Ahmad Aryan - ئەحمەد ئاریان

Ahmad Aryan - ئەحمەد ئاریان ئەندازیاری شارستانی

Vibrance Matrerial  ڤایبرانس مەتریاڵ
01/02/2026

Vibrance Matrerial ڤایبرانس مەتریاڵ

ئەتەوێت شاپەکەت لە بنەڕەتەوە خۆی وەک دابڕێکی ئاوی کار بکات ؟

کۆنکریتی سەقفێک تێئەکەیت و ئەتەوێ هەر لەناو کۆنکریتەکە خۆیەوە ڕێگری لە ئاودادان و تەڕەشوع بکەیت ؟

ئەتەوێت لەبغەکەت ئاو دانەدات ؟؟

زیادکراوی (موزافی ) کریستاڵاینی کۆستەر بەکار بهێنە :

Product name : Koster BDM 🫡

Description : Crystallizing integral waterproofing additve for concrete✅️

Consumption: %2 (mass) of cement content😎

بۆچی بەکاریەت ؟

زیادکراوی BDM لەناو خودی گیراوە کۆنکریتیەکان کار ئەکات و سیستمێکی ئەکتیڤی کریستاڵاین پێک ئەهێنێت کە کاریان کەمکردنەوە و نەهێشتنی کونە وردەکانە Capilary pores
نەهێشتنی درزی بچووک و ورد
و چاککردنەوەی تێکشکاویەکانی ناوەوەی کۆنکریت
هەروەها دووبارە ئەکتیڤ بوونەوەی کریستاڵاینەکان لەئەگەری بەریەککەوتن لەگەڵ ئاودا

ئەمە بێجگە لە پێدانی قووەتێکی زیاتر بە کۆنکریتەکە و بەرزکردنەوەی mechanic property

لە وەکیلی سەرەکیەوە داوای بکە :

کەمترین داواکاری ١ پالێت

ڤایبرانس مەتریاڵ - سلێمانی - شەقامی ٦٠ مەتری - سەر پردی زەرگەتە

0770 111 2299
0770 111 3139

11/01/2026

کوان ئەوانەی ئیسرائیلیان بە دۆستی کورد ئەزانی ؟ ئەوە کوا دۆستەکەتان ؟ بۆ خۆی مت کردووە ؟؟

کردنی چەند کۆڕێک لەتەنیشت یەکتر و بردنی چەندین بۆری بەناویدا کارێکی هەڵەیە و موعالەجەکردنی نەجاحەت ناهێنێت یان نەجاحەتەک...
12/12/2025

کردنی چەند کۆڕێک لەتەنیشت یەکتر و بردنی چەندین بۆری بەناویدا کارێکی هەڵەیە و موعالەجەکردنی نەجاحەت ناهێنێت یان نەجاحەتەکەی کاتییە

ئەوەی کە ASTM باسی کردووە زۆر بە وازحی باسی کۆڕێکی کردووە کە یەک پایپ (بۆری) پیا برابێت

نەک چەندین وایەر و بۆری پیا برابێت

لە فەقەرەی ASTM C1471 / C1471M باسی لە چۆنیەتی کارکردنەکە کردووە

بەڵام بەو پێیەی کە باسی لەم حاڵەتە نەکردووە کەواتە سەپۆڕتی ناکات

وەک تەجروبەش هەموو ئەو حالەتانەی کە ناچار بووم بەم شێوەیە کاری تیا بکەم ، دوای ماوەیەک کێشەیان بۆ دروست بووە

ئەی حەل چییە ؟؟
ئەبێت بۆ هەر بۆریەک یان بۆ هەر وایەرێک ، کۆڕێکی تایبەت هەبێت ، نەک.بەم شێوەیە بڕین

---------------
گەر بابەتەکەت بڵاو کردەوە پێویستە ناوی نوسەرەکەی بهێنیت

ئەندازیاری شارستانی: ئەحمەد ئاریان
ڤایبرانس مەتریاڵ

ئیپۆکسی زیاتر بۆ پاراستنە نەک دابڕی ئاویکاتێک خەزانێکی ئاوت هەیە ، ئەتەوێ کاری دابڕی ئاوی بۆ بکەیت ، ئەبێت مەوادێکی wate...
20/11/2025

