Suly Electric

Suly Electric Design, implementation, supply, and supervision services of solar energy systems

دیزاین و دامەزراندنی سیستمی ووزەی خۆر

⚡ کۆنترۆڵی بەکار‌هێنانی ووزە لەگەڵ برەیکەری زیرەکی Tongou  ئاسانترەبەکارهێنانەکان :  بۆیلەر ، فێنککەرەوە ، سمارت هۆم ، پ...
22/12/2025

⚡ کۆنترۆڵی بەکار‌هێنانی ووزە لەگەڵ برەیکەری زیرەکی Tongou ئاسانترە
بەکارهێنانەکان : بۆیلەر ، فێنککەرەوە ، سمارت هۆم ، پارێزگاری کردن لە ئامێرە هەستیارەکان ، پێوانی کیلۆوات ، کۆنترۆڵی کاتی ئیشکردن.

مۆدێل TO-Q-SY2-JWT TUYA

تایبەتمەندیەکان

✅توانا 1 تا 63 ئەمپێر
✅لەرێگەی وایفای دەبەسترێتەوە بە تۆری ئینتەرنێت و لەرێگەی ئەپلیکەیشنی تایبەتی مۆبایلەوە کۆنترۆل دەکرێت
✅تایمەری کۆژاندنەوەو داگیرساندنی هەیە رۆژانە و هەفتانە
✅پارێزگاری لە بەرز و نزمی ڤۆڵتیە و لەرێگەی ئەپی مۆبایلەوە ئاگادارت دەکات
✅پارێزگاری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و لەرێگەی ئەپی مۆبایلەوە ئاگادارت دەکات
✅دانانی ئەمپێری دیاری کراو تا 63 ئەمپێر
✅پێشاندانی کیلۆ وات و ڤۆڵتیە و ئەمپێر
✅تۆمارکردنی کیلۆواتی بەکارهێنراو بۆ رۆژ و مانگ و ساڵ

بۆ زانیاری زیاتر و دەستکەوتنی ئەم بەرهەمە پەیوەندی بکەن بە

📞 07733999682

📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

ووزەی گەراوە لە سیستمی سۆلارەوە بۆ تۆری کارەبای گشتی لە ووزەی بەکارهێنراو دەردەکرێت کە لە تۆری گشتی وەرگیراوەئەمانە و چە...
14/12/2025

ووزەی گەراوە لە سیستمی سۆلارەوە بۆ تۆری کارەبای گشتی لە ووزەی بەکارهێنراو دەردەکرێت کە لە تۆری گشتی وەرگیراوە

ئەمانە و چەندین وەڵامی تر بۆ پرسیارەکان لەم پۆستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی باسکراون

🟠 پرسیارە باوەکان لەسەر سیستمی سۆلەر (Solar)
-----------------
🔶 سوودەکانی دانانی سیستمی سۆلەر

🔹 بە دانانی سیستمی سۆلەر، لە ڕۆژدا ووزەی پاک، بەردەوام، و خۆڕایی بەرهەم دەهێنیت بۆ خۆت.
🔹 زیادەی ووزەی بەرهەمهاتوو دەگەڕێنیتەوە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
🔹 لە ڕێگەی ووزەی گەڕاوەی سۆلەرەکەت دەتوانیت قەرزی کۆنی کارەبا پاکتاو بکەیت.
🔹 پاش پاکتاوکردنی قەرزەکان، زیادەکە وەک ڕەسید لەلای حکومەت تۆمار دەبێت.
🔹 سیستمی ئۆن-گرد ، دوای کەمتر لە (3) ساڵ تێچووی خۆی دەردەكاتەوە.
______________
🔶 سوودی تۆمارکردنی فۆرمی سۆلەر.
🔹 ووزەی گەڕاوەی سۆلەر لە ووزەی سەرفکراو دەردەکرێت لەسەر پسووڵە.
🔹 ئەوەی دەمێنێتەوە دەکرێت بە پارە.
🔹 ئەگەر ووزەی زیاترت گەڕاندبێتەوە، لە قەرزی پێشووت دائەشکێنرێت ئەگەر (قەرزی کۆن بێت یان قەرزی تازەی دوای پرۆژەی ڕووناکی بێت کەمی دەکاتەوە).
🔹 ئەگەر قەرزداری کارەبا نەبوویت، دەبێت بە ڕەصید.
🔹 ئەگەر پارەدان بە شێوەی پریپەید (پێشەکی) بوو، لا دەبرێت و دەکرێتەوە بە پۆست پەید (بە پسووڵە).
🔹 سنوورداری ئەمپێری لەسەر لا دەبرێت.
🔹 حکومەت بە سوپاسەوە هاوکارت دەبێت لە ئەژمارکردنی ووزەی گەڕاوە بۆ تۆڕی نیشتمانی.
🔹 پێویست بە پاکتاوکردنی قەرزەکان ناکات بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سۆلەر.
______________
🔶 پێویستیەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی سۆلەر؟
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سۆلەر، دەبێت:

