29/07/2026
هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆنکریتی کوردستان (KCS)
هەولێر - ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر ١١:٠ی بەیانی، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەی دەستەی دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی کۆنکریتی کوردستان بەڕێوەچوو. پرۆسەکە بەئامادەبوون و سەرپەرشتی بەشی کۆمەڵەکان لە پارێزگای هەولێر وە حاکمێک وەک نوێنەری دادگا ئەنجامدرا، بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەکە کە ئامانجی سەرەکیی پێشخستن و بەرەوپێشبردنی زانست و تەکنۆلۆژیای کۆنکریتە لە هەرێمی کوردستان..
بەپێی ماددەی حەوتەم و هەشتەم لە پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵەکە، دەستەی کارگێڕی لە ٧ ئەندامی سەرەکی (سەرۆک، جێگر، بڕیاردەر، بەڕێوەبەری دارایی و ٣ ئەندامی تر) و ٢ ئەندامی یەدەگ پێکدێت. بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ-بەشی كۆمەلەكان دەبێت بۆ جاری یەكەم دەستەی كارگێری لە ناو دەستەی دامەزرێنەران بن ,پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو.
دوای پرۆسەی دەنگدان، ئەنجامەکان بۆ پێکهێنانی دەستەی کارگێڕی بەم شێوەیە ڕاگەیەندران:
1- پ. د. عمر قرەنی عزیز: سەرۆکی کۆمەڵە
2-پ. د. سیروان خورشید ڕفیق: جێگری سەرۆک
3-د. بەرهەم حیدرعلی: بڕیاردەر
4-پ. د. احمد صالح: بەڕێوەبەری بەشی دارایی
5-پ. د. دڵشاد کاكەسور جاف: ئەندامی کارگێڕی
6-پ.د. فرسەت حسۆ: ئەندامی کارگێڕی
7-ئەندازیارهەڤاڵ احمد حسین: ئەندامی کارگێڕی
8-م. شیرازمجید امین: ئەندامی یەدەگ
9-پ. د. یەمان سامی شریف: ئەندامی یەدەگ
ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی فەرمیی کارەکانی کۆمەڵەکە و بەدیهێنانی ئامانجە پیشەیی و زانستییەکانی لە کەرتی بیناسازی و کۆنکریتدا.