نوسینگەی شۆفێری دوکان

نوسینگەی شۆفێری دوکان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نوسینگەی شۆفێری دوکان, Aerospace Company, Dokan.

هاوڵاتیانی خۆشەویست لە ئێستادا دەتوانن بێن بۆ پڕکردنەوەی کوڕاسە ، پێداویستیەکان (کۆپی کارتی نیشتیمانی + کارتی زانیاری + ...
21/04/2025

هاوڵاتیانی خۆشەویست لە ئێستادا دەتوانن بێن بۆ پڕکردنەوەی کوڕاسە ، پێداویستیەکان (کۆپی کارتی نیشتیمانی + کارتی زانیاری + ٦ وێنە)

https://www.facebook.com/share/p/qa2bq8JpacdzCPju/?mibextid=qi2Omg
13/09/2024

https://www.facebook.com/share/p/qa2bq8JpacdzCPju/?mibextid=qi2Omg

ئاگادارییەک لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەبارەت
بە بەشی مۆڵەت

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەرێز دەکات کە لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە ، واتا ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد ، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری ، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی ( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی .

‎تێبینی: رۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە

14/01/2023

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت دەکات بەشێوازی ئەلیکترۆنی

‎پێش سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت پێویستە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە

‎بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە پێناو کارئاسانی کردن بۆ هاوڵاتییان بڕیاریدا سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت بکات بە شێوەی نۆرە نووسینی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە.

‎پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لۆدێکی زۆر لە سەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دروست بوو بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەدوای چارەسەرێکی گوونجاودا گەڕان بۆ کارئاسانی کردن بۆ هاوڵاتییان تاکو ئەو هاوڵاتییانەی سەردان دەکەن لەهەمان رۆژدا کارەکانیان بۆ تەواو بکرێت، لەو ڕوانگەیەوە بڕیاردرا کە سیستەمی نۆرەگرتنی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانیەوە بخرێتە کار کە پێشتر کار بەم سیستەمە کراوەو سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە ئاسانکاری کردن بۆ هاوڵاتییان.

‎پێش سەرداننکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو هاوڵاتییەی دەیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربکات یان نوێی بکاتەوە دەبێت چی بکات؟
‎سەرەتا و رۆژێک پێش سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە هاوڵاتییەکە سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بکات بەمەبەستی نۆرە گرتن و دوای وەرگرتنی مامەڵەکەی لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە لە ماڵپەڕەکەدا بۆ رۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکات و کارەکانی لەبەشی مۆڵەت بۆ ڕایی دەکرێت

‎- رۆژانە (٣٠٠) مامەڵە لە ماڵپەڕەکەدا وەردەگیرێت و هەر هاوڵاتییەک فریا نەکەوت کۆدی سەردانیکردنی وەربگرێت بۆ رۆژی دواتر دەتوانێت هەوڵ بداتەوە
‎- هاوڵاتی دەتوانێت مانگێک پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ نوێ کردنەوەی مۆڵەت.
‎- هاوڵاتی لە بەرواری بەسەرچوونی مۆڵەت تا ٣٠ رۆژ دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی هیچ سزایەک نادرێت.
‎- دوای ئەوەی هاوڵاتی لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە، داواکارییەکەی وەرگیرا دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکات، ئەگەر لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی داواکارییەکەی هەڵبوەشێتەوە نابێت سەردان بکات و بۆ رۆژی دواتر دەتوانێت دووبارە هەوڵی وەرگرتنەوەی کۆدی سەردانیکردن بدات.
‎- کاتێک مامەڵەکە وەرگیرا لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە، پێویستە ئەو کۆدەی لە ماڵپەڕەکە وەری دەگرێت پێی بێت
‎ـ لەکاتژمێر ۷:٠٠ی شەو وەرگرتنی کۆد لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی دەست پێدەکات
‎ـ کاتی سەردان کردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە لەکاتژمێر ۱۲:٠٠ ی نیوەڕۆ تێپەڕ نەکات
‎- لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ دەرکردن یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەت پێویستە ئەم پێداویستییانەت پێبێت
‎کۆدی سەردانیکردنی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی پێبێت
‎پشكنینی پزیشکی
‎كارتی نیشتمانی ئەگەر نەبوو رەگەزنامەی عێراقی‌و پێناسی باری كەسێتی
‎كارتی زانیاری
‎پاسپۆرت – یاخود ناوەكەی لای كەسێكی شارەزای زمانی ئینگلیزی بنوسێت‌و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت
‎ئەو كەسانەی كە بیانین، واتە عێراقی نین، پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بە پەسەند كراوی لە قائیمقامیەتی سلێمانی بهێنن.
‎پێویستە و مەرجە هاوڵاتی لەکاتی سەردانیکردن بەڵگەنامە رەسەنەکان ( ئەسڵییەکان)ی پێبێت.

◀️ کارکردن بەم سیستەمە لە رۆژی دوو شەممەوە جێبەجێ دەکرێت واتە هاوڵاتی پێویستە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی کاتژمێر ۷:٠٠ ی شەو ناو بنووسێت بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن بۆ
رۆژی دوو شەممە و رۆژانی دواتر بەهەمان شێوە

کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی

Www.sultraffic.com

بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی تایە کە بە پێی پیتەکان ڕێژەی خێرای بۆ دیاری کراوە
12/06/2022

بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی تایە کە بە پێی پیتەکان ڕێژەی خێرای بۆ دیاری کراوە

16/01/2021

یاسای پارکینگ

16/01/2021

سوڕانەوە بە شێوازی سێ خاڵی

16/01/2021

تێپەڕاندن

16/01/2021

شێوازی گرتنی سوکان

لەگەڵ گروپێکی تر لە فێرخوازانی خۆشەوویست لە کاتی وتنەوەی وانەی تیۆری لە لایەن مامۆستا تەها ، وە سەردانیکردنی بەشی چاودێر...
25/10/2020

لەگەڵ گروپێکی تر لە فێرخوازانی خۆشەوویست لە کاتی وتنەوەی وانەی تیۆری لە لایەن مامۆستا تەها ، وە سەردانیکردنی بەشی چاودێری لەلایەن بەڕێز (مفەوەز ڕزگار)
🚗⛽⛔♿👮🚴🚭🚗

Address

Dokan

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسینگەی شۆفێری دوکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share