Faculty of Engineering

Directions Website Contact the business

Faculty of Engineering The Faculty of Engineering (FENG) at Koya University is an excellent place to acquire education.

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە، سەرکەوتنی خوێندکارو ئامادەسازی بۆ بازاڕی کار، ڕۆژی سێشەمە بەرواری  ٢٧/ ١٠/ ٢٠٢٦ گە...
27/10/2026

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە، سەرکەوتنی خوێندکارو ئامادەسازی بۆ بازاڕی کار، ڕۆژی سێشەمە بەرواری ٢٧/ ١٠/ ٢٠٢٦ گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری نەوت زانکۆی کۆیە بۆ کۆمپانیای (EDC Romfor Ltd) لە شاری هەولێر ئەنجام درا بۆ وانەی ( Drilling Technology I)، بە سەرپەرشتی ( م. محمد جمال و ئە. سانا جمال)
ئامانجی گەشتەکە ئاشناکردنی خوێندکارەکان بوو بە ئامێرەکانی هەڵکەنینی بیری نەوت و زیادکردنی زانیاریە پراکتیەکان و بەستنەوەی بابەتە تیۆریەکان پێوەی.
سوپاس و پێزانین بۆ کۆمپانیای (EDC) و هەموو ئەو کەسانەی بەشدارییان کرد لە سەرکەوتنی ئەم گەشتە زانستیەدا.

https://feng.koyauniversity.org/news

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە، سەرکەوتنی خوێندکارو ئامادەسازی بۆ بازاڕی کار، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری  ٢٥/ ١٠/ ٢٠٢٦ ...
26/10/2026

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە، سەرکەوتنی خوێندکارو ئامادەسازی بۆ بازاڕی کار، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٥/ ١٠/ ٢٠٢٦ گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی کۆیە بۆ شاری سلێمانی ئەنجام درا بۆ وانەی فیزیکی بینا، بە سەرپەرشتی د. دیدار سلام خۆشناو.
لە سەرەتای گەشتەکەدا، لەلایەن نوسینگەی ئەندازیاری Vertex Engineering پێشوازی لە خوێندکاران کرا و بە ڕێنمایی و ڕوونکردنەوەکانی د. توانا رسول، ئاشنای ماددە ئەندازیارییەکان و جۆرەکانی دابڕکەرەکان بوون، لەوانە EPS، XPS، Rockwool چەندەها دابڕیتر و تایبەتمەندی و بەکارهێنانی هەر یەکەیان. هەروەها، بۆ زیاترکردنی زانیارییە پراکتیکییەکانی خوێندکاران، سەردانی چەند سایتێکی ئەندازیاری کرا، تاکوو لە نزیکەوە لەگەڵ کەرستە بیناسازیەکان و شێوازی جێبەجێکردن و چۆنیەتی بەکارهێنانیان لە پڕۆژەکانی بیناسازی ئاشنا بن. هەروەها چۆنیەتی چارەسەر کردنی بینایەک کە لە ڕووی کوالێتی ژینگەیی ناوەوە کێشەی هەبێ.
ئەم گەشتە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەستنەوەی زانیارییە تیۆرییەکانی زانکۆ بە کاری مەیدانی و پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران لە بواری ئەندازیاری تەلارسازی.
سوپاس و پێزانین بۆ Vertex Engineering و هەموو ئەو کەسانەی بەشدارییان کرد لە سەرکەوتنی ئەم گەشتە زانستییە.

https://feng.koyauniversity.org/news

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە- کۆڵەگەی سەرکەوتنی خوێندکارو ئامادەسازی بۆ بازاڕی کار، ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٧ / ١٠...
25/10/2026