1️⃣ پێوەرەکەت زیرەک بێت و لەسەر پسووڵەی کارەباکەت ژمارەی پێوەری زیرەکەکەت تۆمار بێت.
2️⃣ نوێترین وەرەقەی کارەبا بهێنیت.
3️⃣ زانیارییەکانی سیستمی سۆلەرەکەت (ژمارەی پەناڵ، توانای پەناڵ، توانای ئینڤێرتەر، و توانای باتری ئەگەر هەبێت) بهێنیت.
4️⃣ ژمارەی سەر محولە و فیدەری گەڕەکەکەت بهێنیت (کە لەسەر پلێتێکی شینە بە ستوونی محولەکەوەیە).
5️⃣ داتای لۆکەیشنی شوێنەکە بە (GPS) پێت بێت.
6️⃣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا بکەیت بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی شوێنەکەت.
______________
🔶 پێوەرەکان و گەڕانەوەی ووزەی سۆلەر
کام پێوەر ووزەی گەڕاوەی سۆلەر تۆمار دەکات؟

🔹 پێوەری زیرەک.
🔹 هەندێک پێوەری میکانیکی: تەنها ئەو پێوەرانەی کە دیسکەکەی ناوی دەتوانێت پێچەوانە بسوڕێتەوە، وەک پێوەری مارکەی (ئەسکرا). لەم ڕێگەیەوە ووزەی سەرفکراو کەم دەکاتەوە.
کام پێوەرانە نابێت بەکار بهێنرێت لەگەڵ سیستمی سۆلەر؟
🔹 هەموو ئەو پێوەرە ئەلکترۆنیانەی یەک ڕەوگەن، وەک مۆدێل کۆنی مارکەکانی (کۆهلەر، لونا، بایلان...هتد)، چونکە ووزەی گەڕاوەی سۆلەر وەک سەرفیات تۆمار دەکات نابێت بەکاربێت.
🔹 پێوەری میکانیکی کە دیسکەکەی ناگەڕێتەوە، وەک مارکەی پاڤاڵ...هتد، چونکە لەکاتی گەڕانەوەی ووزەی سۆلەر دیسکەکەی دەوەستێت نابێت بەکاربێت.
🔹 هەر پێوەرێک کە لەکاتی گەڕانەوەی ووزەی سۆلەر خوێندنەوەکەی زیاد بکات نابێت بەکاربێت.
پرسیارە پەیوەندیدارەکان:
🔹 ئایا پێوەری ئەلکترۆنی مارکەی ئەسکرا کە زیرەک نییە، ووزەی سۆلەر تۆمار دەکات؟
🔹 بەڵێ، تۆماری دەکات، بەڵام وەک پێوەری زیرەک ناینێرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کارەبا. بۆیە پێویستە پێوەری زیرەک دابنێیت .
🔹 ئەگەر سۆلەرم دانابوو و پێوەرەکەم زیرەک نەبوو، دەتوانم فۆرمی سۆلەر پڕ بکەمەوە؟
🔹 نەخێر لە ئێستادا داوای دانانی پێوەری زیرەک بکە لە بەشی فرۆشتنی ووزە. پاش دڵنیابوون لە تۆماربوونی لەسەر پێوەرە زیرەکەکە، فۆرمی سۆلەرت بۆ پڕ دەکرێتەوە .
______________
🔶 شێوازی ئەژمارکردنی نرخی ووزەی سۆلەر لەلایەن حکومەتەوە
🔹 نرخی ووزەی گەڕاوەی سۆلەر هەمان نرخی پرۆژەی ڕووناکییە .
🔹 ووزەی گەڕاوە لە ووزەی سەرفکراو دەردەکرێت . ئەوەی کە دەمێنێتەوە بە (سالب یان موجەب) دەکرێت بە پارە:-
🔹 ئەگەر پارەکە سالب بوو: لە قەرزی کۆن یان تازە کەم دەکاتەوە یان دەبێت بە رصید .
🔹 ئەگەر پارەکە موجەب بوو: پێویستە هاوڵاتی پارەکە تسلیمی دائرە بکات .
______________
🔶 چەند پرسیارێکی تر
🔹 ئایا حکومەت هیچ باجێک دەخاتە سەر سیستمی سۆلەر؟
🔹 نەخێر، بەڵکو هاوکارت دەبێت لە ئەژمارکردنی ووزەی گەڕاوە بۆ تۆڕی نیشتمانی .
🔹 دەتوانم ووزەی سۆلەر بگەڕێنمەوە پێش پڕکردنەوەی فۆرمی سۆلەر؟
🔹 بەڵێ، بە دڵنیاییەوە دەتوانیت سیستمی سۆلەرەکە دابنێیت و بیبەستیت لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی و ووزەی سۆلەر بگەڕێنیتەوە، پاشان فۆرمی سۆلەر پڕ بکەرەوە .
🔹 دەتوانم ووزەی گەڕاوەی سۆلەر لە هاوبەشێکەوە بگوازمەوە بۆ هاوبەشێکی تر؟
🔹 لە ئێستادا کاری گواستنەوەی ووزەی سۆلەر ناکرێت .
🔹 لە دوای دانانی سیستمی سۆلەر پێوەری زیرەکەکەم دەکوژێتەوە؟
🔹 هۆکاری کوژانەوەی پێوەری زیرەک ئەوەیە کە تەزووی گەڕاوەی سۆلەر یان تەزووی بارگاویکردنی باتری زیاترە لە سنووری پێوەرە زیرەکەکەت . ئەمەش دوای تۆمارکردنی فۆرمی سۆلەر لە بەشی پێوەری زیرەک چارەسەر دەکرێت .

