Suli Renewables

Suli Renewables Clean, Independent, Reliable Energy Solutions

    خاڵە باشەکانی بەکارهێنانی وزەی خۆر..① لە سەرەکیترین خاڵە بەهێزەکانی وزەی خۆر ئەوەیە کەئەم وزەیە قابیلی نوێبوونەوەیە ...
21/12/2023






خاڵە باشەکانی بەکارهێنانی وزەی خۆر..

① لە سەرەکیترین خاڵە بەهێزەکانی وزەی خۆر ئەوەیە کەئەم وزەیە قابیلی نوێبوونەوەیە و بۆ دووبارە بەردەست بوونی کاتێکی زۆری ناوێت، ئەم وزەیە تا ئەوکاتەی کە خۆر لە ژیاندابێت هەیە و بەردەستە و بەردەوامە لە دابینکردنی وزە.

② وزەی خۆر لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە بەردەستە ڕێژەکەی لە هەندێ شوێن کە کەشوهەواکەی زۆربەی کات هەتاوی و گەرمە زیاترە.

③ وزەی خۆر بەخۆڕاییەو بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر پێویست بەوەرگرتنی مۆڵەت و پڕۆسەو بودجەیەکی تایبەت ناکات.

④ پانتایی بەکارهێنانی وزەی خۆر فراوانە و بۆ زۆر بابەتی جیاواز بەکاردێت.

⑤ وزەی خۆر هیچ مەترسییەکی بۆ ژینگە نییە لەبەر ئەم هۆیەشە وەک وزەیەکی پاک و بێ زیان ناسراوە.



 .  وزەی خۆر بێ هاوتاترین سەرچاوەی نوێ و قابیلی نوێبوونەوەیە لە جیهاندا، سەرچاوەی سەرەکی هەموو ئەو وزانەیە کە لە زەوی بو...
08/10/2023

.



وزەی خۆر بێ هاوتاترین سەرچاوەی نوێ و قابیلی نوێبوونەوەیە لە جیهاندا، سەرچاوەی سەرەکی هەموو ئەو وزانەیە کە لە زەوی بوونیان هەیە.
خۆر لە گازەکانی هیلیۆم و هایدرۆجین و هەندێ توخمی تر پێکهاتووە.
وزەی خۆر یەکێکە لە سەرچاوە بەرچاوەکانی مەنزومەی خۆری، بەپێی بەراووردە فەرمییەکانی ئەم دواییە تەمەنی ئەم وزەیە زیاتر لە 14 ملیار ساڵە، لەهەر چرکەیەکدا 4.2 ملیۆن طەن لەبارستایی خۆر دەگۆڕێت بۆ وزە، بەڕەچاوگرتنی کێشی خۆر کە نزیکەی 333 هێندەی کێشی زەوییە، دەتوانین ئەم گۆیە ڕوناکە وەک سەرچاوەی گەورەی وزە بۆ نزیکەی 5 ملیار ساڵی داهاتوو هەژمار بکەین.
هەندێ لە وزەکان کاریگەری زۆر خراپیان هەیە لەسەر ژینگە لەوانە سوتەمەنییە فۆسیلیەکان، بە بەکارهێنانی وزەی خۆر چیتر جێگەی نیگەرانی نین، چونکە ئەم سەرچاوانەی وزە کە ئێستا هەن وەک سوتەمەنییە فۆسیلیەکان بە کۆتا دێن، بەڵام وزەی خۆر بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە و بەردەستە، وەک سەرچاوەیەکی هەمیشەیی وزە لەبەر دەستمان دەبێت، کاریگەرییە خراپەکان لەسەر ژینگە چیتر مەترسیان نابێت.

پشتیوان بەخوا درێژە بەم بابەتە ئەدەین و زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە لەسەری .
لەگەڵمانبن..



Address

Slemani
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Suli Renewables posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share