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە- کۆڵەگەی سەرکەوتنی خوێندکارو ئامادەسازی بۆ بازاڕی کار، ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٧ / ١٠/ ٢٠٢٦ ڕێکخراوی زانستی نەوت بۆ پەرەپێدانی مرۆیی بە هەماهەنگی لەگەڵ فاکەڵتی ئەندازیاری، سیمینارێک بە ناونیشانی (پەرەپێدانی توانای خوێندکاران) بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی ئەندازیاری نەوت و ئەندازیاری کیمیاویی ڕێکدەخات.
بە مەبەستی زیادکردنی زانیاری و هۆشیارییان لەبارەی بواری خوێندن و پەرەپێدانی تواناکانیان. ئامانجمان پێشکەشکردنی ژینگەیەکی زانستی و هاندەرە بۆ خوێندکاران، بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی ئەکادیمییاندا بە هیوای داهاتوویەکی پڕ لە سەرکەوتن و بەرهەمهێنان.

https://www.facebook.com/share/19jgrcAYBk/

گفتوگۆی تێزی دکتۆرا خوێندکاری دکتۆراە ( لادێ سەردار عبدالرحمن) لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە فاکەڵتی ئەندازیاری لە ڕ...
22/10/2026

گفتوگۆی تێزی دکتۆرا خوێندکاری دکتۆراە ( لادێ سەردار عبدالرحمن) لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە فاکەڵتی ئەندازیاری لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی٢٢ /١٠ / ٢٠٢٦ لە هۆڵی نەشمیل ئەنجامدرا بە ناونیشانی:

Multi-biometric Authentication System Using Human Gait and Facial Features

وێڕای پیرۆزبایمان، هیوای سەرکەوتن ودەستکەوتی گەورەتان بۆ دەخوازین.
وە دەستخۆشی زۆرمان بۆ لێژنەی گفتوگۆی بۆ هەوڵ و ماندوبونیان بۆ هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو.

بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی کۆیە سەردانێکی مەیدانی ئەکادیمی بۆ شاری مووسڵ ئەنجامدالە ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی تشرینی ی...
20/10/2026

بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی کۆیە سەردانێکی مەیدانی ئەکادیمی بۆ شاری مووسڵ ئەنجامدا

لە ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی کۆیە، بە سەرپەرشتی د. منار نەزار ئەحمەد، سەردانێکی مەیدانی ئەکادیمی بۆ شاری مووسڵی کۆن ئەنجام دا، کە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەی تێدا بەشدارییان کرد.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، خوێندکاران سەردانی کەناری ڕووباری دیجلەیان کرد بۆ تێبینی و لێکۆڵینەوە لە پەرەسەندنە نوێیەکانی پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە. هەروەها، سەردانی مزگەوتی گەورەی ئەل نووری و مۆزەخانەی ژێرزەمینییەکەی، ماڵی سولەیمان ئەلسايغ و مۆزەخانەی مووسڵیان کرد.
ئامانجی ئەم سەردانە ئەوە بوو کە خوێندکاران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و لە مەیدانی کاردا، زانیاری و تێگەیشتنی زیاتر لەسەر میراتی تەلارسازی، ڕێکارەکانی پاراستن و چاکسازیی شوێنە مێژووییەکان، هەروەها هەوڵە بەردەوامەکان بۆ نۆژەنکردنەوە پەیکەرە مێژوویەکانی شاری موصل بە خوێندکاران بدرێت.

https://feng.koyauniversity.org/news

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە ، کۆڵەگەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە، زانکۆی کۆیە - فاکەڵتی ئەندازیاری بە هەماهەنگی یەکیەتی...
19/10/2026

پاڵپشت بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە ، کۆڵەگەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە، زانکۆی کۆیە - فاکەڵتی ئەندازیاری بە هەماهەنگی یەکیەتی ئەندازیارانی کوردستان- نوێنەرایەتی کۆیە، لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٩ / ١٠ / ٢٠٢٦ سیمینارێکیان ڕێکخست بە ناونیشانی پلانسازی شار ( Urban Master Planning)
بۆ ئەندازیارانی سنوری قەزای تەقتەق، کە لایەن بەڕێز ( دکتۆر محمد صبیح عبداللە) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە فاکەڵتی ئەندازیاری پێشکەشکرا.
ئامانج لەم سیمینارە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ئەندازیارانمان و ئامادەکاری بۆ ماستەر پلانی قەزاری تەقتەق.

