Civil Engineering-ئەندازیاری شارستانی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Civil Engineering-ئەندازیاری شارستانی

Civil Engineering-ئەندازیاری شارستانی Civil engineering is the work that design and supervise the construction of roads, buildings, airports, tunnels, dams, bridges, and water supply and sewag

06/10/2025

چۆن کۆنکریتی ئامادەکراو داوا بکەین لە مەعمەل؟
ئەندازیار: ئوسامە شوکر

سڵاوتان لێبێ ئه‌ندازیارانله‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌ باسی دانان و شیشدار (Reinforcing) كردنی دیواری ڕاگر (Retaining walla) ده‌...
01/01/2025

سڵاوتان لێبێ ئه‌ندازیاران
له‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌ باسی دانان و شیشدار (Reinforcing) كردنی دیواری ڕاگر (Retaining walla) ده‌كه‌ین به‌ به‌كار هێنانی بزمار یان ڕۆد.
ئه‌م ڕێگایه‌ له‌ بینادا ڕێگایه‌كی زۆر باشه‌ بۆ جێگیر كردنی ڕوێكی خۆڵی لار كه‌ ئه‌گه‌ری داڕوخانی هه‌یه‌ وه‌ك چۆن زۆر جار له‌ كوردستان ئه‌م دیاردانه‌ ده‌بینین (به‌ تایبه‌تی له‌ ڕێگاكانی ناوچه‌ شاخاویه‌كان) كه‌ هه‌ندێ جار ده‌بێته‌ هۆی كاره‌ساتی گه‌وره‌.
بزمار ڕێژكردنی ئه‌م چینه‌ خۆڵه‌ یان به‌ مانایه‌كی تر شیشداركردنی (Reinforcing) خۆڵه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ جێگیركردنی تووڵ (Rod) له‌ ناو خؤله‌كه‌ هه‌روه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ به‌ چه‌ند دوریه‌كی نزیك له‌ یه‌كتر له‌سه‌ر ڕووی شوێنی خۆڵه‌ سلۆپه‌كه‌ یان هه‌ر شوێنێك بێت (بۆ نمونه‌ شوێنێك حه‌فر كراوه‌ به‌ ستونی كه‌ ئه‌گه‌ری داڕوخانی هه‌بێت).
به‌م شێویه‌ش تۆ دیوار یان ڕوێكی پته‌و و قایمت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌گه‌ری داخوڕانی نامێنێت ئه‌گه‌رچی دیواره‌كه‌ش توشی ڕتوبه‌ بێت و ته‌ڕ بێت.
به‌ هیوام ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مێكیش بێت سودێكم گه‌یاندبێت، ئێوه‌ش به‌ لایك و كۆمێنت هاوكارمان بن

کێشەی پردە پێکراوەکەی سۆران بەمجۆرەیە: ١. ئەم جۆرە پردە لە جۆری ترەسە، زۆر جار ڕوودەدات پارچەیەک یان چەند دانەیەک لە مێم...
30/12/2024

کێشەی پردە پێکراوەکەی سۆران بەمجۆرەیە:

١. ئەم جۆرە پردە لە جۆری ترەسە، زۆر جار ڕوودەدات پارچەیەک یان چەند دانەیەک لە مێمبەرە ستیلەکان فەیلەر دەکات بە ڕووداوی لەمجۆرە، بەڵام ئەوەی ئیشەکەی قورس کردووە بریتییە لە شوێنی پێکرانەکە.
٢. ئەگەر لە ناوەڕاست مێمبەرە برەیسەکان پێکرابوایە، بەشێک لە قورسایی پێکراوەکە دەگوازرایەوە دەورووبەری و ئاسانتر حەل دەبوو، بەڵام ئەو دوو مێمبەرەی سێگۆشەی نزیک سەپۆرتەکان، هەر دانەیەکیان بپێکرێت پردەکە یان دەکەوێت یان دادەبەزێت.
٣. ئێستا ئەوە تەنیا دابەزیوە، چارەسەرەکەشی تەنیا گۆڕینی ئەو دوو مێـبەرە ڕەنگ سوورەی وێنەکەیە، بەڵام ئەوەی قورسی کردووە میکانیزمی بەرزکردنەوەی پردەکەیە بۆ ئاستی پێشووی خۆی.