ئیپۆکسی زیاتر بۆ پاراستنە نەک دابڕی ئاوی
کاتێک خەزانێکی ئاوت هەیە ، ئەتەوێ کاری دابڕی ئاوی بۆ بکەیت ، ئەبێت مەوادێکی waterproofing بەکاربهێنیت ، ئیپۆکسیەکان عادی بۆ پاراستنی کۆنکریتە ، کاری دابڕی ئاوی ناکەن

14/11/2025

ڤایبرانس مەتریاڵ (کوالتی و زانست لە یەک شوێندا )

ئۆفیسی ئێمە : سلێمانی - شەقامی ٦٠ مەتری - سەر پردی زەرگەتە

0770 111 3139
0770 111 2299

با ڕیکلامێکیش بڕوات 😁
09/11/2025

با ڕیکلامێکیش بڕوات 😁

لەت لەتم کەن بەس مەڵێ ستافم بۆ بنێرە ئەم کۆڕەم بۆ موعالەجە بکە
05/11/2025

لەت لەتم کەن بەس مەڵێ ستافم بۆ بنێرە ئەم کۆڕەم بۆ موعالەجە بکە

من شەخصی لە درزی دیواری بلۆکدا کار ناکەم چونکە بە مەواد موعالەجە ناکرێتئەو ڕێگا میکانیکیانەشی کە بەکاریەت هەمووی ڕێگای ب...
27/10/2025

من شەخصی لە درزی دیواری بلۆکدا کار ناکەم
چونکە بە مەواد موعالەجە ناکرێت

ئەو ڕێگا میکانیکیانەشی کە بەکاریەت هەمووی ڕێگای بازاڕییە
ئەکرێت سەرکەوتوو بێت و ئەکرێت فاشیل بێت

چونکە سەدا ٩٠ی درزی دیواری بلۆک هۆکارەکەی سترەکچەریە و کێشەی ئینشائی لە بیناکەدا هەیە
دیارترینیان داچوونی بناغە یان هەڵئاوسانی خاک

بۆیە چارەسەری زانستی ئەوەیە یەکەم جار ئینشائیەن حەلی کێشەکە بکرێت

ئەوە جارێ ئەو دانانی شیشە لە بەینی درزی بلۆکا خەریکە من شێت ئەکات
ئاخر برای ئەزیزم ، دروست بوونەوەی ئەو درزە کەمتر لە یەک ملیم جوڵەی پێویستە
ئیتر ئەم شیشە لەم بەینانەیا چ ئیسفادەیەکی هەیە ؟؟

کورە خۆ داخی دڵی من هەر یەک و دوان نییە
وازی لێ بێنن باشترە

گەر لە مەوادا ئیشت کرد ، ئەمە لە هەموو شت زەڕوڕتر ئەبێت بۆتئەبێتە هاوڕێی نزیک دایم لە پێشی سەیارەکە دائەنیشێتسەیرکە بۆ ن...
22/10/2025

گەر لە مەوادا ئیشت کرد ، ئەمە لە هەموو شت زەڕوڕتر ئەبێت بۆت
ئەبێتە هاوڕێی نزیک
دایم لە پێشی سەیارەکە دائەنیشێت

سەیرکە بۆ نموونە تۆ پڕایمەری پۆلیوریثان ئەگریتەوە ، پێویستت بە کێشانە (میزان ) ئەبێت

ئیپۆکسی سەر ئاسن بەکارئەهێنیت ، پێویستت بە کێشانە ( میزان ) ئەبێت

ئیپۆکسی قایشی جۆینتی گەورە بەکارئەهێنیت ، پێویستت بە کێشانە ( میزان ) ئەبێت

نەوەڵا بە مەوادێکی سمنتی موعالەجەی شوێنێک ئەکەیت بەڵام بچووکە ، ئێ سمنتی هەمیشە پاودەر و سائیلە پێکەوە تێکەڵ ئەکرێت ، خۆ بە سیلەی ڕەحم تێکەڵی ناکەیت
ئەبێت میزانت پێ بێت

کاتێک لە بواری مەواددا کار ئەکەیت ، بۆت دەرئەکەوێت کە گرامێکیش زۆرە
بۆ نموونە گرتنەوەی گراوت
قومێک ئاوی زیاد تێبکە ، بەیانی تەقیوە
قومێک ئاوی کەم تێبکە ؛ بەیانی تەقیوە

-----------
لە مەواد گرنگتر ، ڕۆژانە میزان بەکاربهێنین بۆ کردەوەکانمان ، چونکە ڕۆژێک یەت بە میزانی مایکرۆیی بۆمان ئەکێشن
مسقاڵە زەڕەیەکیش ئەخوێنێتەوە

گەر ئیشی ئیپۆکسی ئەرزیت کرد ، نابێت هەر لەخۆوە بچیت لە بازاڕ پەلی سەتڵێ ئیپۆکسی بگریت و بیخەیتە ژێر باخەڵت و بەیانی بەکا...
20/10/2025

گەر ئیشی ئیپۆکسی ئەرزیت کرد ، نابێت هەر لەخۆوە بچیت لە بازاڕ پەلی سەتڵێ ئیپۆکسی بگریت و بیخەیتە ژێر باخەڵت و بەیانی بەکاری بهێنیت ...

