MOF

Call Directions Website Contact the business

MOF MOF eng. Co. for Smart Home كۆمپانیای (Managing of Future.Eng) (MOF ) بۆ بازرگانی گشتی و ڕاهێنان و نه‌خشه‌سازی و ڕاوێژكاری ئه‌ندازیاری / سنوردار

تیمی فرۆشتنمان ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانت :📞 07701588186پرسیارت هەیە؟ پەیوەندی بە ئۆفیسی سەرەکیمان بکە:📞 077...
20/10/2026

تیمی فرۆشتنمان ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانت :
📞 07701588186
پرسیارت هەیە؟ پەیوەندی بە ئۆفیسی سەرەکیمان بکە:
📞 07705330101

مژدە ! بەرهەمی نوێی باشترینی براندەکان گەشتوە ⚡ ئینڤێرتەری Deye پەناڵی Jinko بۆ حجز کردن پەیوەندی بە بەشی فرۆشتنەوە بکە:...
07/09/2026

مژدە ! بەرهەمی نوێی باشترینی براندەکان گەشتوە ⚡
ئینڤێرتەری Deye
پەناڵی Jinko

بۆ حجز کردن پەیوەندی بە بەشی فرۆشتنەوە بکە:
📞 07701588186

بۆ پەیوەندی بە ئۆفیسی سەرەکی :
📞 07705330101

ەرهەمی نوێ گەیشت! ⚡پڕۆژەکانت بەهێزتر بکە بە باشترین براندی وزەی خۆر: ئینڤێرتەری Deye پەناڵی Jinkoبڕەکەی دیاریکراوە! پێش ...
21/08/2026

ەرهەمی نوێ گەیشت! ⚡

پڕۆژەکانت بەهێزتر بکە بە باشترین براندی وزەی خۆر:
ئینڤێرتەری Deye
پەناڵی Jinko
بڕەکەی دیاریکراوە! پێش تەواوبوونی، لە ڕێگەی بەشی فرۆشتنەوە بڕی پێویست بۆ پرۆژەکانت مسۆگەر بکە:

📞 پەیوەندی:

+964 770 158 8186

09/08/2026

#سلێمانی.. بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەڕاند

🔹بەپێی ئامارەكانی بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوبەرایەتی تەکنیک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنوری پارێزگای #سلێمانی دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبوونە و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر تا بەرواری 9/8/2026 گەیشتوەتە زیاتر لە (102) مێگاوات.

🔹لە ئامارەکاندا هاتووە تا بەرواری 9/8/2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و لە بەشی تۆماركراون، گەیشتوەتە (4562) هاوبەش و بڕی بەرهه‌مهێنانی كارەبایان گەیشتوەتە (102.847) مێگاوات، لە كاتێكدا له‌ بەرواری 6/5/2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سۆلاریان دانابوو (3746) هاوبەش بوون و بەرهەمی کارەباکەیان (91.623) مێگاوات بووە.

🔹هەر بەپێی داتاكان تابەرواری 9/8/2026 ئه‌و هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە:
(3747) هاوبه‌شی #ماڵان ، (659) هاوبەشی #بازرگانی ، (15) هاوبەشی #پیشەسازی و (134) هاوبەشی #كشتوكاڵی ، (7) هاوبه‌شی حكومین.

راگه‌یاندنی

16/07/2026

چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر سیستمی وزەی خۆر (سۆلار)

1️⃣ سیستمی وزەی خۆر چۆن کار دەکات؟

سیستمی وزەی خۆر، تیشکی خۆر وەردەگرێت و لە ڕێگەی خانە فۆتۆڤۆڵتاییەکانەوە (Photovoltaic cells) کە لە پەنێڵەکاندا هەن، تیشکەکە دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی (DC)، پاشان ئامێرێک بە ناوی "ئینڤێرتەر" (Inverter) ئەو کارەبایە دەگۆڕێت بۆ (AC) کە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ.

