Eng. Lanja Sarko

Eng. Lanja Sarko Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Eng. Lanja Sarko, Engineering service, As Sulaymaniyah.

Under Construction ..《 Jamal Haji Ali Medical City 》
22/07/2026

Under Construction ..
《 Jamal Haji Ali Medical City 》

20/07/2026

چۆنن ،
کێشە دووبارەکان لە بیناکاندا زۆرن ، یەکێک لەو کێشانە نەمانی گراوتی جۆینتی کاشییەکانە لە ڕووبەرە تەڕەکان ( Wet Area ) کە زۆر جار بەهۆی بەکارهێنانی مەوادی پاککەرەوەی نەگونجاو ئەو گراوتە نامێنێت و کێشە بۆ دیوار و سەقف و زۆر بەشی تری بیناکە دروست ئەکات ، وە هەندێک جار بەهۆی کشان و چونەوەیەکی گراوتەکە درز و تەقینی تیا دروست ئەبێت ( ئەگەر گراوتی نەگونجاو بەکارهاتبێت )
چارەسەرەکان :
١. بەکارهێنانی مەوادی گراوتی گونجاو و کواڵیتی باش .
٢. بەکارهێنانی مەوادی پاککەرەوەی گونجاو کە زیانی بۆ کاشی و گراوتی جۆینتەکان نەبێت .
٣. ئەگەر هەستتان کرد گراوتەکە خەریکە کەم ئەبێتەوە یان نامێنێت ئەوا لە ڕێی ستافێکی شارەزا گراوتە کۆنەکە لاببەن و دووبارە گراوتی تازە بکەن .
٤. بەکارهێنانی مەوادی معالەجە لە ژێر کاشی ئەرزی و بەشی خوارەوەی دیوارەکان و چواردەوری بۆڕی ئاوەڕۆ لە هەموو ڕووبەرە تەڕ و شێدارەکان .
٥. هەر کاتێک هەستتان کرد دیوارێک خەریکە توشی حاڵەتی کەڕوو ئەبێت بە زووترین کات چارەسەری کێشەی لێچوونەکە بکەن بۆ ئەوەی کەڕووەکە زیاد نەکات .

🔺️ بۆ ڕاوێژی ئەندازیاری و دابین کردنی ستافی کار دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکەین و چارەسەری کێشە ئەندازیارییەکانتان بۆ بکەین .
🔺️ ئەندازیارە دەرچووەکان دەتوانن سودمەند بن لە خولە ئەندازیارییەکانمان کە بەم زوانە چەند خولێک ڕادەگەیەنین و بە ووردی باسی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی سەر پڕۆژە دەکەین .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

چۆنن،لە دنیای تەلارسازیدا جۆرەها جۆری دیزاین و ستایڵ هەیە کە هەر تەلارسازێک بە ستایڵی تایبەت بە خۆی کاردەکات ، وە هەتا د...
07/07/2026

چۆنن،
لە دنیای تەلارسازیدا جۆرەها جۆری دیزاین و ستایڵ هەیە کە هەر تەلارسازێک بە ستایڵی تایبەت بە خۆی کاردەکات ، وە هەتا دیزاینەکە سادەتر بێت ئەرکی ئێمە وەک ئەندازیاری شارستانی قورستر ئەبێت .

🔸️ سەرنجتان ڕائەکێشم بۆ چەند خاڵێک :
1. لە دیزاینی سادەدا کواڵیتی ستافی کار زۆر گرنگە چونکە بچوکترین هەڵە دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی شێواندنی دەرئەنجامی کارەکە .
2. هەڵبژاردنی کەرەستە بیناسازییەکان یەکێکی ترە لە خاڵە گرنگەکان ، چونکە ئەگەر کەرەستەی کواڵیتی نزم بەکاربهێنرێت ئەوا ئەنجامی کارەکە جوان نابێت .
3. ئەبێت زۆر گرنگی بدرێت بە هێڵە بەردەوامەکان و جۆینتەکان وگۆشەکان ، چونکە بچوکترین هەڵە دەردەکەوێت ، هەروەها لە بڕگەکانی کۆنکرێت پاشان لەبخ و گەچ ئەبێت چاودێری بەردەوام بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی شەپۆل و هەر هەڵەیەکی تر ..
4. ئەبێت گرنگی تەواو بدرێت بە بابەتی ڕوناکی و سێبەرەکان چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر دەرکەوتنی جوانی دیزاینەکە .
5. لە قۆناغی دروست کردنی هەیکەلی بینا ئەبێت زۆر بە وردی سەرپەرشتی کارەکان بکرێت و گرنگی تەواو بدرێت بە سەرجەم وردەکارییەکان .

بە پێچەوانەی دیزاینە سادەکان ؛ لە دیزاینە قەرەباڵغەکاندا ڕەنگە بوار هەبێت بۆ هەندێک چاوپۆشی کە لە سنوری ڕێگەپێدراوی کۆد و ستاندەرەکان دەرنەچێت .

