وتةي زاناياني ئيسلام

وتةي زاناياني ئيسلام ئيمة لة ئةكونتي فيسبوك بةيوندمان بيوة بكةن
http://www.facebook.com/kurdsh.net
http://www.facebook.com/islam.mahamadd

ةكةرئيسلامت خوشدةويت حةزت لة وتةي زاناياني ئيسلامةئةمةلايك بكةئينشاءللةسوودي لي دةبيين

لێدان لە دەم‌و چاوو داخكردنی ؟؟«جابر»خوای لێ ڕازی بێ دەفەرمووێ:« نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ...
22/07/2014

لێدان لە دەم‌و چاوو داخكردنی ؟؟
«جابر»خوای لێ ڕازی بێ دەفەرمووێ:
« نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الضَّرْبِ فِي الْوَجْهِ وَعَنْ الْوَسْمِ فِي الْوَجْهِ » رواه مسلم 3/1673 واتە: « پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لێدانی دەم‌و چاو‌و داخكردنی قەدەغەكردووە »
ژمارەیەكی زۆر لەباوكان و مامۆستایان پەنادەبەنە بەر لێدانی دەم‌و چاوی منداڵ لەكاتی سزادانی منداڵەكانیان، وە هەندێ كەس ئەم كارە بەكاردێنی بەرامبەر خزمەت كارو ژێر دەستەكانی.
ئەم كارە سەرەڕای ئەوەی سوكایەتی كردنە بێ ڕێزی نواندنە بەرامبەر بە دەم‌و چاو‌و ڕومەت كە خوا ڕێزی لێگرتووە، هەروەها سەریش دەكێشێ بۆ لەدەست دانی هەندێ ئەندامی هەستیاری گرنگ كە لەدەم وچاودا كۆبونەتەوە، كە ئەوكات پەشیمانی ڕوو ئەدات‌و كێشەو گرفت دروست دەبێ‌و خاوەن حەق پێ دەچێ داوای تۆڵەی خۆ بكات.
وە هەروەها داخ كردنی ڕومەتی ئاژەڵ، بۆئەوەی ببێتە نیشانەیەكی جیاكەرەوە تا خاوەنی هەر ئاژەڵێ ئاژەڵەكەی خۆی بناسێتەوە یان هەركات وونی كرد بە هۆیەوە بدۆزرێتەوەو بۆی بگەڕێتەوە، ئەویش حەرامە‌و قەدەغەكراوە، چونكە هۆكارە بۆ شێواندنی دیمەن‌و ئازاردانی، هەرچەند خەڵكیش بیانوو بەهانەی ئەوە بهێننەوە كە ئەوە خوونەریتی عەشیرەت‌و هۆزەیەكەیەتی‌و نیشانەیەكە بۆ جیاكردنەوە، ئەگەر هەر پێویست بوو بكرێ‌، دەتوانێ‌ شوێنێكی ترداخ بكات نەك دەم وچاو.

03/07/2014
03/07/2014

ئه‌ڵێن :
(قه‌تاده‌ ) پێش ره‌مه‌زان هه‌موو 7 رۆژ جارێك ختمێكی قورئانی ئه‌كرده‌وه‌ ! كه‌ ره‌مه‌زانیش ئه‌هات ..ئه‌وه‌نده‌ی به‌لاوه‌ كه‌مته‌رخه‌می بوو ..یۆیه‌ زیاتر چری ئه‌كرده‌وه‌ هه‌موو 3 رۆژ جارێك و ختمێكی قورئانی ئه‌كرد تیایدا!
(مالكی كوری ئه‌نه‌س) ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان بهاتایایه‌ ..وازی له‌ خوێندنی فه‌رمووده‌ ئه‌هێنا - وازی له‌ مه‌جلیسی ئه‌هلی عیلم ئه‌هێنا ..له‌ جیاتی هه‌موو ئه‌وانه‌ قورئانی ئه‌خوێند!
(زبید الیامی) ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان بهاتایه‌ ..كۆمه‌ڵێك قورئانی ئه‌هێنا وهه‌موو هاورێكانی كۆ ئه‌كرده‌وه‌ ..ته‌نها خوێندن و دیراسه‌ی قورئانی ئه‌كرد هه‌تا مانگه‌كه‌ ته‌واو بوو!
ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ .

ئیمامی تەبەری:ئیمامی تەبەری پێشەوای مێژونووسان و ڕاڤەكاران، ناوی محەمەد كوڕی جەریری تەبەریە، ئەم زانا پایە بەرزە لە وڵات...
03/07/2014

