە خراپی خێرایی ئەسوتێتو ئەبێتە هۆی تەقەتەقی مەکینە.

زۆرجار بۆ ڕێگری لەم تەقەتەقە ( Knocking ) زاناکان چەند مادەیەک ئەکەنە ناو بەنزینەوە وەک additive بەکاردەبرێن .

ئەم کارەش بۆ ئەوە ئەکرێت بۆ ئەوەی ئۆکتانەژمارەی بەنزینەکە بەزببێت و لەو کێشەی پێشوو باسمان نەجاتمان ببێت.

ئۆکتانەژمارە بریتیە لە پێوانەی هایدرۆکاربۆنی straight chain و هایدرۆکاربۆنی cycle و branch ی ناو بەنزین بۆ ئەوەر بزانین ئەو بەنزینە چوستی و توانیی بۆ سوتان چۆنە،بۆ پێوانەکەش دوو مادەی هایدرۆکاربۆنی وەک ستاندارد دیاریکراوە کە ئەوانیش n-heptane کە وادانراوە ئۆکتانەژمارەی 0
هەروەها iso-octane کە وادانراوە ئۆکتانەژمارەکەی 100.

بۆ نمونە بەنزینێک ئەڵێن ئۆتانەژمارەکەی 90 ئەمە گەر بەو دوو هایدرۆکاربۆنیە شیبکەینەوە واتە n-heptane بریتیە لە %10
وە iso-octane بریتیە لە %90

باڵام لەڕاستیدا ئەوە برتیە لە ڕێژەی هایدرۆکاربۆنی staright chain و branch وcycle هاییدرۆکارۆنەکان لەناو ئەو بەنزینەدا.

بۆ بەرزکردنەوەی ئۆتانەژمارەش چەندین مادە ئەکرێتە ناو بەنزینەوە و وەکOctane rate enhancer کاردەکەن، لەکۆندا بۆ ئەم مەبەستە مادەی Tetra ethyl lead بەکارهێنراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کیشەی ژینگەی زۆر دروست ئەکات و ئەبێتە هۆی سەرەتان لەئێستادا لەوڵاتە پێشکاوتووەکاندا قەدەغەکراوە.
لەئێستادا مادەکانی وەک ethanol , MTBE , Benzene , وە ئاڕۆماتیەکانی تر
بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنرێن.

سەرچاوەکان
http://www.chm.bris.ac.uk/motm/leadtet/leadh.htm

https://www.wired.com/2013/01/looney-gas-and-lead-poisoning-a-short-sad-history/

https://www.ncheurope.com/en/blog/lubricants/difference-between-gasoline-and-diesel-engines

جیاکردنەوەی نەوتی خاو بۆ بەرهەمە جۆربەجۆرەکانی و پرۆسەکانی ناو پاڵاوتگەکان بە شێوەی پراکتیکی.لەم بابەتەدا کە بۆمان ژێرنو...
28/07/2023

جیاکردنەوەی نەوتی خاو بۆ بەرهەمە جۆربەجۆرەکانی و پرۆسەکانی ناو پاڵاوتگەکان بە شێوەی پراکتیکی.

لەم بابەتەدا کە بۆمان ژێرنوسی کوردی کردوون بەشێوەیەکی پراکتیکی و ڕوو باس لە کردار جیاکردنەوەی نەوتی خاو بۆ بەرهمە جۆربەجۆرەکانی و پرۆسەکانی ناو پاڵاوتگەکان وەک Cracking و Reforming بەپراکتیکی کراوە.
گەر خاوەن کارگە یان پاڵاوتگە یان وێستگەیەی سوتەمەنیت و هەر کێشە و مەشاکیلێکی بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنیەکانت هەیە و پێویستیت بە ڕێنمایی و یارمەتیە ئەوە ئەتوانیت پەیوەندی بکەی بە سەنتەری ڕاوێژکاری وزە ئێسپێرت بۆ پێدانی ڕێنمایی و هاوکاری و ڕاوێژی زانستی بەرهەمە نەوتیەکان و پیشەسازیەکان 07730761617

لینکی بابەت لە یوتیوب بۆ داونلۆد

لەم ڤیدۆیەدا کا ژێرنووسی کوردیم کردووە بە عەەلی و بە شێوەی ڕاستی باس لە چۆنیەتی پاڵاوتنی نەوتی ڕەش کراوە بۆ ئەو بەرهەمانەی لەژیانی ڕۆژانەمااندابەکاردێن، لەگە...

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە وزە ئێکسپێرت جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانی جیهان بە گشتی و موسڵمانی ...
20/04/2023

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە وزە ئێکسپێرت جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانی جیهان بە گشتی و موسڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین، هیوادارین هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆژوو و نزایی ڕۆژووانان قبوڵ بێت.

Eid al-Fitr Mubrark, Wza Expert wishes all Muslims of the world in general and Kurdistan Muslims in particular a Mubarak holiday. We hope you have a happy time together and ask Allah to accept fasts and prayers of the fasting people during the holy Ramadan month.

وەجبەی نوێی سێڵ شیت (نایلۆنی سەلفەر) گەیشت هەر بەڕێزێک پێویستی پێیەتی با پەیوەندی بکات بە 07730761617 یان لە وەتس ئەپ نا...
12/02/2023

وەجبەی نوێی سێڵ شیت (نایلۆنی سەلفەر) گەیشت هەر بەڕێزێک پێویستی پێیەتی با پەیوەندی بکات بە 07730761617 یان لە وەتس ئەپ نامە بنێرێت لە خزمەتیداین بە نرخێکی زۆر گونجاو

11/01/2023

Address

Mawlawi
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647730761617

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when WZA Expert شارەزای وزە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to WZA Expert شارەزای وزە:

Share