هیوای سەلامەتی بۆ ستافی ماندوو

ئەو خاڵەیان تایبەت بە ئەندازیاران:
ئەم جۆرە زەبرە لەکاتی دیزاین تەخمین ناکرێت چونکە مێمبەرەکانی ترەس تەنیا بۆ تێنشن و کۆمپرێشن دیزاین دەکرێن، لەگەڵ کەمێ فلێکچەر و بەکڵینگ، بەڵام ئەوە جۆرە لیدانە زەبرێکی پۆینت لۆدە لەناوەراستەوە. وە داینامیکیشە.

لە فەیسبووکی «هاوکار عەلی حاجی»ـیەوە وەرگیراوە.

سلاوتان لێبێت ئه‌ندازیارانئه‌مڕۆ له‌ بابه‌تێكی سه‌رنج ڕاكێش پێتان ده‌گه‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش باس كردنه‌ له‌ كۆنكرێتی ڕوون (شفا...
08/08/2024

سلاوتان لێبێت ئه‌ندازیاران
ئه‌مڕۆ له‌ بابه‌تێكی سه‌رنج ڕاكێش پێتان ده‌گه‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش باس كردنه‌ له‌ كۆنكرێتی ڕوون (شفاف)
كۆنكرێتی ڕوون:-
وەک دەزانرێت کۆنکرێت لەسەردەمانی زووەوە بەکارهاتووە بەنزیکەیی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمەکان کە بۆ مەبەستی دروستکردنی ژێرخان و بیناکاری بچوک بەکارهاتووە ، بەگشتی پێکهێنەرە سەرەکیەکانی کۆنکرێت بریتییە لە( چەو،لم،چیمەنتۆ) .
دەیان ساڵ لەمەوپێش پێشخستنی کۆنکرێت بەرەو سستی چووە و پشتگوێ خراوە و کۆنکرێتی بەکارهاتوو لەم ساڵانەدا زۆر بەهێز نەبووە هەتا نزیکەی ساڵانی شەستەکان لێرە بەدواوە کۆنکرێت و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێکهاتەکانی بەرەوپێشچووە بەرەو شێوەیەکی جوانتر و خۆگرتریان بردووە بەهۆی توێژینەوەی زانستی و داهێنان لەو بوارەیا.
بەم شێوەیە کۆنکرێتی نوێ بەرهەمهات کە زۆر خۆگرتر بووە و سپی یان ڕەنگدار بووە ،لەساڵی ۲٠٠۱زانای هەنگاری (Aron losonzi ) کە مامۆستا بوو لە زانکۆی تەکنیکی (Budapest ) کۆنکرێتی بەرەو شێوەیەکی ڕوونتر گەشەپێدا ( واتە هەوڵیدا ڕەنگی کۆنکرێت کەمتر بکاتەوە) .
لێرەیا ئەتوانین بڵێین یەکەم بلۆکی کۆنکرێتی ڕوون دروستکرا لەساڵی ۲٠٠۳ بەتێکەڵکردنی بڕێکی زۆر لە (glass fiber) لەگەڵ پێکهاتە سەرەکیەکان و ناونرا (litracon) .
بەکارهێنان و سودەکانی کۆنکرێتی ڕوون:_
۱_ جوانکاری/ شێوەیەکی جوانی هەیە دەتوانرێت بۆ کاری جوانکاری و دیکۆرەیشن و جوانکاری واجیهەی بیناکان بەکاردێ.
۲_ داپۆشینی ڕوبەرە سەوزایەکان ئەگەر ویسترا لەجیاتی شوشە و پلاستیکی ڕوون چونکە هاوڕێی ژینگەیە و هیچ کاردانەوەیەکی خراپی نی یە بەبەرکەوتنی تیشکی خۆر و گەرمی وە وزەیەکی باش دەگوازێتەوە بۆ ڕووبەرە داپۆشراوەکە.
۳ـ داپۆشینی بینا بەرزەکان / ڕوناکیەکی باش دەگوازێتەوە بۆ ناوەوەی بیناکە بەم شێوەیە سیستەمی روناکی بیناکە تێچویەکی کەمی دەوێ وە دەتوانرێت ئەو بینایانەی کە ڕوپۆشن بەم کۆنکرێتە بۆشایی نێوانیان کەمتر بکرێتەوە چونکە كەمترین ڕێگری هەیە بۆ روناکی.
به‌ هیوای سود بینینتان...ئێوه‌ش ده‌توان به‌ لایك و كۆمێنته‌كانتان پشتگیریمان بكه‌ن

Civil Engineering-ئةندازيارى شارستانى

Address

Zaxo
Irbil
10001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Civil Engineering-ئەندازیاری شارستانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share