Pshtiwan Reviews

Call Website Contact the business

Pshtiwan Reviews شارەزا لە بواری تەکنەلۆژیا ، هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی مۆبایل , هەواڵ و زانیاری ، چەناڵی یوتیوب ...

بەڵێ هەموو شت دەوڵەمەندی و پارە نیە!من دایمە خۆم پاراستوە لە ڕیکلامی لابەلاو نا مەعقول کە هۆکارن بۆ تێکدانی کۆمەڵگا.🅰️ ل...
29/10/2026

بەڵێ هەموو شت دەوڵەمەندی و پارە نیە!
من دایمە خۆم پاراستوە لە ڕیکلامی لابەلاو نا مەعقول کە هۆکارن بۆ تێکدانی کۆمەڵگا.
🅰️
لەم مانگەدا ئیمەیڵێکم بۆ هات بۆ ئیشکردن و ڤیدیۆ کردن لەسەر یاری کۆنکان بەڵام بەهیچ شێوەیەک وەڵامم نەدانەوەو ئیمەیڵەکەم سڕیەوە هەڵبەت هۆکار زۆرن...

ئەمڕۆش بۆیە باسی دەکەم پارە هەموو شت نیە دەبێ بزانی چی پیشانی خەڵک دەدەی وە بەرپرسیاری لە دونیاو قیامەت...
🥤 لەبیرتان بێت من ڕیکلام و سپۆنسەری خواردنەوە وزەبەخشەکانیشم ڕەت کردۆتەوە ...
شتێک بزانم خراپەو قەناعەتم پێی نەبێت نابمە هۆکار بۆ لەناوبردنی خەڵک لەڕووی جەستەیی و گیرفانیان .
ڕای ئێوە چیە ؟ ئایا من هەڵەم؟
گلەیی بێت کۆمێنت نانوسن...

27/10/2026

٤ ڕێگە بۆ کەم بەفیڕۆدانی شەحنی کاتژمێرەکەت
بۆ هەموو کاتژمێرێک ئەم ڕێگایە سەرکەوتوە.

📱بەداخەوە بۆ شەریکاتەکانی مۆبایل لە کوردستان... 👬تەکنەلۆژیاو برادەرایەتی و سەپۆرتی کۆمپانیاکان ئەو مەهزەلەیە بەس لە عێرا...
21/10/2026

📱بەداخەوە بۆ شەریکاتەکانی مۆبایل لە کوردستان...

👬تەکنەلۆژیاو برادەرایەتی و سەپۆرتی کۆمپانیاکان ئەو مەهزەلەیە بەس لە عێراق داش کوردستان هەیە.

👨‍💼 پی ئاڕ ی هەندێ شەریکە دەڵێن داوای ٢٠٠٠$ بکە بەڵام ئاگایەکت لەمن بێ واتا ٥٠٠$ یان ١٠٠٠ دۆلارێکی بدێ ئەوا تۆ لە لیستی ئەو کەسانەی لە شەریکاتەکان دایمە سەپۆرت دەکرێی ئاخر چۆن ئاوا ئیش دەکرێ خۆ تەماتە نافرۆشن زانایی و دانایی و شەخسیات ناخوا بەداخەوە لە ئیشکردن .

📝فێڵێکی تریش هەیە یەک کۆمپانیا عەقد ناکا هەموو مۆبایلێک دێت معامەلە دەکات ههههه بەوەندەی نا بەوەندەی

🤔بەبیرم دێ زۆرێکمان لە شەریکەیەک بە بەلاش چوبوین بۆ ئیڤێنتێک ڤیدیۆشمان بەلاش کردبوو گوتمان لێگەڕێ برادەرن کات هاتوو ڕۆی ئەو مۆزەفە لەوێ نەما ئەوەی دواتر هات گوتی دەزانم پێشتر یەکی ٥٠٠$ و ئەوانەتان وەرگرتوە گوتمان چی ئێمە هەر پارەمان نەبینیوە بە ئێمەیان گوتوە بەلاش ڕێک ئیشەکە ئاشکرابوو ئەها دەڵێن پەتی درۆ کورتە وەلا ئەو مۆزەفە گوتی کاکە مەمنونم با کەس نەزانێ من وامگوتوە و ئاوا فێڵتان لێکراوە .

بۆیە دڵگران نیم بەوەی سەپۆرت ناکرێمو یەک کۆمپانیا مۆبایلم بۆ نانێرێ بەڵام دڵگرانم بە خیانەتی هەندێ برادەری بێوەفا خۆشترین کاتیانە بەوەی ئێمەی تێداین .

بوە بە ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆخۆی .

وەڵا هەندێک کەس هەبوە من پێشنیارم کردوە بۆ شەریکە ئێستا لە پێش منەو هیچیش مەمنون نیەو سەلامیش ناکا، هەڵبەت بزانن لەپێشبوونەکەشی بە شایستەیی نیە .

بەڵام ساڵی داهاتوو ئاوا نابێ مۆبایلم بۆ بێت یان نا بە پۆستێکیش بێ خاڵی لاواز و باشی باس دەکەم .

ئینجا ئەوەی بەخۆی تێبگات و ئەو سیفاتەی تێدایە لەگەڵ ئەومە ئینجا تۆ PR,HR,CEO,KOL ی هەرچی.

