NORTH POWER

NORTH POWER کۆمپانیای نۆرث پاوەر بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی ، کارەبایی ، میکانیکی ، کیمیایی ، دیزاینی ئەندازیاری/ سنودار
تەکنەلۆ‌ژیای بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر

کۆمپانیای نۆرث پاوەر بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی سنووردار
ئەندازیارانی پسپۆڕ و بەڵێندەرانی کاری ئەندازیاری و بیناسازی و دابینکردن
پرۆژەکانی دابینکردنی ووزە بە تەکنەلۆژیای تیشکی خۆر

NORTH POWER COMPANYFor General Contracting Ltd
Professional Engineers and EPC Contractors
SOLAR POWER GREEN TECHNOLOGY

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت خواپەرستیتان گیرا بێت
19/03/2026

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت

خواپەرستیتان گیرا بێت

21/02/2026

هاوڵیاتیانی بەڕێز دەتوانن سیستەمی دابین کردنی کارەبا بە ووزەی خۆر دابمەزرێنن لە ڕێگەی کۆمپانیاکەمانەوە بە قەرزی ٧ ساڵ و بەبێ دانی هیچ پیشەکیەک.

لە چوارچێوەی دەستپێشخەری بانکی ناوەندی عێراقی و لە ئێستادا سیستەمی دابین کردنی کارەبا بە ووزەی خۆر دابمەزرێنە بۆ ماڵەکەت یان شوێنە بازرگانی و پیشەسازیەکان بە قەرزی درێژ خایەن.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە :

07701922030
ناونیشان :
سلێمانی - ڕزگاری - شەقامی تۆفیق وەهبی ٩ - باڵەخانەی ژمارە ١٠

#کردستان #عێراق #کوردستان #العراق #طاقةنظيفة #الطاقةالشمسية #الطاقةالمتجددة

کۆمپانیای نۆرث پاوەر بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی ، کارەبایی ، میکانیکی ، کیمیایی ، دیزاینی ئەندازیاری/ سنودار
تەکنەلۆ‌ژیای بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر

24/12/2025

تفتخر شركة نورث باور باستيفائها جميع شروط التأهيل الصادرة عن وزارات الكهرباء والتخطيط والتجارة التابعة للحكومة المركزية، لتُصبح إحدى الشركات المؤهلة والمستوفية قانونيًا لتجهيز منظومات الطاقة المتجددة (الطاقة الشمسية) للمواطنين.
وقد تم إدراج اسم الشركة ضمن قائمة الشركات المؤهلة من الناحيتين الفنية والتجارية في مجال الطاقة من قبل وزارة الكهرباء، وبالترتيب رقم (٨٦).
https://moelc.gov.iq/?page=3212
ويأتي ذلك ضمن مبادرة البنك المركزي العراقي الرامية إلى منح المواطنين قروضًا مالية طويلة الأجل لغرض نصب أنظمة الطاقة الشمسية.
وعليه، يمكنكم، كمواطنين، التقديم من خلال شركة نورث باور للحصول على قرض طويل الأمد يصل إلى (٣٠ مليون دينار عراقي)، عبر أي مصرف معتمد من البنك المركزي العراقي، لغرض نصب منظومة الطاقة الشمسية.

امزيد من المعلومات يرجى التواصل عبر رسائل للصفحة أو من خلال الأتصال على الرقم (٠٧٧٠١٩٢٢٠٣٠)

کۆمپانیای نۆرث پاوەر بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی ، کارەبایی ، میکانیکی ، کیمیایی ، دیزاینی ئەندازیاری/ سنودار
تەکنەلۆ‌ژیای بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر

