11/06/2024
ئیکۆنۆمی و سەلامەتی بنەماو بناغەی کاری ئەندازیارین بەلام بەداخەوە ئێستا ئەندازیاری بۆتە پارە پەیاکردن و فێلکردن لە ژێر ناونیشانی ناوی گەورە،ئەم ماوەیە ریدیزاینی چەند کارێکم کرد کە لەلایان ئەندازیارێکی بەناو گەورەکراو کرابوو کە بینایەکان نە هیچ سیستەمێکی سترەکچەریان هەبوو نە لەسەر بنەمای هیچ کۆدێکی ئەندازیاری داندرابوون ئەوەی هەبوو تەنها دوو سێ دیتێلی کۆپی و دوو سێ سێکشنی گشتی دانرابوون لە درەوینگەکانی خۆشبەختانە دوای مۆدێلکردن و دیزاین کردنەوەی لە لایان بەندەوە دانانی سیستم بۆ بینایەکان و پاراستن لە بومەلەرزە و لە سەر بنەمای کۆدی ئەمریکی ASCE7-2022 و کۆدی ACI 318-19و مۆدێلکردنەوەی بۆم دەرکەوت جگە لەوەی نە سەلامەتە و نە ئەندازیاریە و هیچ سیستەمێکی ستراکچەری نیە بەلکو مالکاولکردنی خاوەن مالیشە چونکە لە رادەبەدەر شیش بەکارهاتبوو کە لە بینایەکاندا کە چەند زەرەری بۆ بینایەکە هەبوو دوو ئەوەندەش بۆ خاوەن مال .خۆشبەختانە توانیم زیاتر لە (%30) تێچوی کەم بکەمەوە بە سیستەمی (Special Moment Frame) کە لە هەر 100,000دۆلار دەکاتە 30,000دۆلارم بۆ گەراندەوە بە فولل دیتەیل کە پێکهاتبوو لە زیاتر لە 100 شیت.
بە هیوام زانستی ئەندازیاری ببێتە هۆی سەلامەتی بۆ هاولاتیان و ئیکۆنۆمی و ئیقتسادی بۆ خاوەن مال و نەک کۆپیکردنی دیتەیل و تەنها پارە پەیاکردن.
لەگەل رێزمدا
ھاوپێچ لەگەل چەند وێنەیەکی پرۆژەکە
Eng.Hezha Jalal Ali👇
MSC degree in seismic structure