16/08/2026
بەڕێزان ئەندامانی کۆنگرەی دووەمی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان و ئەندازیارانی خۆشەویست
سڵاو و ڕێز
سەرەتا سوپاسی هەمو تەلارسازانی ئازیز دەکەم کە بەشداربون لە کۆنفرانسی ٣٠/٤/٢٠٢٦ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە و بەخشینی متمانە پێمان کە زیاتر بو لە دەنگدان و پەیامێکی پشتگیری و متمانە بەخشین بو بە ئێمە لە سۆنگەی ئومێد و پێدانی بەرپرسیارێتی کە هەرگیز لەبیر ناکرێت.
دوای هەڵسەنگاندن و ڕاوێژکردن بە کەسانی شارەزا و دڵسۆز بڕیارمدا کە بکشێمەوە لە پێشبڕکێی کاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆکی بەشی تەلارسازی لە سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان لەبەر چەند هۆکارێک کە من بە گرنگی دەزانم، لەوانە:
* حەزنەکردن بەم پێشبڕکێیە لەگەڵ هاوپیشەکانم کە لەم ڕێگەیەوە دەمەوێت دەرفەتێکی زیاتر بۆ برایانم بڕەخسێت
* بە حوکمی کارکردنم لە بواری تەلارسازی نامەوێ بەرژەوەندییە کەسیەکان بەهیچ جۆرێک تێکەڵ بە سەندیکا ببن کە ئەوە بۆمن قبوڵکراو نیە و پێویستە دەرفەتی یەکسان بۆ هەمو ئەندازیاران فەراهەم بکرێت.
لێرەوە دەمەوێت بە ئێوەی بەڕێز ڕابگەیەنم کە من هەمو کات ئامانجم یارمەتیدانی ئەندازیار و تەلارسازانە و هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئەم بوارە دەدەین بەهەر شێوەیەک کە لە توانامبێت.
هیوای سەرکەوتن بۆ تیمی نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخوازم و بە هەمو شێوەیەک پاڵپشت دەبین بۆ سەرکەوتنیان و هێنانەدی ئەو ئامانجانەی کە هەمومان هەوڵمان بۆیان داوە و لەگەڵ ئەوەشدا چاودێر دەبین وەک تەلارسازێک و ئەندامی کۆنگرەی گشتی سەندیکا لە ماوەی ئەم خولەی سەندیکادا.
لەگەڵ ڕێز و سوپاسی بێپایانم بۆ هەمو هاورێ و هاوپیشەکانم و سەرجەم لایەن پەیوەندیدارەکان کە لە سەرەتاوە تا ئێستاش پاڵپشتیان کردین، هیوادارم کە لێمان تێبگەن و بە سینگێکی فراوان لێمان قبوڵ بکەن.
براتان
تەلارساز د.هەردی بەرزنجی
١٦ ئاب ی ٢٠٢٦