Math Dep-CoS-SUE

Math Dep-CoS-SUE ئەم پەیجە تایبەتە بە چاڵاکییەکانی بەشی ماتماتیک.

ئەمڕۆ یەکەم وانەی پڕۆژەی جەبری کوردی لە لایەن بیرکاریزان و پرۆفیسۆری هۆڵەندی ستیڤنهاگن بەڕێوەچوو. لە بری ئەوەی خوێندکارا...
13/01/2026

ئەمڕۆ یەکەم وانەی پڕۆژەی جەبری کوردی لە لایەن بیرکاریزان و پرۆفیسۆری هۆڵەندی ستیڤنهاگن بەڕێوەچوو. لە بری ئەوەی خوێندکارانمان بۆ خوێندنێکی ئاست بەرز بچنە وڵاتانی ئەوروپی، ئێستا لە زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی زاست، بەشی ماتماتیک، هەمان ئەو خوێندنە ئاست بەرزە دەوترێتەوە. لایەنێکی گرنگی ئەم کۆرسە ئەوەیە کە هەم قوتابییانی بەکالۆریۆسی بەشەکە و هەم دەرچووەکانیش بەشدارن. ئامانج لە پڕۆژەکەش هەر ئەوەیە زۆرترین کەس بتوانن سوودمەند بن لە بیرکارییەک کە نە تەنیا لە قاڵبی کتێب و هاوکێشەدایە، بەڵکوو لە تێڕوانین و بیرۆکەی داهێنەرانەدایە.
بەشی یەکەمی وانەکە تیۆرییە و پرۆفیسۆر ئاشنایان دەکات بە چەمک و نموونەی جۆراوجۆر. بەشی دووەمی وانەکەش قووتابییان بە شێوەی گروپ گروپ دادەنیشن و پێکەوە پرسیاری بیرکاری شیکار دەکەن، هەرکاتیش پرسیارێکیان بوو یان لە بابەتێک تێنەگەشتن، سەرۆکبەشی ماتماتیک - د. ئەندام و مامۆستا ویژدان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەیان. ئەمە وا دەکات کەشێکی نەرم و هاوڕێیانە بۆ خوێندکاران دروست بکات، کە پتر بتوانن تواناکانیان وەدەر بخەن. وانەکە جوانتر بوو بە سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی زانست، کە پشتگیری خۆی بۆ کۆرس و خوێندکارەکان دەربڕی و هانیدان زیاتر هەوڵبدەن و بەبیری هێنانەوە کە چ هەلێکی زێڕینیان بۆ ڕێککەوتووە.

12/01/2026
لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٦ مەراسیمی کردنەوەی کۆرسە ناوازەکە - پڕۆژەی جەبری کوردی...
11/01/2026

لە ژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٦ مەراسیمی کردنەوەی کۆرسە ناوازەکە - پڕۆژەی جەبری کوردی.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی هەرێم، کۆرسێکی بیرکاری ئاست بەرز لە لایەن پرۆفیسۆر و بیرکاریزانانی شارەزای بیانی ڕێکدەخرێت بۆ قوتابیانی بەکالۆریۆس و دەرچووانی بەشی ماتماتیک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان-عێراق. ئەم کۆرسە لە بواری جەبر دەبێت و بە هاوبەشی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
سبەی چاوەڕوانتان دەبین لە هۆڵی کۆنفراسی بەشی ماتماتیک لە کۆلیژی زانست لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی.

بەشی ماتماتیک لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر بە هەماهەنگی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە بواری ماتماتیک هەڵد...
23/12/2025

بەشی ماتماتیک لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر بە هەماهەنگی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە بواری ماتماتیک هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی کۆرسێکی ناوازە سەبارەت بە مۆدولی جەبر بە ناونیشانی (Kurdish Algebra Project (KAP)) بۆ قوتابییانی بەکالۆریۆس و دەرچووانی بەشەکانی ماتماتیک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. کۆرسەکە لە لایەن چەندین پرۆفیسۆری بە توانا لە زانکۆکانی وڵاتانی ئەوروپا دەوترێتەوە لە ڕێکەوتی (١١/١/٢٠٢٦ تاوەکو ١٤/٥/٢٠٢٦) لە بەشی ماتماتیک لە کۆلیژی زانست. هاوکات بەشداربووانی کۆرسەکە هەمان بڕوانامەی زانکۆی رۆما ترێ لە رۆما لە وڵاتی ئیتالیا وەردەگرن. بۆ زانیاری زیاتر و خۆتۆمارکردن دەتوانن سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
https://su.edu.krd/activities/training/kurdish-algebra-project-kap
http://www.rnta.eu/KAP/KAP2026.html

