H.Store

H.Store بۆ فرۆشتنی هەموو پارچەیەکی ئۆتۆمبێل

12/01/2026

تەنها ٢٥،٠٠٠

07/01/2026

پێویستی هەموو دوکان و سەنتەرێکی چاککەدنەوەی ئۆتۆمبێل
ئەم تووڵە ئێستا بەردەستە
تەنها ٢٥،٠٠٠

ڕۆنی جامی سەیارە بۆ نەهێشتنی تەم لەسەر جام تەنها   ٥،٠٠٠
07/01/2026

ڕۆنی جامی سەیارە
بۆ نەهێشتنی تەم لەسەر جام
تەنها ٥،٠٠٠

05/01/2026
بەرزترین کوالێتی لیدی لایت ڕەنگ خۆری - بە هێزی جووتی   270W- بەرزترین  ڕووناکی    27,000LM - بە هیچ شێوەیەک ڕوناکی داناب...
04/01/2026

بەرزترین کوالێتی لیدی لایت ڕەنگ خۆری
- بە هێزی جووتی 270W
- بەرزترین ڕووناکی 27,000LM
- بە هیچ شێوەیەک ڕوناکی دانابەزێت لەکاتی گەرمبوون
- لەسەر دواکاری خۆمان دروست کراوە تایبەت بە گەرمای هاوینی عێڕاق
- زەمانی ١ساڵی هەیە
- خێرای پانکەی ساردکردنەوە 18,000 دەوران لە خولەکێکدا
- بەزترین مۆدڵلی چیپی 4575ی لەسەر جێگیرکراوە
ـ دژە ئاوە
ـ 4 ساردکەرەوە کە وادەکات %400 خێراتر سارد بێتەوە

ئەو مۆدێلانەی بەردەستن
ڕەنگ خۆری H4
ڕەنگ سپی H1- H7 - H11 - 9005 - 9006

بەهێزترین هۆڕنی پاپ لەنگە
16/09/2025

بەهێزترین هۆڕنی پاپ لەنگە

ئایا سەردەمی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەنزین کۆتایی دێت؟ تۆیۆتا سەرقاڵی چ جێگرەوەیەکە؟لەگەڵ ئەوەی کە ئۆتۆمبێل سازەکانی تر لە...
24/11/2024

ئایا سەردەمی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و بەنزین کۆتایی دێت؟
تۆیۆتا سەرقاڵی چ جێگرەوەیەکە؟

لەگەڵ ئەوەی کە ئۆتۆمبێل سازەکانی تر لەنێوان خۆیان دا کێبڕکێ دەکەن بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی، چەند ساڵێکە کۆمپانیای تۆیۆتا بە بێدەنگی کار لەسەر دروست کردنی ئۆتۆمبێلێک دەکات کە ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی سفر بێت. ئەو بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە بەدوای چارەسەری جیاوازدا دەگەڕێت لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی پاک و ژینگەدۆستدا.

ئەمساڵ نوێترین بزوێنەری تۆیۆتا بۆ پیکاپی تۆیۆتا هایلوکس لە بەریتانیا نمایش کرا کە بزوێنەرەکە سووتەمەنی هایدرۆجین بەکاردەهێنێت. پێشتریش لە ساڵەکانی 2015 و 2020 چەند نمونەیەک نمایش کران، بەڵام ئەوساڵ زۆرێک لە گیروگرفتەکانی بزوێنەرەکە چارەسەرکراون و کاراییەکی باشتری هەیە. بزوێنەرەکە لە کارلێکی هایدرۆجین و ئۆکسجین کەڵک وەردەگرێت بۆ دروست کردنی کارەبا و تەنیا بەرهەمی ئەو کارلێکە ئاوە؛ کە ئەوەش وادەکات ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی ببێت بە سفر. ئەو ئۆتۆمبێلە بە پێچەوانەی ئۆتۆمبێلە تەواوکارەباییەکان کە پێویستییان بە کاتێکی زۆرە بۆ بارگاوی بوونەوە لە وێستگەکان، لەڕاستیدا وێستەگەیەکی گەڕۆکی بەرهەمهێنانی کارەبایە.

تاوەکوو ئێستا ١٠ یەکە لەو ئۆتۆمبێلە دروستکراوە کە ٥ نمونەی لەژێر تاقیکردنەوەدان بۆ هەڵسەنگاندنی سەلامەتی، کارایی و مانەوە؛ هەروەها ٥ نمونەی دیکەش بۆ میدیا و بەکارهێنەران نمایش کراون.

بزوێنەری هایدرۆجینی چەند خاڵی ئەرێنی هەیە کە لە بزوێنەرەکانی تردا دەرناکەوێت وەکو:

دەرنەدانی هیچ گازێکی گوڵخانەیی و ژەهراوی و تەواو ژینگەدۆست.
مەودای لێخوڕینی درێژتر، بەشێوەیەکی ئاسایی بە تانکییەک هایدرۆجین دەتوانیت زیاتر لە 600 کیلۆمەتر ببڕیت.
هایدرۆجین بەپێچەوانەی سەرچاوە نەوتییەکان، سووتەمەنییەکی نوێیە و تەواو نابێت.
بزوێنەری هایدرۆجینی کارایی کەڵک وەرگرتن لە وزەی زۆرترە لە چاو بزوێنەری ئاسایی.
کێشی سیستەمی هایدرۆجینی سووکترە لە سیستەمی تەواو کارەبایی بە پاتری ناوخۆ.
سیستەمەکە دەتوانێت لە کەشوهەوای زۆر سارددا (-20°C) بێ کێشە کار بکات.
پڕبوونەوەی تانکی هایدرۆجین زۆر خێراترە لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.
کەمتر بوونی کۆی خەرجییەکان بەراورد بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی.
تەمەنی زیاتری بزوێنەری هایدرۆجینی بەراورد بە ئەوانی تر.
هاتنی بزوێنەری هایدرۆجینی بۆناو بازاڕی ئۆتۆمبێلەکان بە هۆی هەبوونی خاڵی ئەرێنی زۆرتر لەچاو ئەوانی ‌تر، شۆڕشێکی گەورە دەبێت و ئەگەر سیستەمی سەرمایەداری ڕێگە بدات، دەتوانێت کۆتایی بە سەردەمی ئۆتۆمبێلی بەنزینی و کارەبایی بهێنێت.

بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647501389855

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when H.Store posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to H.Store:

Share