24/12/2025

مایەی شانازییە کۆمپانیای نۆرث پاوەر پرۆسەی هەڵسەنگاندنی هەرسێ وەزارەتەکانی کارەبا و پلاندانان و بازرگانی حکومەتی ناوەندی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند و بووە یەکێک لە کۆمپانیا شایستەکان بۆ دابین کردنی ووزەی کارەبای (نوێبوەوە/ ووزەی خۆر) بۆ هاونیشتیمانیان و ناوی کۆمپانیاکەمان خرایە لیستی کۆمپانیا شایستەکانی بواری ووزە نوێبوەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ناوەندی وەک لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەبینرێت بە ڕیزبەندی ژمارە (٨٦).
https://moelc.gov.iq/?page=3212
ئەمەش لە چوارچێوەی دەست پێشخەری بانکی ناوەندی عێراقی بۆ پێدانی قەرزی درێژ خایەن بە هاونیشتیمانیان بۆ دانانی سیستەمی کارەبا بە ووزەی خۆر.
تۆی بەرێز، لە ڕێی کۆمپانیای نۆرث پاوەرەوە دەتوانیت مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی درێژ خایەن تاوەکو بڕی (٣٠ملیۆن دیناری عێراقی ) پێشکەش بکەیت بە هەربانکێک ڕێگە پێدراوی بانکی ناوەندی بێت وە سیستەمی کارەبا بە ووزەی خۆر دابمەزرێنیت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی نامە بۆ لاپەڕەی کۆمپانیا یان ژمارە تەلەفونی (٠٧٧٠١٩٢٢٠٣٠) .

کۆمپانیای نۆرث پاوەر بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی ، کارەبایی ، میکانیکی ، کیمیایی ، دیزاینی ئەندازیاری/ سنودار
تەکنەلۆ‌ژیای بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر

کوردی/عربيگەیشتنی گورزەیەکی نوێ لە پەناڵی جینکۆ مۆدێلی Topcon N-type 620 Watt Bifacial دروست کراوی تایبەت بە کۆمپانیاکەم...
28/09/2025

کوردی/عربي

گەیشتنی گورزەیەکی نوێ لە پەناڵی جینکۆ مۆدێلی Topcon N-type 620 Watt Bifacial دروست کراوی تایبەت بە کۆمپانیاکەمان بۆ گەنجینەکانمان لە شاری سلێمانی ، تێستی فلاش تایبەت بە هەر بالێتێک بەردەستە
لە ئێستادا سێ جۆری پەناڵی بەردەستە
Jinko: Tiger Neo N-type JKM620N-66HL4M-BDV, 620 W
Jinko: Tiger Neo N-type JKM560N-72HL4-BDV, 560W
Jinko: Tiger Neo N-type JKM575N-72HL4-V, 575W

بۆ داواکاردن پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە :
07711551191 و 07701922030

وصول وجبة جديدة من ألواح جينكو موديل Topcon N-type 620 Watt Bifacial مع شهادة المنشأ بأسم شركتنا و فلاش تيست موجود لكل سكيبة ،
متوفر حاليا بمخازننا بالسليمانية الواح التالية :
Jinko: Tiger Neo N-type JKM620N-66HL4M-BDV, 620 W
Jinko: Tiger Neo N-type JKM560N-72HL4-BDV, 560W
Jinko: Tiger Neo N-type JKM575N-72HL4-V, 575W

للحجز و الاستفسار اتصل على ارقام التالية
07711551191 و 07701922030

منظومات الطاقة الشمسية الكهروضوئية ذات الأسعار الرخيصة  تُهلك مستقبلنا الأخضر في ٢١ تموز ٢٠٢٥، إشتعلت النيران من منظومة ...
28/08/2025

منظومات الطاقة الشمسية الكهروضوئية ذات الأسعار الرخيصة تُهلك مستقبلنا الأخضر

في ٢١ تموز ٢٠٢٥، إشتعلت النيران من منظومة للطاقة الشمسية في أحد معارض السيارات في دوناجسكا ستريدا و التابعة لدولة سلوفاكيا، و ذلك بعد أشهر قليلة من إكتمال بنائها. هذه ليست حادثة معزولة. ففي معظم أنحاء الشرق الأوسط، تعطلت العديد من منظومات الطاقة الشمسیة و تدهورت أداؤها بشکل ملحوظ، ويُعدّ مجمع الشقايا للطاقة المتجددة في الكويت والذي تعتبر من أضخم مشاريع الطاقة المتجددة في الخليج مثالاً بارزاً على ذلك. وفق تقاریر رسمیة تم تسجیل حوالي ٣٢٥ حادثة حریق مرتبطة بأنظمة الطاقة الشمسية الكهروضوئية خلال الفترة ٢٠١٠-٢٠٢٢ في المملكة المتحدة، و کانت غالبية الحوادث علی الأرجح نتيجة أخطاء و أعطال في الأسلاك و التوصيلات الكهربائية ، على الرغم من أن الدول الأوروبية وكذلك دول الخليج تفرض مستويات عالية من معايير الجودة والسلامة البيئية الخاصة بمواد ومكوّنات أنظمة الطاقة الشمسية الكهروضوئية.

