NCE

NCE Nova Concept Engineering

نۆڤا کۆنسێپت بۆ کاری ئەندازیاری
ئێمە تایبەتمەندین لە کاری دروستکردن و بیناکاری
هەروەها زەرعەو خەمڵاندنەکانت بە دروستی و بێ کەم و کوڕی ئەنجام دەدەین بە بەرنامەی تایبەت و پێشکەوتوو.
لەگەڵ نۆڤا کۆنسێپت باشترین بونیاد بنێ.

06/06/2025
لە کاری شاپ ، وێڕای ئەوەی کە لە سەرەتادا لێڤڵ لەسەر دیوارەکان دیاری دەکرێت ، پێویستە لە کاتی شاپ کردنیشدا میزان (تەرازوو...
04/04/2025

لە کاری شاپ ، وێڕای ئەوەی کە لە سەرەتادا لێڤڵ لەسەر دیوارەکان دیاری دەکرێت ، پێویستە لە کاتی شاپ کردنیشدا میزان (تەرازوو) بەکار بێت و دوای کارەکەش پێویستە بە لێڤڵ چێک بکرێتەوە ، چونکە لە کاری کاشی کردن (کە بە کەلەکیم لێدەدرێت) توشی کێشە دەبیت ئەگەر لێڤڵەکەت مەزبوت نەبێت.

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

لەو بەشانەی بینادا کە تێکەڵەی چیمەنتۆ-فایبەرگڵاس بەکارهاتووە، جگە لەوەی فایبەرگڵاسەکە جێگرەوەی شیشی ناو چیمەنتۆکەیە، تای...
02/04/2025

لەو بەشانەی بینادا کە تێکەڵەی چیمەنتۆ-فایبەرگڵاس بەکارهاتووە، جگە لەوەی فایبەرگڵاسەکە جێگرەوەی شیشی ناو چیمەنتۆکەیە، تایبەتمەندی نوشتاندنەوەو خواربوونەوەی کۆنکریتەکەش زیاترە. لە هەمان کاتیشدا ڕووپۆشێکی نایاب دەبەخشێتە بیناکان.

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

جیاوازی نێوان قیاسی بلۆکەکان دەبێتە هۆی دروستبونی مەوجی ئاسۆیی لە دیوار، بە تایبەت لە کاتی بەکار‌هێنانی قالبی مونە ، زیا...
31/03/2025

جیاوازی نێوان قیاسی بلۆکەکان دەبێتە هۆی دروستبونی مەوجی ئاسۆیی لە دیوار، بە تایبەت لە کاتی بەکار‌هێنانی قالبی مونە ، زیاتر مەوجەکە خۆی نیشان دەدا.

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز.عيدكم مبارك.Happy Eid.
29/03/2025

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز.

عيدكم مبارك.
Happy Eid.

🌉🚗دیمەنێکی دڵڕفێن و ئاوێزانی سروشت و ئەندازیاری 🌉🚗پردی دو کانیچۆ لە شاری مادێرای پورتوگال، ١٤٠ مەتر بەرزە، ڕێگەی گەشتێکی...
29/03/2025

🌉🚗دیمەنێکی دڵڕفێن و ئاوێزانی سروشت و ئەندازیاری 🌉🚗
پردی دو کانیچۆ لە شاری مادێرای پورتوگال، ١٤٠ مەتر بەرزە، ڕێگەی گەشتێکی چێژبەخشە بەناو زەوییە شاخاوییەکانی دوورگەکەدا. 🌲🏔️🚙

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

لە کاتی بەکارهێنانی فرەیم (بۆری ئاسن) بۆ ناو پەنجەرە یان دەرگا، پێویستە زۆر وریابی لەوەی کە ئەو مونەی بنی بۆریەکەی پێ پڕ...
27/03/2025

لە کاتی بەکارهێنانی فرەیم (بۆری ئاسن) بۆ ناو پەنجەرە یان دەرگا، پێویستە زۆر وریابی لەوەی کە ئەو مونەی بنی بۆریەکەی پێ پڕ دەکرێتەوە ، نەگاتە سەر بۆڕیەکە، چونکە دواتر کێشەت بۆ دروست دەکا لەوەی کە هیچ سومکێکت نامێنی جا بۆ کاشی بێت یاخود لەبغ یاخود گەچ..هتد