ئەندازیار : چالاک عبدالکریم حسن

میتەری سمارتی  GMK110 لەگەڵ ئینڤێرتەریGOODWE  هاوکارت دەبێت لە زانینی کیلۆواتی بەکار‌هێنراو و بەرهەمهێنراو لە یەکەکەتدا....
11/12/2025

میتەری سمارتی GMK110 لەگەڵ ئینڤێرتەریGOODWE هاوکارت دەبێت لە زانینی کیلۆواتی بەکار‌هێنراو و بەرهەمهێنراو لە یەکەکەتدا.

بەکار‌هێنانی Ezlink 3000 پاڵپشتی بەیەکەوە بەستنی ئینڤێرەتەرەکانی GOODWE و سیستمی مۆنیتەرینی SEMS دەکات

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمانە پەیوەندی بکەن بە

📞 07733999682
📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

دیزاین و جێبەجێکردنی سیستمی وزەی خۆری ئۆنگرید ✅دیزاینی سترەکچەری میکانیکی و جێبەجێکردنی بە ئاسنی 2  ملم ی گەلڤەنایزکراو ...
01/12/2025

دیزاین و جێبەجێکردنی سیستمی وزەی خۆری ئۆنگرید

✅دیزاینی سترەکچەری میکانیکی و جێبەجێکردنی بە ئاسنی 2 ملم ی گەلڤەنایزکراو دژە ژەنگ
✅دیزاینی سێ دووری و شیکارکردنی ئەگەری درووستبوونی سێبەر
✅جێبەجێکردنی کۆد و ستانداردە کارەباییەکان لە کەیبڵ و برەیکەرەکاندا
✅ بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندازیاری کارەبا

🔸 پێکهاتەی سیستمەکە
🔹 8.6 کیلۆوات پانێڵی LONGI
🔹ئینڤێرتەری سنگڵ فەیس/ ئۆنگرید براندی Kstar بە تونای 10 کیلۆوات
🔹بۆردی IP65 کە پارێزگاری لە ئاو و تەپ و تۆز دەکات

📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

📞 07733999682

✨ پاکێجی ئۆنگرید بەردەستە بە کوالیتی بەرز و گەرەنتی درێژخایەن✅ ئینڤێرتەری سنگڵ فەیسی  GOODWE بە گەرەنتی 8 ساڵ✅ ئینڤێرتەر...
23/11/2025