پشتیوان عبداللە
٢١-١٠-٢٠٢٦
بە جلی کوردی ڕەسەن

19/10/2026

داشکان لە بێست سەنتەر دەسپێ دەکات تەنها چاوەڕوانب
کۆمێنتێک بکەن تایبەتمەندی لاپتۆپەکەو ژمارەی پەیوەندی کردنتان بۆ دەنێرم

کۆمپانیای ئەپڵ کۆنفرانسێکی نوێی بەناوی "Pro and tell" ڕاگەیاند.بەگوێرەی هەواڵەکە پێشبینی دەکەین : ✅️ماکبۆک پرۆ ١٤ و ١٦ ئ...
19/10/2026

کۆمپانیای ئەپڵ کۆنفرانسێکی نوێی بەناوی "Pro and tell" ڕاگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵەکە پێشبینی دەکەین :
✅️ماکبۆک پرۆ ١٤ و ١٦ ئینج ببینین بە تایبەتمەندی شاشەیەکی تەچ و OLED بۆ یەکەمجار و کێشێکی سووکتر

✅️ئایپاد مینی بە شاشەی OLED

✅️ئای ماک و ماکبۆک پرۆ ١٤ ئینج بە پڕۆسێسەری M6

کۆنفرانسەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٨ی ئێوارەیە.

16/10/2026

یەکەم سەیارەی تێسلا دەفڕێ
ئیلیۆن مەسک ئەوە چی دەکا؟
ئەو پیاوە لە جیهانێکیتر دەژی
سەیارەو ساروخی تێکەڵ کردوە.

15/10/2026

📱 ئەپڵیکەیشنی (٣٦٠ ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ)
دیارییەکی نایابی پەروەردەیی Naba Kids بۆ منداڵانی کورد زوبان؛ ئەپڵیکەیشنێک کە منداڵەکەت هەنگاو بە هەنگاو دەباتە ناو تەواوی وێستگەکانی ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ، لە ساتەوەختی لەدایکبوونیەوە تاکو وەفاتی، لە ڕێگەی گەشتێکی ڕۆژانەی پڕ لە چێژ و زانیاری بۆ ماوەی یەک ساڵ .
کۆمێنتێک بکە لینکی ئەپلیکەیشنەکەت پێدەگات

پیرۆزبایی...پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکین تۆڕی تەکنەلۆژیای کوردی دەکەین KITN کە ماوەی ١٥ ساڵە بێ دابڕان هەواڵ و زانیا...
10/10/2026

پیرۆزبایی...
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکین تۆڕی تەکنەلۆژیای کوردی دەکەین KITN کە ماوەی ١٥ ساڵە بێ دابڕان هەواڵ و زانیاری دەگوازێتەوە بە زمانی شیرینی کوردی .
کە چەندین کەسایەتی شارەزاو بە ئەزموون بە بەردەوام هەوڵ و ماندووبونیان چڕ کردۆتەوە بۆ خزمەتی تاکی کورد لەهەر کوێیەک بن ...
بەناوی خۆمانەوە گەرمیرین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرو کارمەندانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی دەکەین بەهیواین بەردەمبن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین..
پشتیوان عبداللە
١٠-١٠-٢٠٢٦ شەممە .

08/10/2026

🎓💻 تایبەت بە قوتابیانی زانکۆ و تازەوەرگیراوان! 🔥

لە بێست سەنتەر باشترین کاتە بۆ ئەوەی لاپتۆپی دلخوازت بە نرخی زۆر تایبەت و داشکاندنی زۆر زۆر تایبەت بەدەست بهێنیت! 🤩🔥

📚 ئەگەر قوتابی زانکۆیت یان تازە وەرگیراوی زانکۆیت، ئەم ئۆفەرە بۆ تۆیە! ❤️

🎁 تەنها بە پیشاندانی یەکێک لەم بەڵگانە:
🔹 پیناسی زانکۆ
🔹 کارت/بەڵگەی قوتابی زانکۆ
🔹 بڕوانامەی پۆلی ١٢

دەتوانیت سوود لە داشکاندنی تایبەتی قوتابیان وەربگریت. 🔥

💻 لاپتۆپێکی نایاب = دەستپێکردنی هەنگاوێکی نایابە بۆ خوێندن و داهاتووت! 🚀

📍 بیست سەنتەر
🔥 داشکاندنی تایبەت بۆ قوتابیان
🎓 تایبەت بۆ زانکۆ و تازەوەرگیراوان
⏳ ئۆفەرەکە سنووردارە — دەستپێکە ئێستا! تاکو کات ماوە

بێست سەنتەر؛ هەنگاوی یەکەمی داهاتووت با لەگەڵ ئیمە بێت . 💙💻

Best Center

هەر ئێستا نرخی ئایفۆن فڕیهەر چەند سەیری ئایفۆنەکەم دەکرد دەمزانی وەزعەکەی شرە هەتا قەوما.دۆلار فڕیوڵاتی چرکە و دەقەیە نا...
07/10/2026

هەر ئێستا نرخی ئایفۆن فڕی
هەر چەند سەیری ئایفۆنەکەم دەکرد دەمزانی وەزعەکەی شرە هەتا قەوما.
دۆلار فڕی
وڵاتی چرکە و دەقەیە ناوێری بشخەوی هەموو شت دەگۆڕێ
چی بکەین باشە ؟

کۆمێنت بکە با نرخت بۆ بنێرم چاوی من .

Address

Sulaimani
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pshtiwan Reviews posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Pshtiwan Reviews:

Shortcuts

Share