18/08/2026
٢٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا، لە ناو بیابانێکی ٥٠ پلە گەرم، چۆن سەهۆڵیان دروستکرد بەبێ کارەبا؟⚡️**
با پێکەوە لەم شاکارە ئەندازیارییە کۆنە بکۆڵینەوە 👇
🔸شارستانییەکانی کۆن چۆنیان توانی لە ناو بیابان سەهۆڵ دروست بکەن؟
— بە بەکارهێنانی بیرێکی قوڵ کە ناوی «یەخچاڵ»ە، بە قوڵایی نزیکەی ٦٥ مەتر لەژێر زەوی، بۆ ئەوەی گەرمای خۆر کەمتر کاریگەری هەبێت.
🔸بۆچی ئاو بە شەو دەبووە بەستوو، لە کاتێکدا هیچ فریزەرێک نەبووە؟
نهێنییەکە لە پرۆسەیەکی سروشتی دایە بە ناوی "Radiative Cooling"، کە تیایدا گەرمای ئاو و زەوی بەرەو ئاسمانی ساردی شەو تیشک دەدرێتەوە و پلەی گەرمی خێرا دادەبەزێت
**جیاوازی پلەی گەرمی: لە دەرەوە +٥٠ پلە، لەناو بیرەکە -١ پلە, جیاوازییەکی نزیکەی ٥١ پلە بەبێ هیچ کارەباو ئامێرێکی مۆدێرن
**بنیاتی بیناکە: دیوارە ئەستورەکان لە خشت و قوڕ دروستکراون
**شێوازی هەڵگرتن: سەهۆڵەکە لەگەڵ کای وشک تێکەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی مانگان بمێنێتەوە بێ ئەوەی بتوێتەوە
**گرنگی ئەندازیارییەکەی:نموونەیەکی زیندووە لە "پاسیڤ کوڵینگ" (بێ بەکارهێنانی وزە)، کە تەنانەت زانایانی ئەمڕۆش وا دەیانەوێت لە دیزاینی بیناکانی سەردەمیدا شێوەی لێوەربگرن
💭 مرۆڤی کۆن بە زیرەکییەکی سروشتی چارەسەری کێشەیەکی گەورەی کردووە کە ئێمەش ئەمڕۆ پێویستمان پێیەتی
Kanyaw Engineering