کێشەی هاتووچۆ

کێشەی هاتووچۆ ئامانجی ئێمە ئاگادارکردنەوەی شۆفێران لە بوونی کامێراکانی هاتووچۆ لەسەر شەقامەکان ، هاوکات تیشک ئەخەینە سەر بابەتەی زانیاری ئۆتۆمبێلیش.

سیستەمی غاز لە سیستەمی بەنزین مەترسیدارترە. ئەو هاوڕێیانیانەی پرسیاری ئەوەیان کردبوو کە هۆکارەکانی بەکارنەهێنانی سیستەمی...
25/07/2023

سیستەمی غاز لە سیستەمی بەنزین مەترسیدارترە. ئەو هاوڕێیانیانەی پرسیاری ئەوەیان کردبوو کە هۆکارەکانی بەکارنەهێنانی سیستەمی غاز چین؟

سیستەمی غاز لە دووبەش پێکدێت:
- کوالیتی گازەکان و مادەکان و کەرەستەکان و ئامێرەکان.
- ستانداردەکان و شێوازە گونجاوەکانی جێگیرکردنی سیستەمەکان.

۱- لایەنی کوالیتی گازەکان:
وەک لای هەمووان زانراوە کە گازە پاڵەپەستۆکراوە نەوتییەکان (LPG) کە بە غازی ماڵان ناسراون لە تێکەڵەیەک لە هایدرۆکاربۆنەکان پێکدێن کە بەشێوەیەکی گشتی لە گازی پرۆپان و بیوتان دەگرنەوە. ئەوەی تا ئێستا لای ئێمە نەزانراوە ئەوەیە کە ڕێژەی گازی پرۆپان و بیوتان بەشێوەی جیاواز تێکەڵ دەکرێن لە گازی LPGـدا کە بەندن بە پلەی گەرمی وڵاتەکان و شوێنەکانەوە، لە بنچینەدا ئەم گازانە هیچ بۆن و ڕەنگێکیان نییە بۆیە بۆلایەنی سەلامەتی گازی بۆنداریان تێدەکرێت.

ڕێژەی تێکەڵکردنی هەر یەک لە گازی پرۆپان و بیوتان لە شلگازە پاڵەپەستۆ نەوتییەکان:
- پەستانی گازی پرۆپان بەرزترە لە پەستانی گازی بیوتان، بۆیە لە پلەگەرمییە بەرزەکاندا ( وڵاتە گەرمەکان) ڕێژەی گازی پرۆپان کەمترە لە ڕێژەی گازی بیوتان (ڕێژەی بیوتان زیاترە لە پرۆپان) لە پێکهاتنی گازی LPGـدا، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە گازەکە لە دۆخی شلگازیدا بمێنێتەوە و سەلامەت بێت.
- لە پلە گەرمییە نزمەکانیشدا (وڵاتە ساردەکان) ڕێژەی گازی پرۆپان زیاترە لە ڕێژەی گازی بیوتان (ڕێژەی گازی بیوتان کەمترە لە ڕێژەی گازی پرۆپان) لە پێکهاتنی گازی LPGـدا، چونکە گازی پرۆپان خاڵی کوڵانی نزمە و گونجاوترە بۆ بەکارهێنان لە پلە گەرمییە نزمەکاندا. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە گازەکە لە دۆخی شلگازیدا بمێنێتەوە و بۆ بەکارهێنان و خەزنکردن و گواستنەوە سەلامەت بێت.

تێکەڵکردنی ڕێژە جیاوازەکانی گازی پرۆپان و بیوتان لەگازی LPGـدا دڵنیایی ئەوەدەدات کە گازی LPG لە دۆخی شلگازیدا دەمێنێتەوە و بۆ بەکارهێنان و خەزنکردن و گواستنەوە سەلامەتە لە ژینگە گەرم و ساردەکاندا.

ئەو گازە سروشتییانەی کە لە وڵاتی تریش بەکاردەهێنرێت بۆ لایەنی سوتەمەنی و گەرمکەرەوەی ماڵان، هەمان ئەو گازی LPG نین کە لە وڵاتی خۆمان بەکاردەهێنرێن. سیستەمی غازی وڵاتی ئێران بەشێکی زۆری لە گازی میثان پێکدێت کە بێگومان گازی میثان وزەیەکی کەمتری تێدایە بەراورد بە گازی LPG.

۲- لایەنی ستانداردەکان بۆ جێگیرکردنی سیستەمە گازییەکان

کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی هەن کە کاریگەری نەرێنیان لەسەر سیستەمی غاز دروست کردووە لە وڵاتی خۆماندا:
- دانانی ئەم سیستەمانە بەبێ ڕەچاوکردنی ستانداردەکان.
- گوێنەدان بە ئامێرە و کەرەستە سەلامەتییەکان.
- ئەنجامنەدانی پشکنین و چاک نەکردنی کەموکورییەکان.
- کوالیتی ئەو گازەی بەکاردەهێنرێت.
- زیاد تێکردنی غاز بۆ ناو تەنکییەکان.

هەڵبەت ئەگەر گرنگی بە کوالیتی گازەکان و ستانداردەکان و ڕێکارەکان و ڕێنماییە سەلامەتییەکان بدرێت، ئەوکات سیستەمە غازییەکان بۆ بەکارهێنان گونجاون.

وەرگیراوە.

کامیانت بەدڵە....
11/07/2023

کامیانت بەدڵە....

28/06/2023
خوای گەورە بە شەهیدت بنووسێ،وەرە لە150م شەقاما جێت نەبێتەوە.کۆمێنت.
10/06/2023

خوای گەورە بە شەهیدت بنووسێ،
وەرە لە150م شەقاما جێت نەبێتەوە.
کۆمێنت.

10/05/2023

پەیامێک بۆ لایەنی پەیوەندیدار.

29/04/2023

خوا پەنامان بات بزانە چ تاوانێک بە مەلیکەوە کراوە.

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم خودا تاعەتی هەمووان قبوڵ بکات  هیوادارم هاتنی ئەم جەژنە ببێت بە هەوینی هەموو شا...
21/04/2023

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم خودا تاعەتی هەمووان قبوڵ بکات

هیوادارم هاتنی ئەم جەژنە ببێت بە هەوینی هەموو شادی و خۆشێکانتان. ....
تقبل الله صيامكم وقيامكم وصالح الأعمال،
عيدكم مبارك وكل عام وأنتم بخير وصحة وعافية، أنتم ومن تحبون جميعًا بإذن الله تعالى.

12/04/2023

هاتووچۆی هەولێر دەڵێ بەتەما مەبن مەلیکە تۆمار بکرێ.
لە کۆمێنتە.

Address

As Sulaymaniyah
964

Telephone

+9647824295258

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کێشەی هاتووچۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share