قوتابخانەی زناری بنەرەتی

قوتابخانەی زناری بنەرەتی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی زناری بنەرەتی, Aerospace Company, Kurdistan, Qala Diza.

ئــاگــاداری..قوتابیانی پۆلەکانی (حەوتەم و هەشتەم ) ئاگاداردەکەینەوە کەوا سبەی یەکشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٤ کاتژمێر (٤) ی دوای نیو...
23/05/2026

ئــاگــاداری..
قوتابیانی پۆلەکانی (حەوتەم و هەشتەم ) ئاگاداردەکەینەوە کەوا سبەی یەکشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٤ کاتژمێر (٤) ی دوای نیوەڕۆ لە قوتابخانە ئامادەبن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵ (کارت).
تێبینی/ ئەو قوتابیانەی پەڕتوكیان نەهێناوەتەوە لەگەڵ خۆیان بیهێنەوە.
بەهیوای سەركەوتن بۆ قوتابیان

پرسیارەکانی بیرکاری خولی یەکەمی ساڵی پار
21/05/2026

پرسیارەکانی بیرکاری خولی یەکەمی ساڵی پار

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو و ئارام بۆ...
18/05/2026

بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو و ئارام بۆ فێرخوازان هەریەكە لە بەڕێزان
مامۆستا-محمد كریم / بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین مامۆستا -محموود حسێن /بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر
مامۆستا -محمد حسن /سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
سەردانی قوتابخانەكەمانیان كرد لای خۆیانەوە شاندی میوان دەستخۆشییەکی گەرمیان لە دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی بەڕێزی قوتابخانەکەمان کرد بۆ دڵسۆزی، ماندووبوون و ڕێکخستنی نموونەیی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
ئێمەش وەک کارگێڕی قوتابخانە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانیمان بۆ ئەم بەسەرکردنەوە و پاڵپشتییە بەردەوامە، دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز دەکەین کە هەمیشە لە پێشەنگی خزمەتکردنی کەرتی پەروەردەدان.
لە کۆتاییدا، هیوای سەرکەوتن و باڵادەستی بۆ سەرجەم کچ و کوڕە فێرخوازە خۆشەویستەکانمان دەخوازین و هیوادارین بەرهەمی ماندووبوونی ئەمساڵیان بە بەدەستهێنانی بەرزترین نمرە بچننەوە.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ / خولی یەکەم بۆ پۆلەکانی ( ٧ ، ٨ ، ٩ ).✍️ تاقیکردنەوەی پۆلی ( ٧ و ٨ ) کاتژمێر ٨:٣٠ بەیا...
06/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ / خولی یەکەم بۆ پۆلەکانی ( ٧ ، ٨ ، ٩ ).

✍️ تاقیکردنەوەی پۆلی ( ٧ و ٨ ) کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی.

✍️ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ( ٩ ) کاتژمێر ٨ ی بەیانی.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیانی خۆشەویست.

بەرەو سەرکەوتن.. ✍️تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ڕێنماییدا بەڕێوەچوو.➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖ب...
28/04/2026

بەرەو سەرکەوتن.. ✍️
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم پۆلی نۆیەم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە ڕێنماییدا بەڕێوەچوو.
➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖
بەڕێز مامۆستا (محمد حسن ) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، سەردانی کردین، بە مەبەستی:
🔹 لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان.
🔹 بەسەرکردنەوەی کارەکانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و وردبینی .
بە خۆشحاڵییەوە بەڕێزیان دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان کرد بۆ دابینکردنی کەشێکی گونجاو و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان.

👈هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن :​✍️ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئ...
23/04/2026

👈هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن :

​✍️ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.

​✍️ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.

لە چوارچێوەی بەرزنرخاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و وەک نەریتێکی گشتگیر بۆ هاندانی نەوەی نوێی مامۆستایان، ئەمڕۆ یەکشەممە،...
19/04/2026

لە چوارچێوەی بەرزنرخاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و وەک نەریتێکی گشتگیر بۆ هاندانی نەوەی نوێی مامۆستایان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩/ ٤/ ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی بەڕێز (بەڕێوەبەری قوتابخانە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی دڵسۆز، قوتابخانەی زناری بنەڕەتی مەڕاسیمێکی شایستەی بۆ ڕێزلێنان لە (٣) مامۆستای ڕاهێنراو ڕێکخست.
وێستگەیەک بۆ بونیادنانی توانا
ئەم سێ مامۆستا بەڕێزە لە ماوەی ئەرکی ڕاهێنانیاندا، توانییان بە لێهاتووییەکی زانستی و پەروەردەییەوە قوتابخانەکەمان بکەنە مەیدانی پراکتیزەکردنی نوێترین ڕێگاکانی وانەوتنەوە. ماندووبوون و دڵسۆزییان نەک تەنها لە گەیاندنی زانیاری، بەڵکو لە بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفیی قوتابییانیشدا بە ڕوونی ڕەنگی دایەوە.
پێزانین و پاداشت
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، لەلایەن کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایانی بابەتە جیاوازەکانەوە، سوپاسنامە و دیاری تایبەت پێشکەش بە مامۆستایانی ڕاهێنراو کرا. ئەم هەنگاوە وەک نیشانەیەکی بچووک بوو بۆ گوزارشتکردن لەو هاوکاری و هەماهەنگییە بەرزەی لە ماوەی ڕابردوودا لە نێوان ستافی هەمیشەیی و مامۆستایانی میواندا هەبوو.

دەستپێكردنەوەی دەوامبەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی  ( ١٢ / ٤ / ٢٠...
11/04/2026

دەستپێكردنەوەی دەوام

بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ( ١٢ / ٤ / ٢٠٢٦ )، پڕۆسەی خوێندن لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە .
تێبینی :ـ
١-رۆژی یەکشەممە دەوامی قوتابخانەکەمان کاتژمێر 1 ی دواینیوەریان دەبێت .
٢- یەکەم ڕۆژی دەوام هیچ تاقیکردنەوەیەک لە قوتابخانەکەمان ئەنجام نادرێت .
٣- پێویستە بە جل و بەرگی قوتابخانەوە ئامادەبن.

30/03/2026
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانەکەمان لە هەر ئەگەر و پێشهاتێكی نوێ ئاگادارتان. دەكاتەوە

Address

Kurdistan
Qala Diza
46016

Telephone

+9647501015906

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی زناری بنەرەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share