21/12/2025
ماتماتیك: جوانترین و کاریگەرترین درۆ!
لە سەرەتادا، ماتماتیك درۆیەکی گەورەیە
لە سروشتدا، نە هێڵێکی تەواو ڕاست هەیە، نە بازنەیەکی بێ کەموکوڕی و پێرفێکت هەیە و نە خاڵێک هەیە کە هیچ دووریەکی نەبێ.
هەموو شتێک لە ماتماتیكدا تەنها بیرۆکەیەکی داتاشراوە، ئێمە ئەو “درۆیانە” دادەهێنین و دواتر بڕوایان پێ دەکەین.
بەڵام ئەم “درۆیانە” بە شێوەیەکی ترسناک کار دەکات🚀
هەر بەو ماتماتیكە پرد زەبلاح و بڵند و دوور و درێژ دروست دەکرێ ، سەتەلایت دەنێرینە بۆشایی ئاسمان، و شوێنی ئەو هەسارانە دیاری دەکرێن کە هێشتا نەمانبینیون، دواتر ڕێک لەو شوێنە دەیانبینینەوە کە هاوکێشەکان پێشبینییان کردبوو.
هەر وەک زانای فیزیای یوجین ویگنەر Eugene Wigner, لە ووتەیەکی مێژووی سەرسامی خۆی دەربڕی بەرامبەر ماتماتیک ناوی نا:
کاریگەرییە بێماناکەی ماتماتیك (The Unreasonable Effectiveness of Mathematics)
نهێنییەکە لە کوێدایە؟ 🤔 ماتماتیك وەسفی هەموو واقیع ناکات؛ بەڵکو وەسفی “پەیکەرهێسکی شاراوەی” واقیع دەکات. 🦴 ئێمە واز لە ڕەنگ، بۆن، ئازار و هەستەکان دەهێنین، تەنها دەست بەو پێکهاتە “نابینراوەوە” دەگرین کە دەپێورێت و دووبارە دەبێتەوە. ماتماتیك وەک تیشکی (X-ray) وایە بۆ گەردوون:
بۆ نموونە:
🔹 خاڵ خەیاڵە، بەڵام دووری نێوان دوو خاڵ شارستانیەت دروست دەکات
🔹 هێڵی ڕاست درۆیە، بەڵام کورتترین ڕێگایە لە کات و شوێندا.
🔹 هاوکێشەی شەپۆلەکان بەرجەستە نین، بەڵام جیهانی کوانتەممان بۆ ڕوون دەکەنەوە.
ئێمە پەنا دەبەینە بەر ئەم سیمبولە ناڕاستەقینانە، تەنها بۆ ئەوەی بگەین بە ڕاستی💡
جوانترین بەشیش ئەوەیە: زۆر بیردۆزی ماتماتیكی سەدەها ساڵ لەمەوبەر تەنها وەک شتێکی ئەبستراکت (نا واقع) داهێنران، کەچی دواتر دەرکەوت گەردوون ڕێک بەو زمانە قسە دەکات.
ماتماتیك ئاوێنەی واقیع نییە، بەڵکو “نەخشەیە. “نەخشە وەک خودی زەوییەکە نییە، بەڵام بەبێ ئەو بزر دەبیت.
ئەوە زمانی گفتوگۆی ئێمەیە لەگەڵ گەردوون؛ تەنها درۆیە کە فێڵت لێ ناکات، بەڵکو ڕێنماییت دەکات📍
Kurdish Mathematical Society
ماموستايانى بيركارى
Kawa mustafa aziz