Century Construction

  • Home
  • Century Construction

Century Construction باشترین خزمەت گوزاریەکانی بیناسازی لەگەڵ ئێمە ئەنجام ?

لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی ئازیز بە ڕەچاوکردنی باری دارایی ئێستای هاوڵاتیان بڕیارمان بە ڕێژەیەکی ڕەمزی کە ٤٪ کار بۆ پرۆژەکان...
31/07/2021

لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی ئازیز بە ڕەچاوکردنی باری دارایی ئێستای هاوڵاتیان بڕیارمان بە ڕێژەیەکی ڕەمزی کە ٤٪ کار بۆ پرۆژەکانتان بکەین بە سەرپەرشتی ئەندازیار بە ستافێکی تەواو شارەزا لە بوارەکەدا. بۆیە دەڵێین داهتووت لەگەڵ ئێمە بنیاد بنێ.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە 07730005757

گواستنەوەی هێز لە بیناکاندا لە سەقفەوە بۆ بناغە.
15/07/2021

گواستنەوەی هێز لە بیناکاندا لە سەقفەوە بۆ بناغە.

کێشی شیش بە پێی تیرەی شیش بۆ مەترێک.
13/07/2021

کێشی شیش بە پێی تیرەی شیش بۆ مەترێک.

blleeding بلیدینگبلیدینگ : کاتێک ڕوودەدات کە چەو لە ناو کۆنکرێت دەست بە نیشتن دەکات وادەکات پاڵ بە ئاوی ناو کۆنکرێتەوە ب...
10/07/2021

blleeding بلیدینگ
بلیدینگ : کاتێک ڕوودەدات کە چەو لە ناو کۆنکرێت دەست بە نیشتن دەکات وادەکات پاڵ بە ئاوی ناو کۆنکرێتەوە بنێت بۆ سەرەوە .ئەم سەرکەوتنەی ئاو وا دەکات رێڕەوێک دروست بکات لە ناو کۆنکرێتەکەدا. کاتێک ڕێژەی ئاو بۆ چیمەنتۆ زیاتر بێت لە 0.6 ئەوا ڕێڕەوی یاوی زیاتر دروست دەکات
کاریگەریەکانی بلیدینگ
١) کاتێک بلیدینگ هەبێت وا دەکات کە کۆنکرێتەکە فشەڵی تێدا دروست بێت یەک پارچەیی خۆی لەدەست بدات
٢)ئەو کەناڵآنەی دروستی دەکات وادەکات کە کۆنکرێتەکە توانای تێپەڕبوونی زۆر بێت (واتە ئاو- جۆرەکانی شلە ئاسانتر بچنە نە کۆنکرێت)
٣)لە ڕووی سەلامەتیەوە، کۆمەڵ بونی ئاو لەژێر شیشی حەسیرەدا، دەبێتە هۆی لاوازبوونی بۆندی نێوان شیش و کۆنکرێت
٤) کۆبوونەوی ئاو دەبێتە هۆی دروستکردنی بۆشای لە ناو کۆنکرێتدا ئەمیش دەبێتە لاوازی بۆندی نێوان چەوو گیراوەی چیمەنتۆکە
٥) توانای پەمپ کەم دەبێت
٦)زیاد بوونی رێژەی ئاو بۆ چیمەنتۆ لەسەر ڕووەکەی
٧) کۆبوونەی ئاو لەسەر ڕووەکەی وا دەکات کە درانگتر کۆنکرەتەکا بیبەستێ

دیکۆمێنتەری لەسەر شاری دارخورما لە ناو ئاودا لە دوبەی
08/07/2021

دیکۆمێنتەری لەسەر شاری دارخورما لە ناو ئاودا لە دوبەی

Palm Jumeirah is the world’s largest man-made island and is comprised of a two kilometre long trunk, a crown made up of 17 fronds and a surrounding crescent....

w/c ratio ڕێژەی ئاو بەرامبەر سمنت لە کۆنکرێتداڕێژەی ئاو بۆ سمنت لە کۆنکرێتدا لەگەڵ هێزی کۆنکرێت پەیوەندیەکی پێچەوانەیە و...
07/07/2021