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

26/03/2025

🛑🌿شیشی فایبەرگڵاس🛑🌿
پێکهاتووە لە کۆمەڵێك دەزووی فایبەرگڵاس بەهۆی مادەیەکی لكێنەرەوە بەیەکەوە دەنوسێن و وەك دیارە دواتر شێوەی شیش وەردەگرن. 🧪⚒️
هەمان کاری شیشی ئاسن دەکات بەڵام بەهێزترەو بەرگریەکی زیاتری هەیە لە ژینگەی دژوار و ئەو ناوچانەی کە ئاوین یاخود مەوادی کیمیایی کاریگەری تێدەکات، جگە لەوەش دژە ژەنگەو کێشیان زۆر سووکە بە بەراورد بە ئاسن.💧🧪 💦
لە نەخۆشخانەکان شیشی فایبەرگڵاس بەکاربێت زۆر نمونەییە، چونکە کاریگەریان بەسەر بواری موگناتیسی ئامێرە پزیشکیەکان نابێت.🧲⚡🔗
بەڵام لە هامانکاتدا بە بەراورد بە ئاسن:
🔴 نرخیان گرانترە💰💵
🔴 ئاسانتر دەشکێن 🔨
🔴 ئامێری تایبەتیان پێویستە لەکاتی بەکارهێنانیان لە پڕۆژەکاندا⚒️
🔴بۆندیان لەناو کۆنکرێتدا وەکو ئاسن بەهێز نیە🪫
🔴بەرگریشی بۆ ئاگر کەمترە. 🌡️🔥🚒🧯
🏗️🛠️🚧 لە هەندێك بارودۆخدا هەردووکیان بەیەکەوە بەکاردێن بێ ئەوەی ببنە جێگرەوەی یەکتر چونکە هەر یەکەیان خاڵی بەهێز و لاوازی ئەویتریان پڕدەکاتەوە، ئەوکات تێچووی زیاترت دەبێت❗ بەس ئەگەر پارەت هەبوو لۆ نا؟ 😎💰

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

زۆر گرنگە دوای تێکردنی کۆنکریت لە کۆلۆم (دینگە) ڕاستەوخۆ پێداچوونەوە بۆ کاری نەجاریەکەی بکرێت، چونکە ئەگەری دەفعدان و مە...
24/03/2025

زۆر گرنگە دوای تێکردنی کۆنکریت لە کۆلۆم (دینگە) ڕاستەوخۆ پێداچوونەوە بۆ کاری نەجاریەکەی بکرێت، چونکە ئەگەری دەفعدان و مەیلانی هەیە ، بۆیە ئەوکات نەجار دەتوانێ کەموکوڕیەکان چاک بکاتەوە ، چونکە کۆنکریتەکە شلە.

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

23/03/2025

🚢🌿کەشێکی ئارام و دیمەنی دڵڕفێن، ئێرە خیتۆنە🌊🚤
خیتۆن یان ڤینیسیای هۆڵەندا، گوندێکە لەناوچەیەکی زەلکاوی دروستکراوە، دانیشتوانەکەی بەلەم وەکو هۆکاری گواستنەوە بەکاردێنن و ئۆتۆمۆبێلیان نیە. 🛶🎥
خۆڵی خاکەکەی وەکو پیتمۆس وایە، بۆیە لە کۆندا بازرگانەکان خاکی ئەو ناوچەیان هەڵدەکۆڵی و وشکیان دەکردەوە، لە وەرزی زستان بۆ سوتاندن بەکاریان دەهێنا 🔥 ئیتر بە درێژای کات ئەو کەناڵانەی تێدا دروست بوون و پڕبوون لە ئاو، دواتریش بوو بەو گوندە سەرنجڕاکێشەی ئێستا هەیە. 🏕️🗺️
جێی باسە کەناڵەکان بە بەردەوامی خاوێن دەکرێنەوەو سیستەمێکی تایبەتی ئاو و ئاوەڕۆیان هەیە. 🚿🔄💧

