13/12/2022
تەندروستی
زیانەکانی خواردنەوەی قاوە بۆ منداڵانقاوە خواردنەوەیەکی باوە لە جیهاندا بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ منداڵان چونکە ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایەزیانەکانی خواردنەوەی قاوە بۆ منداڵان دەبێتە هۆی لە دەستدانی ئارەزوی خواردن و زیانی بۆ تەندروستی منداڵ .
-کافاین پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە و سەرنجدانی منداڵ بۆ دەوروبەری کەمدەکاتەوە.
-قاوە دەبێتە هۆی شکاندنی کالیسۆم ئەمەش زیان بە ئێسکەکان دەگەیەنێت چونکە کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستبونی ئێسکەکاندا.
-خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی تێکچونی خەو بەتایبەتی لە شەودا، بۆیە پێویستە لە شەودا نەخورێتەوە-قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی دەبێتە هۆی بێهێزبوونی ددانەکان، ئەو منداڵانەی قاوە دەخۆنەوە زیاتر توشی بێهێزی و کلۆر بوونی ددانەکان دەبن.
-خواردنەوەی قاوە بەڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی وشکبوونی لەش، بۆیە ئەگەر منداڵان قاوەیان خواردەوە پێویستە بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە.بە پێچەوانەی بۆچوونی خەڵك، خواردنەوەی قاوە لە منداڵ و هەرزەكاردا هەرگیز نابێتە هۆی وەستاندنی گەشە، بەڵام زیانی لابەلای تری هەیە كە كاریگەريی نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستییان. خەوزڕان Insomnia یەكێكە لە گرفتەكان، منداڵ لە تەمەنی 5-11 ساڵیدا پێویستی بەلای كەم بە 11 كاتژمێر نووستن لە رۆژێكدا هەیە، هەرزەكاریش پێویستی بە 9-10 كاتژمێر نووستن هەیە، ماددەی كافائین كە بەرێژەیەكی بەرز لە قاوەدایە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر لە لەشدا دەمێنێتەوە، ئەم ماددەیە وروژێنەرە بۆ مێشك و دەبێتە هۆی كەم خەوتن. قاوە ترشێتی هەیە كە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر چینی سەرەوەی ددان بە شێوەی پەیداكردنی چاڵ و كلۆربوون، منداڵان زیاتر لە گەورەكان رووبەڕووی ئەم كێشەیە دەبنەوە پاش خواردنەوەی قاوە. قاوە لە رێگای وروژاندنی خانەكانی مێشكەوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هەروەها رێژەی دەردانی شلە لە گورچیلەكاندا زیاد دەكات، واتە میزكردن زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ونكردنی یان كەمبوونەوەی كالسیۆم لە لەشدا، بەمەشەوە ئێسك لاواز دەبێت. جگە لەمە، رێژە بەرزەكەی كافائینی قاوە كالسیۆم لە لەشدا كەم دەكاتەوە، بۆ نموونە پاش خواردنەوەی قاوە كە 100 ملگم كافائین لەخۆبگرێت ئەوا 6 ملگم كالسیۆم لە لەشدا كەم دەبێتەوە، لە منداڵدا كالسیۆم گرنگی زۆری هەیە بۆ گەشەكردنی ئێسك. زێدە بزۆكی W، ناڕحەتی، كەمبوونەوەی توانای تەركیز لەو منداڵانە بەدی دەكرێت كە قاوە دەخۆنەوە لەبەر كاریگەريی كافائین، رەنگە ئەم كاریگەرییە بۆ گەورەكان سوودبەخش بێت، بەڵام بۆ منداڵانی قوتابی زیانبەخشە لەوكاتەی كە كاریگەری كافائین بە درێژایی دەوامی قوتابخانە دەمێنێتەوە