w/c ratio ڕێژەی ئاو بەرامبەر سمنت لە کۆنکرێتدا
ڕێژەی ئاو بۆ سمنت لە کۆنکرێتدا لەگەڵ هێزی کۆنکرێت پەیوەندیەکی پێچەوانەیە واتە ئەگەر ڕێژەکە زیاد بێت ئەوا هێزی کۆنکرێت کەم دەکات ئەگەر ڕێژەکە کەم بکات ئەوا هێزی کۆنکرێت زیاد دەکات ئەمیش لە پڕۆژەیەک بۆ پڕۆژەیەکی تر دەگۆڕدرێت بە شێوەی گشتی لە نێوان 0.4 - 0.6 بۆ زۆربەی پڕۆژەکان بەکار دێت بەڵام زیاد یان کەمی ئەم ڕێژەیە بە دوور نیە لە کاریگەریەکانی لەسەر کۆنکرێت با ئێمە بەسەریعی بەسێکی کاریگەریەکانی بکەین.
ئەگەر ڕێژەی ئاو کەمتر بێت لەو نێوەندەی دامان ناوە ڕاستە هێزێکی زیاترمان دەداتێ بە کۆنکرێتەکە بەڵآم توشی کێشەی بەکار هێنان دەبین واتە بە ئاسانی ناتوانین بۆ ئەو شوێنەی دەمانەوێت بەکاری بێنین لەڕوی ئەندازەیەوە بەتایبەت. ئەگەر ئاویشی زیاد بێت ئەوە هێزی کۆنکرێتەکە کەم دەکات لەگەڵ لێکترازان لەنێوان چەوو لم و سمنتەکە ڕودەدات (سیگریگەیشن) هەستەکەی تێکەڵە نیە هەر یەکەیان سەربەستن بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی ڕاستی کۆمەڵێک هێڵکاری (چارت) هەیە لەسەر ئەو هێڵکاریەنە ڕێژەی دەدۆزینەوە.

لەگەڵ ڕێزدا....

shrinkage گۆڕانی قەبارەی کۆنکرێتبریتیە لە گۆڕان لە قەبارەی کۆنکرێت دوای ئەوەی کە ڕادەی شێ لە دەست دەدات بەهۆی کرداری بە ...
06/07/2021

shrinkage گۆڕانی قەبارەی کۆنکرێت
بریتیە لە گۆڕان لە قەبارەی کۆنکرێت دوای ئەوەی کە ڕادەی شێ لە دەست دەدات بەهۆی کرداری بە هەڵم بوون بە شێوەی گشتی ئەمە پێی دەڵێن شرینکەیج گۆڕان لە قەبارەی کۆنکرێت
ئەم کردارە پشت دەبەستێت بە ڕێژەی گۆڕانکاریانەی لە قەبارەی کۆنکرێتەکە ڕوودەدات جگە لە کارتێکەرە دەرەکیەکان
جۆرەکانی شرینکەیج
١)پلاستیک شرینکەیج
٢)دراینگ شرینکەیج
٣)کاربۆنەیشن شرینکەیج
٤)ئەوتۆجینیۆس شرینکەیج
١)پلاستیک شرینکەیج: ئەم حاڵەتە زۆر زوو ڕودەدات لەکاتی تێکردندن کۆنکرێت .کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کارلێکی هایدرەیشن(واتە کارلێکی ئاو لەگەڵ چیمەنتۆ) لەسەر ڕووەکەی بەهۆی بەهەڵم بوونەوە کە دەبێتە هۆکارێکی درز لە کۆنکرێتەکە
٢) دراینگ شرینکەیج: ئەم کردارە دوای ئەوەی کۆنکرێت بەرەو سێتینگ دەڕوات دەبێتە هۆی بەستنی کۆنگرێتەکە بەدەر دەکەوێت ئەویش بەهۆی لە دەستدانی ئاو لە کۆنکرێتەکەدا ئەم جۆرەیان دوای مانگێک لە تێکردنی کۆنکرێت بەدەردەکەوێت بەڵام بەپێی کات کەمتر دەبێتەوە(واتە دەرکەوتنی دراینگ شرینکەیج)نەک بچووک بونەوەی ئەو درزەی پەیدا بووە.
٣) کاربۆنەیشن شینکەیج: ئەم کردارە ڕوودەدات بەهۆی کارلێکی نێوان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەگەڵ هایدرەیتی کانزاکان سمنت و کاربۆنەیتی سمنت زۆر بە هێواشی لەسەر ڕەوی دەرەوەی کۆنکرێتەکە بڵاودەبێتەوە برزترین ئاستی کاتێک دەبێت کە ڕادەی سێ لە ٪٥٠ بۆ ٪٧٠ بێت دەبێتە هۆی بەهێزبوونی کۆنکرێت بەڵام ڕێگەدانی زیاتر (واتە ئاو دەڕواتە کۆنکرێت تەقینی وردی زیاتر دەبێت)دەدات بە کۆنکرێت
٤)ئۆتۆجینیۆس شرینکەیج: کاتێک ڕوودەدات کە شێ تیایدا دەبێت لە پلەیەکی گەرمی نەگۆڕدا کێذەی لاوەکی لە کۆنکرێتا دروست دەکات کە دەتوانیین فەرامۆشی بکەین (بادرز)

لە کۆتایدا ئەمە باسێکی زۆر کورتە لەسەر شرینکەیج هیوا دارم سودی هەبێت بۆتان تکایە ئاگاداری ڕێژەی ئاو لەگەڵ کەش وهەوا بن لە کاتی کۆنکرێت با ئاوی زیاد نەبێت کەمیش نەبێت ،گەلەک هۆکاری تریش هەن دەبنە هۆی ڕوودانی .