✨ پاکێجی ئۆنگرید بەردەستە بە کوالیتی بەرز و گەرەنتی درێژخایەن

✅ ئینڤێرتەری سنگڵ فەیسی GOODWE بە گەرەنتی 8 ساڵ
✅ ئینڤێرتەری سێ فەیسی GOODWE بە گەرەنتی 8 ساڵ
✅ ئینڤێرتەری سێ فەیسی KSTAR بە گەرەنتی 5 ساڵ
✅ پانێڵی LONGI ی 615 واتی 18 باسبار
✅ سترەکچەری 2 ملیم ی گەلڤەنایزکراو

دیزاینی تایبەت بە پێی شوێنەکان دەکرێت و روونکردنەوەی تەواو لەلایەن ئەندازیاری کارەباوە بە خاوەن پرۆژە دەدرێت

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە

📞 07733999682

📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

سیستمی سۆلارەکەت تۆمار بکە
18/11/2025

سیستمی سۆلارەکەت تۆمار بکە

☑️چۆن سیستمی سۆلارەكەت تۆمار دەكەیت؟

📋پێویستیەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی سۆلەر⬇️

1️⃣پێویستە ئەو شوێنەی سیستمی سۆلار دادەنێت پێوەری كارەباكەی زیرەک بێت و ژمارەی پێوەرە زیرەکەکە لەسەر پسووڵەکەی هەبێت، ئەگەرنا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشکردنی کارەبا بکات و داوای پێوەری زیرەک بکات.

2️⃣نوێترین پسولەی کارەبا بهێنێت.

3️⃣زانیارییەکانی سیستمی سۆلەرەکەی پێ بێت وەک↪️

🔹ژمارەی پەناڵ
🔹توانای پەناڵ
🔹توانای ئینڤێرتەر
🔹توانای باتری ئەگەر هەبێت
🔹ژمارەی محەیلەو فیدەری گەڕەک، كە لەسەر پلێتێکی شین نوسراوە بە ستوونی محەویلەی گەڕەکەكه‌وە هەڵواسراوە
🔹لۆکەیشنی شوێنەکە بە (GPS)

4️⃣پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بکات بەپێی شوێنەکەی.

راگه‌یاندنی

لە ئێستادا ئینڤێرتەری سنگڵ فەیس ی (On grid) لە براندی (GOODWE) بە توانای جیاوازبەردەستە ئینڤێرتەری (MS-G4)  بە توانای 10...
17/11/2025

لە ئێستادا ئینڤێرتەری سنگڵ فەیس ی (On grid) لە براندی (GOODWE) بە توانای جیاوازبەردەستە

ئینڤێرتەری (MS-G4) بە توانای 10 کیلۆوات
ئینڤێرتەری (DNS-G4) بە توانای 6 کیلۆوات

گوونجاو بۆ ماڵ و ئەو یەکانەی کە کارەبای یەک رەوگە (سنگڵ فەیس) یان هەیە

تایبەتمەندی ئینڤێرتەرەکان

✅ لەگەڵ هەموو نەوە تازەکانی پانێڵی خۆریدا دەتوانێت کاربکات بەهۆی توانای بەرزی MPPT یە کانیەوە
✅ بە شێوەیەکی سرووشتی سارد دەبێتەوە و فانی تیا بەکار نەهاتووە، ئەمەش گرەنتی بێدەنگی ئینڤێرتەرەکە دەکات لەکاتی ئیش کردن
✅ پارێزگاری تەواوی هەیە لە تەپ و تۆز و ئاو کە دەتوانرێت لە دەرەوە دابنرێت و IP66 ە
✅ چەندین چارەسەری سەلامەتی و پاراستنی پێشکەوتووی تیادا دابینکراوە
✅ توانای هەیە ببەسترێتەوە بە تۆری ئینتەرنێتەوە و لەسەر ئامێرە زیرەکەکان چاودێری کارکردنی بکرێت
✅ توانای هەیە وات میتەری سمارتی (GOODWE) لێببەسترێت کە ئاستی گەرانەوەی کارەبا بۆ تۆری گشتی و لۆدی یەکەکە دیاری دەکات
✅ گەرەنتی 8 ساڵی هەیە


بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمانە پەیوەندی بکەن بە

📞 07733999682

📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

16/11/2025

دیزاین و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی سیستمی ئۆنگرید بۆ ڤێلاکانی گووندی ئەڵمانی

