Gomaspan RCC Dam

Gomaspan RCC Dam Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Gomaspan RCC Dam, Structural Engineer, Erbil/Sulaymaniah Street, Irbil.

بە مەبەستی بە دواداچوونی  کارەکانی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی دروستکردنی  بەنداوی (گۆمەسپان) کە لە لایەن (گروپی کۆمپانیاکانی س...
30/10/2025

بە مەبەستی بە دواداچوونی کارەکانی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی (گۆمەسپان) کە لە لایەن (گروپی کۆمپانیاکانی سێنك+ئەتاچ)ەوە ئەنجام دەدرێت ، تیمی ڕاوێژکاری تەکنیکی کۆمپانیای (سەتان) شارەزای نێو دەوڵەتی پڕۆژەکە سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کردو لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەو و کۆمپانیای جێبەجێکار گفتوگۆو بەدواداچوون بۆ کارەکانی قۆناغی کۆتایی و کاری گڕاوتینگ لە پڕۆژەکە کرا .

07/08/2025
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناسازی و شارەزایی و ئاگاداربوون لە دوایین پێشکەوتنە زانستیەکان و بەستنی پردی پەیوەندی ت...
30/05/2025

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناسازی و شارەزایی و ئاگاداربوون لە دوایین پێشکەوتنە زانستیەکان و بەستنی پردی پەیوەندی تەکنیکی لەگەڵ شارەزاو پسپۆڕانی بواری بەنداوەکان ، تیمی بەڕێوەبەرانی گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربون لەکۆنگرەی ژمارە ٢٨ ICOLD کۆمیتەی نێودەوڵەتی بەنداوە گەورەکان و کۆبوونەوەی ساڵانەی ژمارە ٩٨ .
کۆنگرەکە بە بەشداری ٢٥٠٠ کەس لە ئەندازیارو جیۆلۆجی و تەکنیکی لە ٨٥ ووڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوی ICOLD لە ڕۆژانی ١٦ - ٢٤/ ٥ / ٢٠٢٥ کە لە ووڵاتی چین شاری (Chengdu) بەڕێوەچوو. تیمە بەشداربووەکە پێک هاتبوون لە بەڕێوەبەری بەنداوی گۆمەسپان ، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک، بەڕێوەبەری تەکنیک ، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی کۆمپانیای (گروپی سێنک)جێبەجێکاری پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان کە بەپێ ی گرێبەستی پڕۆژە ئەرکی ڕێکخستنی کارەکەیان لە ئەستۆگرتبوو .
لەم کۆنفراسە چەندین تەوەری گرنگ دەربارەی بەنداوەکان و کوگاکانی ئاو باسکران .
١) کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر سەلامەتی بەنداوەکان .
٢) دواین ڕێنمایی زانستی نوێ لە نەخشەسازی بەنداوەکان .
٣) بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ و کەرەستە بۆ شێوازی جێبەجێکردنی بەنداوەکان .
٤) چەندین کۆبوونەوەو Work Shop تایبەت بە کێشە جۆراوجۆرەکانی بەنداوەکان .
٥) سەردانی کردنی پێگەیی بۆ پڕۆژەی بەنداوەکانی ژێر جێبەجێکردن و جۆری بەنداوی CSG Cemented Sand Gravel و RCC باسکران . سوپاس بۆ هەموو لایەک کە یارمەتیدەربوون بۆ هەلی بەشدارکردنمان لەم کۆڕبەندە زانستییە جیهانیە گرنگە .

28/05/2025
ئەمڕۆ سەردانی کردنی قونسوڵی گشتی کۆماری چیک بەیاوەری چەند کۆمپانیایەکی تەکنیکی کۆماری چیک بۆ پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان لەل...
14/05/2025

ئەمڕۆ سەردانی کردنی قونسوڵی گشتی کۆماری چیک بەیاوەری چەند کۆمپانیایەکی تەکنیکی کۆماری چیک بۆ پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان لەلایەن بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو ، بەڕێز ڕاوێژکاری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ستافی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی گۆمەسپان و بەڕێوەبەر و ستافی کۆمپانیای سێنک جێبەجێکاری پڕۆژی بەنداوی گۆمەسپان پێشوازیەکی گەرم کران .

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز جەژن لە هەموو موسلمانان پیرۆز بێ، هیوادارم هەموو ڕۆژێک جەژن و خۆشی بێ  ، خوای گەور...
29/03/2025

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز جەژن لە هەموو موسلمانان پیرۆز بێ، هیوادارم هەموو ڕۆژێک جەژن و خۆشی بێ ، خوای گەورە تاعەت و ڕۆژی هەمووان قبوڵ بکا .

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٨/٢/٢٠٢٥ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێشهات و قۆناغە...
18/02/2025

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٨/٢/٢٠٢٥ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پێشهات و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان ، سەردانی کردین و پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە کە هاوکات بوو لەگەڵ دانانی دوا Prestressed Girder بۆ پردی سەر حەوزی هێورکەرەوەی سپیلوەی بەنداوەکە .

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٥ دانانی Prestressed Concrete Girders بۆ پردی پەڕینەوەی سەر Stilling Basin لە پڕۆژەی دروستکردنی بە...
17/02/2025

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٥ دانانی Prestressed Concrete Girders بۆ پردی پەڕینەوەی سەر Stilling Basin لە پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان .

ئەمڕو ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٥ سەردانیکردنی تیمێکی هونەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ پێگەی پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان .
10/02/2025

ئەمڕو ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٥ سەردانیکردنی تیمێکی هونەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ پێگەی پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان .

Address

Erbil/Sulaymaniah Street
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gomaspan RCC Dam posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share