Giethoorn is a stunning village in the Netherlands, known for its picturesque canals and car-free streets. Often called the "Venice of the North," the village offers a peaceful atmosphere where boats replace cars, and charming thatched-roof houses line the water. Surrounded by beautiful nature, it's a perfect destination for those seeking tranquility. Whether you're exploring by boat or strolling along the canals, Giethoorn provides a unique and serene experience. 🚤🌿

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

لێرەو لەوێ دەبیستین کەوا پێشینەکان خانویان بە دیواری قوڕ و بەرد دروست دەکرد بەبێ هیچ کێشەیەک، لەڕووی ئەندازیاریەوە زۆربە...
22/03/2025

لێرەو لەوێ دەبیستین کەوا پێشینەکان خانویان بە دیواری قوڕ و بەرد دروست دەکرد بەبێ هیچ کێشەیەک، لەڕووی ئەندازیاریەوە زۆربەی جار ئەو گفتوگۆیانە ناڕەوان و پشتگیریکردنە لەبیروباوەڕی نادروست.
ئەوە جگە لەوەی لە کۆندا دەرگاو پەنجەرەکان بچوك بوون و کێشی سەقفەکان سوك بوون و زۆربەی جار لە دار دروستدەکران، دیوارەکانیش ئەستوریان زۆر زیاتر بووە لەوەی ئێستا هەیە.
لە کۆنەوە تا ئێستاش کەسانێك هەبوون کە شارەزاییان هەبووە لە دروستکردنی بیناو بەپێی ئەزموون جار لە جار باشتریان دروستکردوە و ئەو ئەزمونانە لەوانەوە دەست بە دەست بۆ هەمووان گواستراوەتەوە.
پێویستە هەر بینایەك کە دروستدەکرێت، گرنگی بە خاکی ژێر بناغەکان بدرێت، پێکهاتەکەی هەڵبسەنگێدرێت و بە شێوەیەکی زانستی دروست بەشەکانی بیناکە دیزاین بکرێت..
لەم وێنانەی خوارەوە دیواری دروستکراو لە کەرەستەی جیاواز هەن، بە نمونە بەردی تۆکمە بەڵام درز تەنگی پێهەڵچنیوە. 🔻
چۆن پاساوی ئەوە دەدەیتەوە️؟!
دەکرێ چەندان پاساو هەبن، بەڵام دروستترینیان ئەوەیە کە ناکرێت کۆشك و تەلار و باڵەخانەکان وە تەنانەت خانوەکانیش بەبێ ⛔ دیزاینکردن دروستبکرێت و پێشبینی درز و خراپبوونی نەکرێت.
ئەوە شتێکە پەیوەندی بە سەلامەتی ژیان و سامانی خەڵکەوە هەیە و لەوانەیە بەهەدەردانی تەمەنێک و نەهامەتی ساڵانێک بێت.

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

20/03/2025

هایدرۆتێکس
سیستەمێکە لەو شوێنانە بەکاردێت کە مەترسی دزە کردنی ئاوی لەسەرە، یان لەو شوێنانەی کە ئەگەری داخوران و داڕمانی هەیە، دەکرێت لەجۆگە وکەناڵی ئاوی و ڕێگاوبان و بەنداوەکان بەکاربهێندرێت.
سیستەمەکە بریتیە لە قوماشێکی دوو توێی تایبەت، بەکارهێنانی ئاسانەو ڕاگرو قالبی پێویست نیە
لە شوێنی مەبەست ڕادەخرێت وکۆنکرێتی تێدەکرێت، هەر بەوجۆرە جێدەهێڵدرێت تا ڕەقبوونی کۆنکرێتەکە.

Hydrotex is at the forefront of sustainable energy, offering innovative solutions that utilize water power for clean, efficient energy.
Hydrotex is leading the way in sustainable energy with eco-friendly solutions that harness the power of water. 🌱💧
It helps reduce energy consumption and carbon emissions on construction sites. Engineers and builders can rely on their innovative systems to power machinery and operations efficiently while staying environmentally conscious.

#ئەندازیاری #شارستانی #تەلارسازی #مدنی #ژینگە #معماری
#دیزاین

Address

Runaki/Street #231/11
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when NCE posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share