هذا يُبرز لنا بأن المشكلة لا تقتصر على جودة المكوّنات فقط، بل تشمل أيضًا جودة التركيب والتنفيذ بواسطة كوادر غير مؤهلة فنيًا.
في حین تشهد منظومات الطاقة الشمسية في العراق وإقليم كردستان نمواً تدريجياً باعتبارها أحد الحلول الاستراتيجية لمواجهة النقص في الطاقة الكهربائية، إلا إن انخفاض الأسعار على حساب الجودة يؤدي إلى مخاطر جدية في مشاريع الطاقة الشمسية، لذلك إن المخاطر حقيقية تأتي من تفوق الأسعار على الجودة العمل .

و للتوضیح الأکثر إليكم أهم صفات و عيوب منظومات الطاقة الشمسية ذات الأسعار الرديئة / الرخيصة:

1/غياب التصميم الهندسي الملائم:
*عدم إجراء دراسة موقع من حيث زاوية الميلان، الأتجاه، والتظليل.
*تركيب الألواح بشكل عشوائي يؤدي إلى فقدان جزء كبير من كفاءة التوليد.
*غياب مخططات كهربائية ، ميكانيكية و مدنية متكاملة.
2/إستخدام مكونات منخفضة الجودة:
أن أستخدام مكونات ذات جودة رديئة تزيد من أحتمالية وقوع كوارث أبرزها أندلاع الحرائق .
3/غياب أنظمة الحماية والسلامة:
وجود نظام أو (شبکات) التأريض وحمایة الصواعق تعتبر جزء من الأجزاء الحساسة لمنظومات الطاقة الشمسية؛ علما بأن وجود التأریض والموانع تقوم بحمایة المعدات و الأجهزة الموجودة و تصرف التیارات المتسربة إلی الأرض بدلا من مرورها بجسم الأنسان وبالتالي تمنع إرتفاع حرارة الأسلاك والأجهزة عند حدوث أي قصر كهربائي؛ وکذلك الحمایة الألواح و المنشآت و المباني من الصواعق و الجهود العالیة المفاجئة.
4/تنفيذ رديء:
*التركيب بواسطة فنيين غير مؤهلين و بدون خبرة کافیة.
*لحامات غير صحيحة أو وصلات مكشوفة.
*استخدام هياكل غير مجلفنة أو ضعيفة، مما يسبب التآكل والانهيار مع الزمن بالتالي قصر فى عمر التشغيلي.

5/إنعدام الخدمات ما بعد البيع والصيانة.
لذلك إن منظومات الطاقة الشمسية الرخيصة قد تبدو مجدية إقتصاديًا في البداية، لكنها تؤدي إلى خسائر أكبر لاحقًا بسبب:
*إنخفاض الإنتاجية،
*الأعطال المتكررة،
*إرتفاع مخاطر السلامة (حرائق/إنهيارات)،
*قصر العمر التشغيلي للمنظومة.

إذا استمرّ التركيز في إقليم كردستان والعراق على تخفيض الأسعار فقط و دون الاهتمام بمعايير الجودة، ومع غياب شروط واضحة للتأهیل من الناحیة الفنیة و التقنیة من الوزارات والجهات المعنية الحکومیة لترخيص الشركات المختصة فعليا في مجال الطاقة الشمسية، فإن ذلك قد يؤدي إلى مخاطر حقيقية مثل:

*الحرائق وأعطال كهربائية نتيجة سوء التصميم أو ضعف المكوّنات و ردائة أعمال النصب و الربط.
*فقدان ثقة المجتمع في منظومات الطاقة الشمسية، مما يعيق إنتشارها.
*خسائر إقتصادية بسبب قصر العمر التشغيلي للمنظومات الرديئة.

إن الطاقة الشمسية لا تقتصر على كونها وسيلة لخفض فواتير الكهرباء فحسب، بل تتعلق أساسًا بـالسلامة العامة للمنازل و المباني و کذلك المنشآت التجارية و الصناعیة و إلاستدامة البيئية وتقليل الأنبعاثات و بناء مستقبل أنظف وأكثر أمانًا بعيدًا عن المخاطر التقنية والإنشائية.

لنبنِ بعزيمة واحترافية وفخر أکثر.