ئیمامی تەبەری:
ئیمامی تەبەری پێشەوای مێژونووسان و ڕاڤەكاران، ناوی محەمەد كوڕی جەریری تەبەریە، ئەم زانا پایە بەرزە لە وڵاتی تەبەرستان لە دایكبوە، وە هەروەك پیشەی زانا موسڵمانەكانی دی، ئیمامی تەبەریش زۆربەی هەرێمە عەرەبیە ئیسلامیەكانی ئەو سەردەمە گەڕاوە لە ساڵی (240)ی كۆچیەوە دەسیكردوە بە گەشتەكانی، بەمەبەستی فراوانكردنی بیر و زۆركردنی زانستەكانی! هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستیەكان ڕاستەوخۆ لەدەمی خاوەنەكانیانەوە وەربگرێت, و ڕێبازەكەشی بەزۆری ڕێبازی بە یەك گەیشتن و گێڕانەوە بووە، واتە ئیمام خۆی ئەو كەسەی دەبینی كە زانیاریەكی لا بوایە، ئەمیش لێی وەردەگرت و تۆماری دەكرد ئیتر بەم جۆرەش بوواری هەڵە و هەواڵی نا دروست زۆر زۆر كەم دەبوەوە. سەرەڕای ئەوەش ئیمامی تەبەری زۆر زیرەك و بەتوانا و كارامە بووە و زۆر بیرتیژ بووە هەروەها لە بوواری لەبەركردندا زۆر بەتوانا بووە. دەگێڕنەوە كاتێك ئیمام دەچێت بۆ میسر لەوێ‌ دەگات بەزانای ئەو سەردەمەی میسر كە ناوی (ئەبو حەسەن كوڕی ئەلسەراجی میسر) بووە، ئەم زانایە پرسیاری هەموو زانستەكان لە ئیمامی تەبەری دەكات، هەتا دەگاتە هۆنراوە ئینجا ئیمام چاكترین هۆنراوەی بۆ دەخوێنێتەوە، پاشان لە بارەی هۆنراوەی وا دەگمەن لە ئیمام دەپرسن كە زۆر كەم كەس لەبەریان بووە بەڵام ئیمام لەبەری بووە و خوێندویەتیەوە بە سەر قوتابیەكانی ئەبو حەسەندا و ئەوانیش نوسیوویانەتەوە! ئیمامی تەبەری زۆر پیاو چاك و لە خواترس بووە، و دەوڵەمەندیی باوكیشی یارمەتی داوە لە گەشتو گوزارەكانیدا، هەرچەندە ئەگەر پارەی لێ‌ ببڕایە لە هەچ وڵاتێكی ئیسلامیدا بووایە ئەوە هەر وڵاتی خۆی بووە، چونكە پەكی نەكەوتووە لەسەر پارە و پارەی زەكات و ( بیت المال)ی لە بەر دەستدا بووە . لە پەڕتوكە بەناوبانگەكانی ئیمامی تەبەری (جامع البیان فی التفسیر القران) كە لە (30) بەشدا تەفسیری قورئانی پیرۆزی كردووە، هەروەها لە بوواری مێژوودا پەرتووكی (تاریخ الرسل والملوك والامم)ی نوسیووە كە سەرچاوەیەكی زۆر بە پێز و دەگمەنە لە مێژوودا، و تەبەری یەكەم كەس بووە كە مێژووی وەك زانستێكی سەربەخۆ خستۆتە بەردەست و لە زانستەكانی دیكەی وەك قورئان و فەرموودەی پەیامبەری جیاكردۆتەوە، جگە لەوانەش تەبەری گەلێك نوسراو و بەرهەمی دیكەی هەبووە لە بوواری ئەحكام و تەشریعی ئیسلامیدا، بەرهەمەكانی بە جۆرێك زۆرن كە قوتابیەكانی هاتوون تەمەنی تەبەرییان دابەشكردووە بەسەر بەرهەمەكانیدا بینیان كە هەر ڕۆژەی (14) پەڕەی بەردەكەوێت، ئا بەو جۆرە ئەو زانا پایە بەرزە ژیانی موبارەكی خۆی سەرف كردووە لە پێناو خزمەتی قورئان و زانستەكاندا.
-------------------------------------

1- ئیمه‌ که‌ده‌جین بۆ مزگه‌وت به‌م شێوه‌یه شپرێو بێ خولقوبی تاقه‌ت ده‌لێی به‌ تۆبزی ده‌مان به‌ن2-به‌لام که‌کاتێك ده‌چینه...
03/07/2014

1- ئیمه‌ که‌ده‌جین بۆ مزگه‌وت به‌م شێوه‌یه شپرێو بێ خولقو
بی تاقه‌ت ده‌لێی به‌ تۆبزی ده‌مان به‌ن
2-به‌لام که‌کاتێك ده‌چینه‌ لای به‌رێوه‌به‌رێك یا دا ئیره‌ێك
به‌م شێوه‌یه‌ خۆمان رێك ده‌خه‌ین
زۆر سه‌یره‌ بۆ لای خودا ؟؟؟؟؟
زۆر سه‌یره‌ بۆ لای مرۆڤ ؟؟؟؟

به‌ڕاستی ده‌ستی خۆشبێت(عثمان طه)ئەو قورئانەی کە ئێستا لە مالی هەمومان هەیە چ قەبارە گەورە یان بچوك بێت هەمووی وەك یەکە و...
28/06/2014

به‌ڕاستی ده‌ستی خۆشبێت

(عثمان طه)
ئەو قورئانەی کە ئێستا لە مالی هەمومان هەیە چ قەبارە گەورە یان بچوك بێت هەمووی وەك یەکە و هەمان ئەو نوسخەیە کە بە دەستی خۆشنوس (عثمان طه) نوسراوە. هەر لەسەر ئەم نوسخەیە ملیۆنەهای لێ چاپ کراوە

Address

Slemani

Telephone

07501708611

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وتةي زاناياني ئيسلام posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share