لە هەریەک لە سیستمەکاندا ٢٤ پانێڵ بەکارهاتووە بە توانای ١٤،٧ کیلۆوات لەگەڵ بەکارهێنانی ئینڤێرتەری٢٠ کیلۆواتی سێ رەوگە لە براندی گرۆوات
لەم پرۆژانەدا بنکەی تایبەت دیزاین کراوە و لە کارگە دروست کراوە بۆ لکاندنی سترەکچەری پانێڵەکان بە هەیکەلی کانزایی ژێر سەقفە قرمیدەکەوە، ئەمەش گرەنتی بەهێزی سترەکچەرەکەیە و لە روویەکی تریشەوە مانەوەی سەقفی قرمیدەکەیە بێ هیچ گۆرانکاریەک
کۆنێکتەرو کەیبڵی سەرجەم پانێڵەکان براونەتە ژێرسەقفەکە کە هۆکارە بۆ چاکسازی و گۆرانکاری ئاسانتر و تەمەنێکی زیاتر


Design and implementation of several Ongrid system projects for German village villas

In Each system 24 panels are used with a capacity of 14.7 kW and a 20 kW three-phase inverter from Growatt.
In these projects, a special base is designed and manufactured in the factory to attach the panel structure to the metal structure under the brick roof, which guarantees the strength of the structure and on the other hand, the brick roof remains unchanged.
Connectors and cables for all panels are moved under the roof, which makes for easier repairs and replacement and longer life.

بۆ راوێژ و زانیاری زیاتر

📞 07733999682
📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

ئینڤێرتەری DNS-G4 ی  GOODWE بە توانای 6 کیلۆواتتازەترین نەوەی ئینڤێرتەری ئۆنگریدە لە زنجیرەی DNS لە براندی GOODWEگوونجاو...
02/11/2025

ئینڤێرتەری DNS-G4 ی GOODWE بە توانای 6 کیلۆوات
تازەترین نەوەی ئینڤێرتەری ئۆنگریدە لە زنجیرەی DNS لە براندی GOODWE
گوونجاو بۆ ماڵ وئەو یەکانەی کە کارەبای یەک رەوگەیان هەیە

✅ لەگەڵ هەموو نەوە تازەکانی پانێڵی خۆریدا دەتوانێت کاربکات بەهۆی توانای بەرزی MPPT یە کانیەوە
✅ بە شێوەیەکی سرووشتی سارد دەبێتەوە و فانی تیا بەکار نەهاتووە، ئەمەش گرەنتی بێدەنگی ئینڤێرتەرەکە دەکات لەکاتی ئیش کردن
✅ دوو MPPT هەیە کە دەتوانرێت بە دوو ئاراسەتی جیاواز پانێڵی خۆری لێ ببەسترێت
✅ پارێزگاری تەواوی هەیە لە تەپ و تۆز و ئاو کە دەتوانرێت لە دەرەوە دابنرێت و IP66 ە
✅ چەندین چارەسەری سەلامەتی و پاراستنی پێشکەوتووی تیادا دابینکراوە
✅ توانای هەیە ببەسترێتەوە بە تۆری ئینتەرنێتەوە و لەسەر ئامێرە زیرەکەکان چاودێری کارکردنی بکرێت
✅ گەرەنتی 8 ساڵی هەیە

لینکی داتاشیت
https://en.goodwe.com/dns-g4

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە
📞 07733999682

📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

ئینڤێرتەری MS-G4 ی GOODWE  بە توانای 10 کیلۆواتتازەترین نەوەی ئینڤێرتەری ئۆنگریدە لە زنجیرەی MS لە براندی GOODWEگوونجاو ...
02/11/2025

ئینڤێرتەری MS-G4 ی GOODWE بە توانای 10 کیلۆوات
تازەترین نەوەی ئینڤێرتەری ئۆنگریدە لە زنجیرەی MS لە براندی GOODWE
گوونجاو بۆ ماڵ وئەو یەکانەی کە کارەبای یەک رەوگەیان هەیە

✅لەگەڵ هەموو نەوە تازەکانی پانێڵی خۆریدا دەتوانێت کاربکات بەهۆی توانای بەرزی MPPT یە کانیەوە
✅ بە شێوەیەکی سرووشتی سارد دەبێتەوە و فانی تیا بەکار نەهاتووە، ئەمەش گرەنتی بێدەنگی ئینڤێرتەرەکە دەکات لەکاتی ئیش کردن
✅ سێ MPPT هەیە کە دەتوانرێت بە سێ ئاراسەتی جیاواز پانێڵی خۆری لێ ببەسترێت
✅ پارێزگاری تەواوی هەیە لە تەپ و تۆز و ئاو کە دەتوانرێت لە دەرەوە دابنرێت و IP66 ە
✅ چەندین چارەسەری سەلامەتی و پاراستنی پێشکەوتووی تیادا دابینکراوە
✅ توانای هەیە ببەسترێتەوە بە تۆری ئینتەرنێتەوە و لەسەر ئامێرە زیرەکەکان چاودێری کارکردنی بکرێت
✅ گەرەنتی 8 ساڵی هەیە