ئێوە چ جۆرێکی دیزاینتان لا پەسەندە ؟ لە کۆمێنت ئاماژەی پێ بدەن ..

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

چۆنن 👋 ، هەندێک جار ئەستوری کەڤەری کۆنکرێت زیاتر لە پێوانەکانی باری ئاسایی دائەنرێت ئەویش بۆ مەبەستی زیاتر پاراستنی شیشی...
29/06/2026

چۆنن 👋 ،
هەندێک جار ئەستوری کەڤەری کۆنکرێت زیاتر لە پێوانەکانی باری ئاسایی دائەنرێت ئەویش بۆ مەبەستی زیاتر پاراستنی شیشی ناو کۆنکرێتەکەیە .
🔸️چەند هۆکارێک هەن کە وا پێویست دەکات ئەستوری کەڤەرەکان زیاد بکەین ، بۆ نمونە وەک :
١. ئەگەر ئەو ئیلیمێنتە کۆنکرێتییە بەرکەوتەی ڕاستەوخۆی هەبێت لەگەڵ گۆڕانکاری قورس لە کەش و هەوادا .
٢. ئەگەر سروشتی ئەو سترەکچەرەی دروست دەکرێت وا پێویست بکات بەرگەی سوتان بگرێت ئەوا لەو حاڵەتەشدا ئەستوری کەڤەر زیاد دەکرێت .
٣. ئەگەر شیشی تیرە ٢٠ ملم و زیاتر بەکاربهێنرێت .
٤. ئەگەر ئیلیمێنتە کۆنکرێتییەکە ڕاستەوخۆ بەرکەوتنی لەگەڵ گڵ یان ڕوویەکی ناڕێک هەبێت .
٥. ئەگەر ئیلیمێنتەکە بەرکەوتەی لەگەڵ مەوادی کیمیاویی یان ئاوەڕۆ هەبێت .

چەند هۆکارێکی تریش هەن ، بەڵام ئێمە ئاماژەمان بە خاڵە گرنگ و دووبارەکان داوە .
دیزاینەری سترەکچەر بڕیاردەری کۆتایی ئەو بابەتەیە کە ئەستوری کەڤەرەکە چەند بێت .

لێرەدا پرسیارێکی تر دێتە پێشەوە ؛ ئەگەر ئەستوری کەڤەرەکە زیاد بکەین ئەی چۆن گەرەنتی ئەوە بکەین ئەو کەڤەرە خۆی توشی حاڵەتی درز و تەقین نابێتەوە ؟
کێ وەڵامەکە ئەزانێت بڵێت من ✋️

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

بناغەیەکی پتەو بۆ خۆت دروست بکە ، بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەرهەمەکەی وەربگریتەوە ..
18/06/2026

بناغەیەکی پتەو بۆ خۆت دروست بکە ،
بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەرهەمەکەی وەربگریتەوە ..

چۆنن ،با تۆزێک زانیاری گشتی وەربگرین لەسەر مێژووی وشەی ( شارستانی ) لە دنیای ئەندازیاریدا ..لە ئەندازیارە ناوخۆیی و جیها...
12/06/2026

چۆنن ،
با تۆزێک زانیاری گشتی وەربگرین لەسەر مێژووی وشەی ( شارستانی ) لە دنیای ئەندازیاریدا ..

لە ئەندازیارە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا ؛ کێ بە نمونەی باڵای خۆت ئەبینیت لەو بوارەدا ؟


بۆ نمونە :ژوورەکان ڕووبەریان بچوکە ، هەواگۆڕکێی خراپ ، ڕووناکی کەم یان زۆر ، ڕووبەری پەنجەرەکان گەورەن یاخود بچوکن ، گوا...
08/06/2026

بۆ نمونە :
ژوورەکان ڕووبەریان بچوکە ، هەواگۆڕکێی خراپ ، ڕووناکی کەم یان زۆر ، ڕووبەری پەنجەرەکان گەورەن یاخود بچوکن ، گواستنەوەی دەنگی دراوسێکان بۆ لای تۆ ، هەڵبژاردنی کاشی کواڵیتی خراپ ، کێشەی لێچونی ئاو ، وە هتد ...
لە خانوەکەت ، شوقەکەت ، ئۆفیس و شوێنی کارەکەت
هیچ تێبینییەکت هەیە ؟ لە کۆمێنت ئاماژەی پێ بدە .