2️⃣ سوودە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی وزەی خۆر؟

🔹کەمکردنەوەی تێچووی کارەبا.
🔹 پاراستنی ژینگە بە کەمکردنەوەی دەرچوونی گازە زیانبەخشەکان.
🔹 بەدەستهێنانی وزەیەکی بەردەوام و بێ بەرامبەر لە خۆرەوە.
🔹 بەهای خانووەکەت بەرز دەکاتەوە.

3️⃣ ئایا سیستمی وزەی خۆر لە ڕۆژە هەورەکاندا کار دەکات؟

بەڵێ، کار دەکات بەڵام بەشێوەیەکی لاوازتر، پەنێڵەکان پێویستیان بە تیشکی خۆرە نەک گەرمی. ئەگەر ئاسمان هەورێکی چڕ بێت، پەنێڵەکان هێشتا دەتوانن وزە بەرهەمبهێنن، بەڵام بڕەکەی %10 دەبێت بەراورد بە ڕۆژە ساماڵەکان.

4️⃣ پاتری لە سیستمەکەدا چی دەکات؟

پاترییەکان کارەبای زیادەی بەرهەمهاتوو لە ڕۆژدا خەزن دەکەن بۆ ئەوەی لەو کاتانەی خۆر نییە (وەک شەوان) یان لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی، بتوانرێت بەکاربهێنرێت.

5️⃣ جیاوازی نێوان سیستمی "On-Grid" و "Off-Grid" چییە؟

جۆری On-Grid:
* لەم جۆرەدا سیستمەکە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە بەستراوەتەوە؛ لە کاتی زیادبوونی وزەدا دەیداتەوە تۆڕەکە و لە کاتی کەمی وزەدا لە تۆڕەکە وەریدەگرێتەوە.

جۆری Off-Grid:
* لەم جۆرەدا سیستمەکە سەربەخۆیە و پێویستی بە پاترییەکی گەورە هەیە، پەیوەندی بە کارەبای نیشتمانییەوە نییە.

6️⃣ تەمەنی خزمەتگوزاری پەنێڵەکانی وزەی خۆر چەندە؟

پەنێڵەکانی وزەی خۆر تەمەنێکی درێژیان هەیە و زۆربەی کۆمپانیاکان گەرەنتی 20 بۆ 25 ساڵ بۆ بەرهەمهێنانی وزە دەدەن، بەڵام پاش ئەو ماوەیەش هێشتا کاردەکەن بەڵام بە توانایەکی کەمتر.

7️⃣ ئایا پێویستە پەنێڵەکانی خۆر بەردەوام پاکبکرێنەوە؟

بەڵێ، تۆز و خۆڵ یان هەر پیسییەک لەسەر پەنێڵەکان ڕێگری لە گەیشتنی تیشکی خۆر دەکات و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان دەبێت، بەپێی شوێنەکە باشترە هەندێکجار بە ئاو پاکبکرێنەوە.

تێبینی: باشترین کات بۆ پاککردنەوەی پەنەڵەکان کاتی بەیانیە لەبەرئەوەی پلەی گەرمی پەنەڵەکان لەوپەڕی نزمیدایە.

8️⃣ چۆن بزانین سیستمی سۆلەر بە چ قەبارەیەک دابنێین؟

ئەمە بەندە بە بڕی بەکارهێنانی کارەبای ماڵەکەت لە مانگێکدا (بە کیلۆوات کاتژمێر - kWh)، پێویستە ئاستی بەکارهێنانت لەسەر پسوڵەی کارەبا بزانیت هەروەها بەرزترین توانای پێویست بە KW بزانیت بۆ ئەوەی خاوەن پیشەکان بتوانن قەبارەی گونجاوی پەنێڵ و پاتریت بۆ دیاری بکەن.

تێبینی: زۆربەی ماڵەکان کارەبایان سنگڵ فێزە و پێوەری زیرەکیان هەیە و نابێت تەزووی سۆلەری گەڕاوەیان لە 45 ئەمپێر زیاتر بێت بۆ ئەوەی پێوەرەکەیان نەسووتێت.