https://feng.koyauniversity.org/news

بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە فاکەڵتی  ئەندازیاری زانکۆی کۆیە.لە یەکەم ڕۆژی ئامادەبوونی خوێندکارانی قۆناغی یەکە...
18/10/2026

بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە.

لە یەکەم ڕۆژی ئامادەبوونی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی گشت بەشەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری، لە لایەن نوێنەرایەتی خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری پێشوازی گەرم لە خوێندکاران کرا بە پێشکەش کردنی گوڵ و شیرینی ،
بە هیوای سەرکەوتن

18/10/2026

بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە.

لە یەکەم ڕۆژی ئامادەبوونی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی گشت بەشەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری، لە لایەن نوێنەرایەتی خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری پێشوازی گەرم لە خوێندکاران کرا بە پێشکەش کردنی گوڵ و شیرینی ،
بە هیوای سەرکەوتن

گفتوگۆی ماستەر نامەی خوێندکاری ماستەر ( گەردان سلێمان عبدالرحمن) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە فاکەڵتی ئەندازیاری لە ڕ...
18/10/2026

گفتوگۆی ماستەر نامەی خوێندکاری ماستەر ( گەردان سلێمان عبدالرحمن) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە فاکەڵتی ئەندازیاری لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی١٨ /١٠/ ٢٠٢٦ کاتژمێر ٩،٣٠ لە هۆڵی نەشمیل ئەنجام درا.
بە ناونیشانی:
The Impact of Spatial Layout on Walkability at Koya University.

وێڕای پیرۆزبایمان، هیوای سەرکەوتن ودەستکەوتی گەورەتان بۆ دەخوازین.
وە دەستخۆشی زۆرمان بۆ لێژنەی گفتوگۆی بۆ هەوڵ و ماندوبونیان بۆ هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو.

دوو مامۆستای  بەشی ئەندازیاری  تەلاسازی لە زانکۆی کۆیە هەڵبژێردران وەک ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتی مجاز لەسەر ئاس...
17/10/2026

دوو مامۆستای بەشی ئەندازیاری تەلاسازی لە زانکۆی کۆیە هەڵبژێردران وەک ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتی مجاز لەسەر ئاستی عیراق.
لە چوارچێوەی پتەوکردنی هاوبەشی ئەکادیمی لە بواری ئەندازیاری تەلارسازی لە نێوان زانکۆکانی عیراق.
پ .ی.د.سحر باسل محمود وە پ. ی. د. منار نزار احمد لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی کۆیە، بەشداریان کرد لە پێشبڕکێی تەلارسازی مەجاز بۆ پرۆژەکانی دەرچوانی بواری تەلارسازی لەسەر ئاستی عێراق. ئەم دەستپێشخەرییە پێشبڕکێی نێوان پڕۆژەکانی دەرچوون لە بەشەکانی تەلارسازی لە سەرانسەری زانکۆکانی عێراق لەخۆدەگرێت. ئامانجی پێشبڕکێکە پاڵنەرە بۆ خوێندکارانی سەرکەوتوو و دەستپێکردنێکی بەهێز بۆ پیشەکانیان لە بەرزترین ئاستەکاندا. هەروەها پەرەپێدانی بواری تەلارسازییە لە سەر ئاستی عێراق.

https://feng.koyauniversity.org/news

Address

Danielle Mitterrand Boulevard
Koy Senjaq
44023

Opening Hours

Sunday 08:00 - 15:00
Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 15:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Faculty of Engineering posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Faculty of Engineering:

Shortcuts

Share

Nearby engineering companies