28/08/2025

سیستەمی ووزەی خۆری هەرزان داهاتووی سەووزمان دەخاتە مەترسیەوە

لە بەرواری ٢١ ی تەموزی ٢٠٢٥ دا لە شاری دونێسکا سترادا لە سلۆڤاکیا سیستەمێکی سۆلار بووە هۆی سوتانی پێشانگایەکی ئۆتۆمۆبێل تەنها دوای چەند مانگێک لە دامەزراندنی سیستەمەکە، تەنها ئەم کەیسە نییە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا چەندین سیستەمی سۆلار شکستیان هێناوە و کەمتر لە ئەدای خۆی هەبووە، کۆمەڵگەی ووزەی نوێبووەوەی شەقایە لە کوەیت یەکێکە لە نموونەکان. لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاش ٣٢٥ حاڵەتی سووتانی سیستەمی سۆلار تۆمار کراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٢،
هۆکاری ئەم ڕووداوانە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە هۆی کاری دامەزراندنی دوور لە ستانداردە کارپێکراوەکان و كێشەی کۆنێکتەرو وایەرەکان بووە، لە کاتێکدا کە ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو کوالێتی کۆنتڕۆڵ و ستانداردی سەلامەتی بەرزیان هەیە بۆ دامەزراندن و کەرەستەکانی سیستەمی سۆلار
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کێشەکە تەنها بە کوالیتی پێکهاتەکانەوە سنووردار نییە، بەڵکو کوالیتی دانان و جێبەجێکردنی لەلایەن کەسانی نا شارەزا لە ڕووی تەکنیکییەوە دەگرێتەوە.

لە کاتێکدا کە سیستەمی سۆلار هێشتا لە سەرەتای گەشەسەندنیدایە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، بەڵام مەترسیەکی ڕاستەقینە لەسەر ئەم سیستەمانە دروست بووە ئەویش لەبەرچاو گرتنی نرخی هەرزان لەچاو کواڵتی پێشکەش کراو، کام سیستەمانە هەرزان دەکەون ؟

سیستەمی ووزەی خۆر کاتێک هەرزان دەکەوێت کە پێکهاتەی کوالتی نزم بەکاربێت وە جێ بەجێ کردنی کارەکان بە شێوازێکی ستانداردی ئەندازیاری و مسۆگەرکردنی سەلامەتی کارو پێکهاتەی سیستەمەکە نەکرێت و سەرو ماڵی بەکارهێنەر نەپارێزرێت ، کە خۆی دەبینێتەوە لەم خالانەدا:
١/نەبوونی دیزاینی ئەندازیاری گونجاو
• سەردانی نەکردنی پیگەی کار و دیاری نەکردنی ئاراستەو جێکەوتەی شوێنەکەو دیاری کردنی ڕێژەی سێبەر لە پێگەکەدا.
• دامەزراندنی پەناڵە خۆریەکان بە شێوەیەکی نا ئەندازیاری کە دەبێتە مایەی کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبا
• نەبوونی نەخشەو هێڵکاری ئەندازیاری بۆ کارەکانی کارەباو میکانیک و شارستانی
٢/ بەکارهێنانی پێکهاتەی کوالتی نزم لە سیستەکاندا
• کواڵتی نزمی پێکهاتەسەرەکیەکانی سۆلار ئەگەری ڕوودانی کارەسات زیاد دەکات بەتایبەتی کەوتنەوەی ئاگر
٣/ نەبوونی سیستەمی پارێزگاری و بەرگری
• نەبوونی سیستەمی بە زەوی گەیاندن و دژە بروسک کە تەواو کەری سیستەمە کارەباییەکانن، سیستەمی بە زەوی گەیاندن و دژە بروسک سیستەمە کارەباییەکان دەپارێزن بە خاڵی کردنەوەی کارەبا کاتێک شۆرت ڕوودەدات لە سیستەمەکاندا یاخود کاتێک هەورە بروسکە دەیدات لە سیستەمەکە، هەروەها ڤۆڵتیەی سیستەم بە جێگیری دەهێڵنەوەو روودانی (سێرچی کارەبایی) ناهێڵن.
٤/ دانان و بەستن دوور لە ستانداردە ئەندازیاریە کارپێکراوەکان
• دانان و بەستنی سیستەمەکان لە لایەن کەسانی کەم ئەزموون و نەشارەزا
• بەکار هێنانی هەڵگری پەناڵی گەڵڤەنایز نەکراو یاخوود لاواز کە ئەمەش تەمەنی کار کردنی سیستەمەکە کەم دەکاتەوە
٥/ نەبوونی خزمەتگوزاری پاش دانان و بەستن