پێش ئەوەی بسم الله بکەیت ئەم پرسیارانە لە خاوەن کار بکە ( گفتوگۆکەت با لەگەڵ ئەندازیار بێت ) :

- ئەو شوێنە دواتر ئەبێت بەچی ؟ ئیپۆکسیەک گەر بۆ ئەرزی مەعمەلی چلورە بەکاربێت ، فەرقی ئەرز و ئاسمانی هەیە لەگەڵ ئیپۆکسیەک کە بۆ مەعمەلی ئەلەمنیۆم بەکاربێت

- ترافیک لۆد چەندە لەسەر ئیپۆکسیەکە ، عادەتەن بە تۆن پێر مەتر دووجا پێت ئەدرێت

- پلەی گەرمی ئەو شوێنە بە بەردەوامی چەندە ؟ ئەی گۆڕانی پلەی گەرمیەکەی چەندە ؟؟

- ئیمپاکت لۆد لەو شوێنەیا ئەبێت ؟ واتا شتێک بە زەبر بەر زەویەکە بکەوێت ، بۆ نموونە لە شوێنێکی بەرزەوە شت هەڵبدرێتە خوارەوە

- ئایا شوێنی پیادە و هێڵی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ئەو بابەتانە ، دواتر لەسەر ئیپۆکسیەکە دیاری دەکرێت ؟ گەر دیاری دەکرێت دیزاینەکەی چۆنە ؟؟

- ئایا مەوادی کیمایی لەو شوێنە ئەگەری هەیە بڕژێت ؟

- ئایا کورەی ئاگری گەورە لەو نزیکانە هەیە ؟؟

- گەر بۆ پارکینگی سەیارە بوو ، ئایا گەورەترین ئۆتۆمبێل چییە کە دێتە سەر شوێنەکە ؟ ئایا ئیپۆکسی بەکارهاتوو تەحەمولی هەیە بۆ ئەو هەموو ئیستۆپەی لەسەری ئەکرێت ؟

دوو هەزار پرسیاری تر ئەبێت بکەیت ، ئینجا یەیت خاڵە ئەساسیەکان لەسەر عەقد ئەنوسیت و لەگەڵ مەعمەل قسە ئەکەیت کە سەپۆڕتی ئەو داواکاریانە بکەن کە خاوەن کار داوای ئەکات

لەڕای خوا پێت ئەڵێم ، نەکەیت ئیپۆکسی بکەیت لەسەر شاپ
دوایی نەڵێی کەس پێی نەوتم

وێنەکە کارێکی ئیپۆکسیە کە خۆمان کردوومانە بۆ یەکێک لە هەرە گەورەترین کارگەکانی سلێمانی

احمد ئاریان
ڤایبرانس مەتریاڵ
20 oct 2025

ئەم زانیاریە بە خۆڕایی بۆ ئێوە ، بە زەمان نەتانبیستووە :ئەمەی لە وێنەکە ئەیبینن سکرینم کردووە لە داتاشیتی ئیلاستۆ سیلی ب...
18/10/2025

ئەم زانیاریە بە خۆڕایی بۆ ئێوە ، بە زەمان نەتانبیستووە :

ئەمەی لە وێنەکە ئەیبینن سکرینم کردووە لە داتاشیتی ئیلاستۆ سیلی براندی باوەر کە مەوادێکی دابڕی ئاوی بنچینە سمنتییە ، با بۆتان شی بکەمەوە :

خۆی ئەم مەوادە توانای داپۆشینی درزی هەیە بە دوو شێوە کە هەردووکی پشتی بەو تێستانە بەستووە کە لە کۆدی ئەوروپی ئاماژەی پێ دراوە :.