9️⃣ ئایا سیستمی وزەی خۆر پێویستی بە چاککردنەوەی زۆر هەیە؟

نەخێر، سیستمەکە بەگشتی کەمترین پێویستی بە چاککردنەوە هەیە چونکە هیچ پارچەیەکی جوڵاوی تێدا نییە، تەنها پاککردنەوەی پەنێڵەکان و چاودێریکردنی ئینڤێرتەر و پاترییەکان بەسە.

🔟 تێچووی سەرەتایی گران نییە؟

لە ڕاستیدا تێچووی سەرەتایی لەوانەیە بەرز بێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو تێچووە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پارەی کارەباوە دەگەڕێتەوە، لە زۆربەی وڵاتاندا خەرجی سیستمی ئۆنگرید واتا (سیستمی بێ پاتری) لە ماوەی 5 بۆ 8 ساڵدا دەگەڕێتەوە و دوای ئەوە وزەکە بە خۆڕایی بەکاردەهێنیت.

*سەرچاوەکان:*
* U.S. Department of Energy - Solar Energy Technologies Office
* International Renewable Energy Agency (IRENA)
🖊️ئەندازیار: چالاک عبدالکریم حسن

26/05/2026
21/05/2026

☑️چۆن سیستمی سۆلارەكەت تۆمار دەكەیت؟

📋پێویستیەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی سۆلەر⬇️

1️⃣پێویستە ئەو شوێنەی سیستمی سۆلار دادەنێت پێوەری كارەباكەی زیرەک بێت و ژمارەی پێوەرە زیرەکەکە لەسەر پسووڵەکەی هەبێت، ئەگەرنا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشکردنی کارەبا بکات و داوای پێوەری زیرەک بکات.

2️⃣نوێترین پسولەی کارەبا بهێنێت.

3️⃣زانیارییەکانی سیستمی سۆلارەکەی پێ بێت وەک↪️

🔹ژمارەی پەناڵ
🔹توانای پەناڵ
🔹توانای ئینڤێرتەر
🔹توانای باتری ئەگەر هەبێت
🔹ژمارەی محەیلەو فیدەری گەڕەک، كە لەسەر پلێتێکی شین نوسراوە بە ستوونی محەویلەی گەڕەکەكه‌وە هەڵواسراوە
🔹لۆکەیشنی شوێنەکە بە (GPS)

4️⃣پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بکات بەپێی شوێنەکەی.

راگه‌یاندنی

سەردانمان بکەن لە پێشانگای هەلی کار  ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی گرنگە بۆ کارخوازان  بۆ ناساندنی هەلی کار و دەرفەتە پیشەییەک...
13/05/2026

سەردانمان بکەن لە پێشانگای هەلی کار
ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی گرنگە بۆ کارخوازان بۆ ناساندنی هەلی کار و دەرفەتە پیشەییەکان.
ڕێکەوت: دووشەممە، 18/5/2026
کات: 10:00 بەیانی – 4:00 ئێوارە
📍 شوێن: سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی – قڕگە، پشت بەنزینخانەی وڵات

هەروەها دەتوانیت لەم لینکەی خوارەوە خۆت تۆمار بکەیت لە پۆرتاڵی (M*F Jobs) بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەو کارانەی لە ئێستادا بەردەستن لە کۆمپانیاکەمان .

https://jobs.mof-eng.com/login

10/05/2026

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ئامارێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا، زیاتر لە 600 بەشداربووی کارەبا لە سلێمانی سیستمی سۆلاریان داناوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، کۆی گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگاکە گەیشتووەتە زیاتر لە 91 مێگاوات کارەبا.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ڕۆژی 8ـی ئەم مانگە، 3746 بەشداربووی کارەبا لە سلێمانی سیستمی سۆلاریان داناوە کە 3099ـیان هاوبەشی ماڵانن.

Address

A1-345, New Chwarchra City, Slemani
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Sunday 09:00 - 17:00
Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647709736141

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when MOF posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to MOF:

Shortcuts

Share