بۆیە سیستەمە هەرزانەکان وا دەردەکەون کە لە ڕووی داراییەوە مایەی قازانج بن بەڵام لە مەودای دووردا دەبنە مایەی زیانی دارایی گەورە بەهۆی :

• ئاستی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای کەمتر لە ئاستی چاوەڕوان کراو
• بەردەوام ڕوودانی کێشەی تەکنیکی و دووبارە بوونەوەی وەستانی کاری سیستەمەکە.
• زیاد بوونی ئەگەر ڕوودانی سوتان یان داڕمان لە سیستەمەکەدا
• کەمبوونەوەی تەمەنی کارکردنی سیستەمەکە

ئەگەر لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا گرنگی تەنها بە کەمکردنەوەی نرخەکان بدرێت بەبێ ڕەچاوکردنی کوالیتی، وە نەبوونی رێکار و مەرجی تەکنیکی ڕوون لەلایەن وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە بۆ مۆڵەتدان بە کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە وزەی خۆر، ئەمە دەبێتە مایەی دروست کردنی مەترسی ڕاستەقینەی وەک:

• ئاگرکەوتنەوە و لەکار کەوتن بەهۆی خراپی دیزاین و کوالتی نزمی پێکهاتەکان و خراپی لە کاری دانان و بەستنەوە.
• لەدەستدانی متمانەی کۆمەڵگا بە سیستەمی وزەی خۆر، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەو زیاد کردنی بەکارهێنەران.
• زیانە ئابووریەکان بەهۆی کورتی تەمەنی کارکردنی سیستەمە خراپەکان.

دامەزراندنی سیستەمی سۆلار تەنها بۆ ئەوە نیە نرخی پسووڵەی کارەبای نیشتمانی کەم بکاتەوە و تەواو، سیستەمی سۆلار دەبێت بە سەلامەتی لە کاردا بێت ، وە دەبێت تەمەنی کارکردنی درێژخایەن بێت، وە ژینگە پاک بکاتەوە بەبێ دروست کردنی مەترسی لەسەر ماڵ و باڵەخانە بازرگانی و پیشەسازیەکان.

با بوونیاد نانمان بە مەبەست بێت، پرۆفیشناڵ و پڕ شانازی بێت.

کۆمپانیای نۆرث پاوەر بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی ، کارەبایی ، میکانیکی ، کیمیایی ، دیزاینی ئەندازیاری/ سنودار
تەکنەلۆ‌ژیای بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر

هاوین ڕەزیلی لە کارەبا ناکرێت! ئەم هاوینە گەرمە پێویستی بە فێننکەرەوەیە، بەڵام بەبێ سیستەمێکی سۆلار ناتوانی بە دڵی خۆت ئ...
25/07/2025

هاوین ڕەزیلی لە کارەبا ناکرێت! ئەم هاوینە گەرمە پێویستی بە فێننکەرەوەیە، بەڵام بەبێ سیستەمێکی سۆلار ناتوانی بە دڵی خۆت ئامێرەکانی فێنککەرەوە بەکاربهێنیت!

لەگەڵ کۆمپانیای نۆرث پاوەر، ئەتوانیت سوود لە تەکنەلۆژیای وزەی خۆر وەربگریت و هاوینێکی فێنک بەسەربەریت!

وزەی  خۆر ئەتوانێت لە پارەی کارەبا ڕزگارت بکات! ئێستا کە زۆر شوێن بووە بە کارەبای ٢٤ کاژێریی، ئەبێت ئاگات لەوەبێت کە مان...
10/07/2025

وزەی خۆر ئەتوانێت لە پارەی کارەبا ڕزگارت بکات!

ئێستا کە زۆر شوێن بووە بە کارەبای ٢٤ کاژێریی، ئەبێت ئاگات لەوەبێت کە مانگانە پارەیەکی زۆرت بۆ نەیەتەوە لەسەر پسوڵەی کارەباکەت!

لەگەڵ تەکنەلۆژیای وزەی خۆر ، ئیتر پێویست ناکات لەو قەلەقیە بژیت.