١- ستاتیک ، واتا درزێک کە گەورە و بچووک نەبێتەوە و یەک قیاسی هەیە و نەگۆڕە ، توانای داپۆشینی بریتیە لە ٢ملم ( crack bridge )

٢- داینەمیک کە بابەتەکەی ئێمەیە

درزی داینەمیک لە کۆنکریت واتا چی ؟ واتا ئەو درزانەی کە گەورە و بچووک ئەبنەوە بەهەر هۆکارێک بێت کە باوترینیان گۆڕانی پلەی گەرمییە

سەیری وێنەکە بکەن با یەک بە یەک هێماکانتان بۆ ڕوون بکەمەوە :

- B2 : The classification according to EN 1062-7.
خۆی لە کۆددا بە چەند شێوەیەک پۆلێنی داینەمیک کڕاک بریج
کراوە ، بەڵام B2 واتا ئاستێکی سەروو مامناوەندی هەیە بۆ داپۆشینی درزی داینامیکی بەبێ پچڕان
پۆلێنەکان لە B1 دەست پێ ئەکات تا B6 یش ئەڕوات

- 1000 cycle:
تێستەکە خۆی ئەبینێتەوە لە هەزار جار کرانەوە و داخرانەوەی درزەکە ( بەهۆی گۆڕانی پلەی گەرمیەوە )

f = 0.03Hz :
فریکوێنسی جوڵەی کرانەوە و داخرانەوەی درزەکە

Wo = 0.15mm : Maximum crack width open) during the cycle.

Wu = 0.1 mm : Minimum crack width (closed) during the cycl

مەفهومە تا ئێرە ؟؟

crack change 50 μm : جیاوازی گەورەترین ڕێژەی کرانەوەی درزەکە و بچووکترین حەددی داخرانەوەی درزەکە

واتا :
Wo - Wu = 0.05 mm = 50μ

------
زۆر سوپاس کە تا ئێرە خوێنەری بابەتەکە بوویت ، لەناخی دڵەوە صەڵاواتێک بنێرە ، دڵنیابە گوێی لێت ئەبیت و وەڵامت ئەداتەوە

ئەم وێنەیەی خۆم گرتوومەکاتێک کە ستافی خۆمان کۆسەرەی ناوچەکەیان ئەکردبە یەک کەلیمە مەوزوعەکە ببڕێینینەوە مەواد لێدان بەسە...
15/10/2025

ئەم وێنەیەی خۆم گرتوومە
کاتێک کە ستافی خۆمان کۆسەرەی ناوچەکەیان ئەکرد

بە یەک کەلیمە مەوزوعەکە ببڕێینینەوە
مەواد لێدان بەسەر کۆنکریتدا نەجاحەت ناهێنێ گەر کۆسەرە ( grinding - جەلایی ) نەکرابێت ئەو کۆنکریتە !

مەواد وەکوو چی ؟

- دابڕی ئاوی ( موعلەجە )
- بۆیاخ
- لکێنەر
- ئیپۆکسی

کورە دار و بەرد بە گەچ و لەبغیشەوە

ئەی ئەگەر کۆنکریتەکە تازە بێت ؟
ئەڵای ئەکرد دوێنێ قاڵبت لێ کردۆتەوە
خۆی ئەسڵەن ئەبیت دوای مانگێک لە کۆنکریت کردن ئینجا مەوادی لێ بدرێت ، چونکە هایدرەیشنی هەر بەردەوامە و مەواد خۆی ناگرێت لەسەری بە باشی

بۆچی جەلایی بکەم ؟

١- چونکە کلس و پیسی و توێغێکی کۆنکریتەکەتیان داپۆشیوە

٢- ئەو پاشماوە خڵتەیەی بەهۆی Bleeding ەوە ماوەتەوە بەسەر کۆنکرتەکەوە لابچێت

٣- دوایی جەلایی کرد هەرچی درز و کڕاک هەیە بە ئاسانی دەر ئەکەوێت

هەر خۆتان سەیری ڕەسمەکە بکەن ، ئەم کۆنکریتە مانگێکە تێکراوە ، سەیری ئەو جیاوازیە بکەن دوای جەلایی و کۆسەرەکاری

بۆیە تکایە مەواد لێمەدە بەبێ کۆسەرەکاری
بە تایبەتی موعالەجە چونکە دوایی بە طەبەق لێ ئەبێتەوە

--------------
کلیلی ڕزق استغفرالله یە
کلیلی بەختەوەری استغفرالله یە
کلیلی بەرەکەت استغفرالله یە

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ahmad Aryan - ئەحمەد ئاریان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ahmad Aryan - ئەحمەد ئاریان:

Share