19/06/2026
🔴⚠️‼️زانیاریەکی گرنگ...ئایا دەزانن لە ناخی زەویدا چی ڕوودەدات؟ داتاکان و بەدواداچوونە بەردەوامەکانمان ڕاستییەکی زانستیی یەکجار گرنگ ئاشکرا دەکەن کە پەیوەندی بە چالاکبوونی لەناکاوی پلێتەکانی جیهانەوە هەیە دوای بوومەلەرزە زەبەلاحەکەی فلیپین
بەراوردکارییەکی ئاماریی یەکلاکەرەوە (بەڵگەی زیندوو
ماوەی پێشوو (لە ٢١ی ٣ تا ١ی ٦): لە ماوەی ٧٢ ڕۆژدا، لە تەواوی جیهاندا تەنها ٢٨ بوومەلەرزەی سەروو ٦ پلە ڕوویاندا
بەڵام لە ماوەی نێوان ٧ی ٦ تا ئەمڕۆ ١٩ی ٦): لە دوای بوومەلەرزە گەورەکەی فلیپین، تەنها لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا، لەناکاو ١١ بوومەلەرزەی بەهێزی سەروو ٦ پلە تۆمار کراون! (واتە تێکڕا خەریکە دەگاتە ڕۆژانە یەک بوومەلەرزەی بەهێز
ئەم بازدانە گەورەیە و سێ هێندە خێرا بوونی بوومەلەرزەکان بە هیچ شێوەیەک ڕێکەوت نییە. هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بوومەلەرزە وێرانکەر و کەم وێنەیەی فلیپین کە گوڕەکەی گەیشتە ٨.٢ پلە.
لە زانستی بومەلەرزەدا کاتێک بوومەلەرزەیەک دەگاتە ئەم ئاستە زەبەلاحە، وزەیەکی یەکجار بێشومار ئازاد دەکات کە دەبێتە هۆی دیاردەیەک کە پێی دەوترێت (Dynamic Triggering) یان لەرینەوەی گشتیی زەوی. شەپۆلە قووڵەکان بە ناخی هەسارەکەدا بڵاوبنەوە و وەک "دواین پاڵنەر" کار دەکەن؛ کاتێک دەگەنە هێڵە شکاوییەکانی تری جیهان (وەک کامچاتکا، ناوەڕاستی ئەتڵەسی، چین و ئەندەنۆسیا... کە خۆیان لە لێواری تەقینەوەدا بوون، بەڵام خێرا وزەکەیان ئازاد دەکەن و دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم زنجیرە بوومەلەرزە ٦ پلەیییانە.
گۆی زەوی یەک جەستەی بەستراوە؛ کاتێک جومگەیەکی سەرەکی تووشی شۆک دەبێت، تەواوی پلێتەکان هاوسەنگییان تێکدەچێت و دەکەونە داڕشتنەوەی نوێی هێڵەکانی فشار... ئێمە بەردەوامین لە چاودێریکردنی وردی نەخشەکان و داتاکان.. بەکورتی هۆکاری زیاد بونی بومەلەرزە سەروو 6پلەیەکان لەسەر ئاستی جیهان هۆکاری ئەو بومەلەرزە بەهێزەی فلپین بوو بەگوڕی 8.2پلە
شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزە
شیروان پێنجوێنی
2026/6/19 1:47PM