لینکی داتاشیت
https://en.goodwe.com/ms-g4

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە
📞 07733999682

📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

ئینڤێرتەری  سێ رەوگەی  BluE-20KT-M1  ی  KSTAR  بە توانای 20 کیلۆواتلە زنجیرەی Blue Series ی ئۆنگریدە لە براندی KSTAR ە گ...
02/11/2025

ئینڤێرتەری سێ رەوگەی BluE-20KT-M1 ی KSTAR بە توانای 20 کیلۆوات
لە زنجیرەی Blue Series ی ئۆنگریدە لە براندی KSTAR ە
گوونجاوە بۆ ماڵ و یەکەی بازرگانی و پیشەسازی

✅ لەگەڵ هەموو نەوە تازەکانی پانێڵی خۆریدا دەتوانێت کاربکات بەهۆی توانای بەرزی MPPT یە کانیەوە
✅ سەرەرای چارەسەری سرووشتی سارد بوونەوە، فانی تیا بەکار هاتووە بۆ سارکردنەوەی ئینڤیرتەرەکە
✅ دوو MPPT هەیە کە هەریەکێکیان لە دوو String پێک هاتووە
✅ پارێزگاری تەواوی هەیە لە تەپ و تۆز و ئاو کە دەتوانرێت لە دەرەوە دابنرێت و IP66 ە
✅ چەندین چارەسەری سەلامەتی و پاراستنی پێشکەوتووی تیادا دابینکراوە
✅ توانای هەیە ببەسترێتەوە بە تۆری ئینتەرنێتەوە و لەسەر ئامێرە زیرەکەکان چاودێری کارکردنی بکرێت
✅ گەرەنتی 5 ساڵی هەیە

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمە پەیوەندی بکەن بە
📞 07733999682

📍 سلێمانی – ئاشتی – نزیک قوتابخانەی بڵند

Surge Protection Deviceوەبەرهێنانەکت بپارێزە لەگەڵ بەکار‌‌هێنانی (SPD) لە سیستمی ووزەی خۆرداوەک پارێزەرێک کاردەکات، لە ک...
27/10/2025

Surge Protection Device

وەبەرهێنانەکت بپارێزە لەگەڵ بەکار‌‌هێنانی (SPD) لە سیستمی ووزەی خۆردا

وەک پارێزەرێک کاردەکات، لە کاتی بەرزبوونەوەی کورت خایەنی ڤۆڵتیە، سەرجەم سوورە کارەبایەکە بە زەوی دەگەیەنێت و خاڵی دەکاتەوە. بێگوومان (SPD ) لە کاتێکدا دادەنرێت کە سیستمی گراوندینگ هەبێت.

🔹 بەرزبوونەوەی ڤۆڵتیە لە سیستمی ووزەی خۆر دەکرێت بەهۆی کێشەی ئینڤێرتەربێت یاخود ئەلیکترۆستاتیک یاخود خاڵیبوونەوەی هەورە برووسکە.

🔹لە سیستمی سۆلاردا هەردوو بەشی کارەبایی ئەیسی ودیسی (SPD) ی پێوویستە.

🔹ئەم ئامێرە چەند جارێکی دیاریکراو دەتوانێت ئەم خاڵیکردنەوەیە ئەنجام بدات و پاشان دەبێت بگۆردرێت.

🔹چەندین جۆر (SPD) هەیە کە هەریەکەو تایبەت کراوە بە پارێزگاریکردن لە ئامانجێکی دیاریکراو.

🔹بۆ سەلامەتی ئامێرەکانتان و تەمەن درێژی سیستمی ووزەی خۆر، پێوویستە سیستمی گراوندینگ هەبێت پاشان لە کاتی دانانی سیستمەکانتان دڵنیابنەوە لە بەکار‌هێنانی زانستیانەی جۆری تایبەتی (SPD)

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Suly Electric posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share