ئەگەر کۆمپانیای نۆرث پاوەر سیستەمێکی سۆلارت بۆ دابنێت، ئەوا ئیتر لە پارەی کارەبا ڕزگارت ئەبێت!

وزەی ڕووناکی خۆر باشترین سەرچاوەی وزەی کارەبایە!سوودەکانی وزەی خۆر بۆ بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا: - بەردەوام نوێ ئەبێتەوە...
04/07/2025

وزەی ڕووناکی خۆر باشترین سەرچاوەی وزەی کارەبایە!

سوودەکانی وزەی خۆر بۆ بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا:
- بەردەوام نوێ ئەبێتەوە بەپێچەوانەی سووتەمەنی نەوت و بەنزین و گاز کە تەواو ئەبن و نامێنن
- دۆستی ژینگەیە و ژینگەکەمان ئەپارێزێت لە گازە ژەهراوییەکانی وەک دووانە ئۆکسیدی کاربۆن
- سەربەخۆیی وزەت بۆ دابین ئەکات و ئیتر پێویست ناکات پشت بە سەرچاوەی وزەی تر ببەستیت
- تێچووی کەم و تەنها لە کاتی دانانی سیستەمەکە تێچووت ئەبێت
- تەکنەلۆژیای وزەی خۆر لە ماڵێکەوە تا شوێنە پیشەسازییە گەورەکان ئەتوانن سوودی لێببینن
- پێشکەوتنی بەردەوامی تەکنەلۆژیا وای کردووەی کە سیستەمی سۆلار باشترین چارەسەر بێت بۆ دابین کردنی وزەی کارەبا

ئامادەی بۆ ئەوەی سوود لە تەکنەلۆژیای وزەی خۆر ببینیت بۆ دابین کردنی وزەی کارەبای شوێنەکەت؟ کۆمپانیای نۆرث پاوەر بەبەزرتین کوالیتی لە هەموو عێراق و کوردستان سیستەمی سۆلار بۆ شوێنەکەت دائەنێت!

بۆ ئەوەی بە دڵی خۆت سوود لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری ببینیت، پێویستە سیستەمی سۆلار بۆ شوێنەکەت دابنێیت! ئەگەر کارەباکەت بووە ...
22/06/2025

بۆ ئەوەی بە دڵی خۆت سوود لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری ببینیت، پێویستە سیستەمی سۆلار بۆ شوێنەکەت دابنێیت!

ئەگەر کارەباکەت بووە بە ٢٤ کاژێری، ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمپانیای نۆرث پاوەر بە بەرزترین کوالیتی سیستەمی تەکنەلۆژیای خۆر بۆ شوێنەکەت دابین بکات!

"شۆڕتی کارەبا" چییە و بۆچی ڕووئەدات؟ بەداخەوە زۆر شوێن لە ماوەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بینیمان کە ئاگریان گر...
16/06/2025

"شۆڕتی کارەبا" چییە و بۆچی ڕووئەدات؟

بەداخەوە زۆر شوێن لە ماوەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بینیمان کە ئاگریان گرتوو و زیانێکی زۆری ماددی و هەندێک جاریش گیانیشی بەدوای خۆی هێنا. لە زۆربەی ڕووداوەکان، هۆکارەکەی بەوە دیاری ئەکرا کە "شۆڕتی کارەبا" بوو!

بەڵام کاتێک باسی "شۆڕتی کارەبا" دەکرێت، وەک ئەوە باس دەکرێت کە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی مرۆڤەکان بێت، لە کاتێکدا کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە وادەکات شۆڕتی کارەبا ڕووبدات!

ئەگەر هۆکارەکانی شۆڕتی کارەبا ئەزانیت، لە کۆمێنت بینووسە، و پاشان ئێمە دواتر باشترین کۆمێنت هەڵدەبژێرین!

هەر بۆ زانیاری: کاتێک کۆمپانیای نۆرث پاوەر سیستەمی تەکنەلۆژیای وزەی خۆر بۆ شوێنەکەت دابنێت، ئەوا تەئکید لەوەش ئەکاتەوە کە بەتەواوی شوێنەکەت پارێزاراو بێت لە هەر مەترسییەکی کارەبا، وەک شۆڕتی کارەبا!

Address

Sulaimania
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647701922030

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when NORTH POWER posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to NORTH POWER:

Share

Category