Andaz Company

Andaz Company شركة مختصة لتصميم وتنفيذ اعمال الديكورات الداخلية و الخارجية

قۆناغی دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنی 23 شەقام لە گوندی سێبەردانکۆمپانيای ئەنداز
30/10/2022

قۆناغی دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنی 23 شەقام لە گوندی سێبەردان
کۆمپانيای ئەنداز

"بەگوژمەی نزیکەى (300 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پرۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى (9000)ى ناحییەى دارەتوومان...
26/10/2022

"بەگوژمەی نزیکەى (300 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی پرۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى (9000)ى ناحییەى دارەتوومان دانا

بەردی بناغەی پرۆژەى قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى (9000)ى ناحییەى دارەتوومان دانا، كە بەگوژمەى (295 ملیۆن و 522 هەزار و 125 دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2021-2022 بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش(30) ڕۆژە.
وێڕایى پیرۆزباییمان لەهاوڵاتییانى ناوچەکە بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژەیە، لەلايەن کۆمپانيای (ئەنداز) جێبەجێدەکرێت هیوادارین پڕۆژەکە ببێتە مایەى ڕەزامەندیى دانیشتوانى ئەو گەڕەکە و ناحییەى دارەتوو کە شایەنى خزمەتکردنى زۆر زیاترن .

لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شار...
25/10/2022

لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى3 و ژمارەیەکى دیکە لەئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەردى بناغەى قۆناغی دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنی 23 شەقام لە گوندی سێبەردان لەسەر بودجەی 15% داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى دانرا، کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی لەلایەن کۆمپانیای ئەنداز جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش(75) ڕۆژە.

لەبارەى پڕۆژەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گوندى سێبەردان بە بۆنەى ئەنجامدانى پڕۆژەکە، ڕایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە قۆناغى دووەمە، لە قۆناغى یەکەمدا چەندین کۆڵانى ترى سێبەردان قیڕتاوکران و لەماوەیەکى تریشدا قۆناغى سێیەم و کۆتایی دەسپێدەکات، بەتەواوبوونى قۆناغی سێیەم هیچ کۆڵان و شەقاێک نامێنێت لەسێبەردان قیرتاونەکرابێت".

گوتیشى: "هەموو ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى چى ئەوانەى لەسەر بودجەى سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان جێبەجێدەکرێن یان ئەوانەى لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدەدرێن مەبەست لێى خزمەتکردنى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمانە".

پارێزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند: "دڵنیایی دەدەین بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان، لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى ئاوڕدانەوە لەو گەڕەک و شوێنانەى کە کەمترین دەست خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، سەرجەم پڕۆژەکانمان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین، ئامانجانە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەێنین بە هەموو ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە و کەمترین دەستى خزمەتگوزاریان پێگەیشتووە".

خزمەتکردنی شاری ھەولێر بەردەوامە  کارەکانی پڕۆژەی (قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری لە تەنیشت سوپەرمارکێتی شی...
25/10/2022

خزمەتکردنی شاری ھەولێر بەردەوامە
کارەکانی پڕۆژەی (قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی رۆشنبیری لە تەنیشت سوپەرمارکێتی شیلانە) کۆتایی پێ هات.

پڕۆژەکە لەسەر داهاتی ١٥% ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی لە لایەن (کۆمپانیای ئەنداز) جێبەجێ کراوە کە درێژی شەقامەکان (١٢٧٠م) و ڕووبەری (١٥١٣٠م^٢) قیرتاو کران.

Address

Irbil

Telephone

+9647504941996

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Andaz Company posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share