بەیانی پێنجشەمە رێکەوتی ٢٠٢٥/٥/٢٢، کاتژمێر ٩:٣٠ لە سەنتەری ڕۆشەنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە کۆنفرانسێکی زانستی  ماتماتیکی و...
21/05/2025

بەیانی پێنجشەمە رێکەوتی ٢٠٢٥/٥/٢٢، کاتژمێر ٩:٣٠ لە سەنتەری ڕۆشەنبیری زانکۆی سەلاحەدین لە کۆنفرانسێکی زانستی ماتماتیکی و کرداری کە ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی بیانی لە ووڵاتانی ئیتالیا و فەرەنسا و هۆڵەندا و کەنەدا و ئەمریکا بەشدارن چاوەڕێتان دەبین.
خۆتۆمارکردن لە کاتژمێر ٩ لۆ ٩:٣٠ دەبێت.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبانلەژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و بە بەشداری چەندین پرۆفیسۆری ماتماتیکی لە زان...
11/05/2025

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و بە بەشداری چەندین پرۆفیسۆری ماتماتیکی لە زانکۆکانی ئەوروپا، ئەمەریکا، کندا و ووڵاتانی ناوچەکە، بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست / زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر هەلدەستێت بە سازدانی کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوەکانی CIMPA و RNTA و زانکۆکانی ووڵاتانی ناوبراوی لە ماوەی ١٨–٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ژێر ناونیشانی:
Rowing Through Numbers
(Celebrating Francesco Pappalardi’s 60th birthday)
ئامادەبوون بۆ هەمووانە وە دەستپێک و کردنەوەی کۆنفراس لە رێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥ کات ژمێر ٢ ی دوایی نیوەرۆ لە سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دەبێت.
هەر بەو بۆنەوە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس خۆشحاڵە بە بانگهێشتکردنتان بۆ تۆمارکردن و بەشداریکردن لەم یادکۆنفرانسە.
لێرە دەتوانن خۆتان تۆماربکەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeSvbcKaWMXYswPyvha_yJfLjSt_xAyFu-EWF0qqvk5qmtwVw/viewform
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی تایبەتی یادکۆنفرانسە بکەن لەم بەستەرەی خوارەوە:
http://www.rnta.eu/RTN2025/index.html

ئەمرۆ کۆتا رۆژی کۆرسێکی تایبەت بوو بۆ قوتابیانی بەکالۆریس لە بەشەکەمان  بۆ ماوەی هەفتەیەک. خولەکە ووترایەوە لەلایەن هەری...
13/02/2025

ئەمرۆ کۆتا رۆژی کۆرسێکی تایبەت بوو بۆ قوتابیانی بەکالۆریس لە بەشەکەمان بۆ ماوەی هەفتەیەک. خولەکە ووترایەوە لەلایەن هەریەکە لە پرۆفیسۆر پیتەر ستیڤنهانگن لەزانکۆی لایدن و پرۆفیسۆر فرانچێسکۆ پاپالاردی لە زانکۆی رۆما ترێ و د. اندام علی مصطفی لە زانکۆی سەلاحەددین.

بەناوی سەرۆک بەشی ماتماتیک و مامۆستاکانەوە بەخێر هاتنێکی گەرمی قوتابیانی قۆناغی یەکەممان دەکەین، بە هیوای  سەرکەو تن لە ...
25/11/2024

بەناوی سەرۆک بەشی ماتماتیک و مامۆستاکانەوە بەخێر هاتنێکی گەرمی قوتابیانی قۆناغی یەکەممان دەکەین، بە هیوای سەرکەو تن لە هەر چوارساڵی داهاتو. لەگەڵ ڕێزدا...

"ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی زانست بەشی ماتاتیک دەکەینەوە "کەوا ڕۆژی"دووشەممە "٢٥/١١/٢٠٢٤ کاتژمێر" (١٠:٠٠)ئا...
24/11/2024

"ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی زانست بەشی ماتاتیک دەکەینەوە "کەوا ڕۆژی"دووشەممە "٢٥/١١/٢٠٢٤ کاتژمێر" (١٠:٠٠)ئامادە بن لە یانەی قوتابیان.بە مەبەستی"بەخیرهاتن"

Address

Mathematics Department\ Science
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Math Dep-CoS-SUE posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Math Dep-CoS-SUE:

Share