10/08/2025
ئایا یاسا ڕێگە ئەدات تۆمەتباری ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر ڕادەستی دادگایەکی عێراقی بکرێت ؟
لەم بارەوە مادە ٥٥ ی یاسایی بنەما دادگەرییە سزاییەکان ئەڵێت: ئەگەر لە ناوچەی تاوانەکە مەترسی لەسەر ژیانی تۆمەتبار هەبوو یاخود گواستنەوەی دادگا سوودی بۆ لێکۆڵینەوە هەبوو ئەوکات ئەکرێت دادگای لێکۆڵینەوە لە ناوچەی تاوانەوە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە.
واتە یاسا نەک ڕێگە نادات تۆمەتباری ئەم ڕووداوە ڕادەستی بەغداد بکرێت، بگرە ئەشڵێت ئەگەر ڕووداوەکە لە بەغداد ڕووی بدایا ئەوکات تۆمەتارەکە مافی ئەوەی هەبوو داوا بکات دادگاکەی بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و سلێمانی، چوونکە مانەوەی لە بەغداد ئەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ژیانی.
هەروەها هەمان یاسا لە مادەکانی (٥٢بڕگەی ب وە ٥٣ ئەڵێت: دادگای ناوچەی ڕوودانی ڕووداوەکە تایبەتمەندەبێت بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداو نەک دادگای ناوچەکانی دیکە.
بۆیە ئەگەر بێت و تۆمەتباری ئەم ڕووداوە ڕادەستی بەغداد بکرێت ئەوە لە لایەک ئەبێتە پێشێلکاری یاسایی لە لایەکی دیکەشەوە ئەوپەڕی لاوازی دەسەڵاتی دادوەری هەرێم بەرانبەر بەغداد نیشان ئەدات.
بەسوپاسەوە لەهاورێ وهاوپیشەم پارێزەر گۆران ماد وەرگرتووە