لەگەل ڕێزدا....

چۆنیەتی بەستنی شیش لە پایە و بنە پایەی تاک ١)قیاسی پایەکان بۆ بینایەکی یەک قات نابێت قیاسی پایەکان لە ٢٥*٢٥ کەمتر بێت ئە...
05/07/2021

چۆنیەتی بەستنی شیش لە پایە و بنە پایەی تاک

١)قیاسی پایەکان بۆ بینایەکی یەک قات نابێت قیاسی پایەکان لە ٢٥*٢٥ کەمتر بێت ئەگەر چووە دوو قات نابێت ٢٥*٣٠ کەمتر بێت
٢) بەستنی شیشی پایەکان نابێت لە ٤ شیش کەمتر بێت ئەویش بەپێی قیاسی پایەکە و ئەو هێزەی دەکەوێتە سەری(ئەمەش پێویستی بە دیزاینە) دەگۆڕێت ناشبێت لە شیشی ١٢ ملم کەمتر بێت.
٣) بەستنی قەفیزی پایە ئەم بەشە بە کەم مەزانن چونکە گەلێک کاری لەسەرە من لێرەدا ناتوانم بە درێژی برۆمە سەری مەسافەی بەستنەکەی واتە قەفیزێک بۆ قەفیزێک گرنگە شێوازی ۆڤەر لاپەکان نابێت لە ١٠ سم کەمتر بێت بە گۆشەی ١٣٥ پلە تکایە دوور بکەونەوە لە شێوازی ٩٠ پلەی ۆڤەر لاپ ئەمە بەس بۆ کار ئاسانی وەستایە دەبێت ئەم ۆڤەر لاپانە هەر جارەو لە زاویەیەکی پایەکا دابنرێت واتە نابێت هەموو ۆڤەر لاپەکان بخەیتە یەک لای گۆشەی پایەکەت.
٤)حەسیرەی بنە پایەکان نابێت بەڕێژەی ٪١٢ کەمتر بێت شیش تیایدا هەروەها بەستنی حەسیرەی شیش نابێت ٣ جار گەورەتر بێت لە بەرزیەکەی یان زۆرتریب ٤٥ سم ئەگەر ئەم بەستنە کەمتر بوو باشتر.باشتر وایە تیرە شیشەکەی کەمتر نەبێت ١٢ ملم .چونکە هەرچی هێزە لە پایەوە وەری دەگرێت لەم کاتەدا کێشەی تەقین لە punching Shear ئاستی پایەکا دروست دەکات کە پێی دەڵێن
ئەگەر شیشەکە کەمتر بێت لەو ڕێژەی سەرەوە لە تیرەی ١٢ ملم کەمتر بێت ئەوە ئەگەرێکی زۆری ڕۆدانی تەقین لەئاستی پایەکان هەیە.
٥) گۆنیا گۆشە ٩٠ پلەی حەسیرە شیش کە نابێت لە (١٢ کەڕەت یان جارانی تیرەی شیشەکە کەمتر بێت) واتە دوای قەوسیەکەی ٩٠ پلەکە.
٦) کەڤەر. کەمترین کەڤەری پایەکان ٤ سم کەمترین کەڤەری بنە پایەکان ٥ سم.
لە کۆتایدا ئەمەوێت بڵێم ئەمە هەندێک زانیاری سەرەتاین حەزم کرد ئێوەی هاوڵاتیش بیزانن پاشان وردەکاری تر هەیە لە کاتی دانان و بەستنی شیشەکان جێبەجێ دەبێت، دیزانی هەر پڕۆژەیەک لەگەڵ پڕۆژەیەکی ترە فەرقی هەیە ئەم زانیاریانەی سەرەوە لەسەر ئاستی کەمترین وەرگیراون بێگومان هەر پڕۆژەیەک دەبێت مەرجەکانی زۆر زیاتر بن لەم زانیاریانەی سەرەوە

لەگەڵ ڕێزدا

Address

Salim

567

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Century Construction posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Engineering Company?

Share