چۆنن ،بابەتێکی گرنگ هەیە کە پێمان باش بوو بە کورتی باسی بکەین ئەویش بریتییە لە ( لە پایەی کۆنکرێتیدا ژمارەی شیشی زۆر بە ...
04/06/2026

چۆنن ،
بابەتێکی گرنگ هەیە کە پێمان باش بوو بە کورتی باسی بکەین ئەویش بریتییە لە ( لە پایەی کۆنکرێتیدا ژمارەی شیشی زۆر بە تیرەی بچوک یان ژمارەی شیشی کەم بە تیرەی گەورە ، کامیان باشترە ؟ )
وەڵام : ژمارەی شیشی زۆر بە تیرەی بچوک باشترە لەبەر ئەم هۆکارانەی لای خوارەوە ، هەڵبەت هەڵبژاردەکەی تریش هەر گونجاوە بەڵام ئێمە قسە لەسەر گونجاوترین ئەکەین .
1. سترێس ( Stress ) بە شێوەیەکی باشتر دابەش دەبێت بەسەر شیشەکاندا ، واتا لە چەند شوێنێکی کەم کۆنابێتەوە .
2. دەکتڵتی ( Ductility ) باشتر دەبێت و وا دەکات لە کاتی بومەلەرزە توانای بەرگەگرتنی بەرز ببێتەوە .
3. درز و تەقین لە کۆنکرێتی پایەکە کەم دەبێتەوە لەبەر ئەوەی ژمارەی شیشەکان زیاتر دەبن و کۆنترۆڵی ئەو بابەتە دەکەن .
4. بابەتی ( Buckling ) لەم حاڵەتانەدا باشتر کۆنترۆڵ دەکرێت چونکە ژمارەی شیشەکان زیاترە .
5. هەندێک جار شیشە تیرە بچوکەکان لە ڕووی تێچوو و بەردەست بوون باشترن بە بەراورد بە شیشە تیرە گەورەکان .

بابەتی دانانی تیرەی شیش و ژمارەی شیشەکان لە بەرپرسیارێتی ئەندازیاری دیزاینەرە و ئەو پاش پێداچونەوە بە سەرجەم فاکتەرە گرنگەکان ئینجا بڕیار دەدات چ جۆرە شیشێک بەکاربهێنێت .
ئەوەی گرنگە بیزانین پێویستە لە کاتی دانانی ژمارەی شیشەکان ڕەچاوی ئەوە بکەین کە دوری نێوان شیشەکان زۆر کەم نەبێت بۆ ئەوەی کۆنکرێت بگاتە نێوانی هەموو شیشەکان هاوشێوەی ئەوەی لە کۆدا باس کراوە .

🔺️ تێبینی : وێنەکە تەنها بۆ ڕوونکردنەوەیە

🔸️ پرسیارێک بۆ ئێوە : ئایا کەمترین ژمارەی شیش بۆ پایەی لاکێشەیی و چوارگۆشە و پایەی خڕ چەندە ؟ لە کۆمێنت وەڵامەکە بنوسن .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری ڕاوێژکار

چۆنن ،خاکی ژێر بناغەی بینا دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵ یاخود ماوەی چەند لە نیشتن و جوڵە ئەوەستێت ؟بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەی نی...
19/05/2026

چۆنن ،
خاکی ژێر بناغەی بینا دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵ یاخود ماوەی چەند لە نیشتن و جوڵە ئەوەستێت ؟
بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەی نیشتنی خاکی ژێر بناغە هەرگیز ناوەستێت و بەردەوام دەبێت بە تێپەڕبوونی کات ، بەڵام زۆرترین ڕێژەی نیشتن لە ساڵەکانی سەرەتادا ڕوودەدات .

نیشتنی خاکی ژێر بناغە بە سێ قۆناغدا تێپەڕ دەبێت :

🔸️ قۆناغی یەکەمی نیشتن لەکاتی کارکردن و لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا لە ماوەی چەند ڕۆژێک یاخود چەند هەفتەیەک ڕوودەدات .
🔸️ قۆناغی دووەمی نیشتن لە ماوەی ( 1 تا 5 ) ساڵ و ڕەنگە زیاتربێت ، لەم قۆناغەدا زۆرترین بڕی نیشتن ڕوودەدات کە لەوانەیە ڕێژەکەی لە نێوان ( 70 ٪ تا 90٪ ) بێت .
🔸️ قۆناغی سێیەمی نیشتن لە نێوان ( 5 تا 20 ) ساڵ و زیاتر دەبێت ، وە پڕۆسەکە خاوترە بە بەراورد لەگەڵ دوو قۆناغەکەی پێشتر .

پڕۆسەی نیشتنەکە بەردەوامی دەبێت بەپێ جۆری خاکەکە و جۆری بناغەی بیناکە و کێش و بارستایی کۆی گشتی بیناکە و ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی و بومەلەرزە و کۆمەڵێک فاکتەری تر ..
باشترین دیزاین ئەو جۆرە دیزاینەیە کە هەوڵ بدرێت کەمترین بڕی نیشتنی خاک ڕووبدات و کارێکی وا بکرێت کە نیشتنەکە چوون یەک بێت .

لەنجە سەرکۆ احمد
ئەندازیاری شارستانی

ئێوە ڕاتان چۆنە ؟
15/05/2026

ئێوە ڕاتان چۆنە ؟

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Eng. Lanja Sarko posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share