VOID Bureau for Engineering Consultancy

VOID Bureau for Engineering Consultancy Engineering Design and Consultancy

دیزاینی ڤێلا شوێن: سلێمانی - قولەرەیسی
29/05/2026

دیزاینی ڤێلا
شوێن: سلێمانی - قولەرەیسی

دیزاینی مزگەوتشوێن : سلێمانی - چوارچرا
21/05/2026

دیزاینی مزگەوت
شوێن : سلێمانی - چوارچرا

هەڵەیەکی تری باوی بواری بیناسازی..لە ئێستایا دیاردەیەک پەیا بوە لە بینا هەیکەلیەکانا کە بریتیە لە دروستکردنی دیواری بلۆک...
17/05/2026

هەڵەیەکی تری باوی بواری بیناسازی..

لە ئێستایا دیاردەیەک پەیا بوە لە بینا هەیکەلیەکانا کە بریتیە لە دروستکردنی دیواری بلۆک یا خشت لەگەل پایەکانا, پاشان تێکردنی کۆنکرێتی پایەکان بۆ ئەوەی یەک پارچە دەربچێت!

بەبێ گومان ئەمە کارێکی یەکجار هەڵەیەو هیچ مانایەکی وا بۆ دیزاینی بومەلەرزە نامێنێت کە (ئەگەر) کرابێت بۆ بیناکە، دیوارەکان ئەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هەیکەلەکە. چۆن؟

١/ ئەم دیوارانە ئەبنە هۆی رێگری هەیکەلەکە لە جوڵە لەکاتی بومەلەرزەدا، کە لە ئەنجامدا هێزو تاودانێکی زۆر دروست دەبێت و ئەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە هەیکەلەکە. وەک لە وێنەکاندا روونە.

٢/ئەم دیوارانە هۆکارن بۆ تێک دانی Center of Rigidity هەیکەلەکە بە دوورکەوتنەوەی لە Center of mass ی بیناکە کە ئەندازیار لە کاتی دیزایندا بە هیچ جۆرێک بەو شێوەیە حساباتی بۆ ناکات، وەک لە وێنەکاندا دیارە. ئەمە دەبێتە هۆی هێزێکی تۆرکی زۆر ، کە بە درز بردنی دیوارەکان شێوەی چەپ و راست ( Diagonally) و تێکشکانی جۆینتی بەیەکگەیشتنی جسرو پایە کۆتایی پێدێت وەک لە وێنەکاندا روونە.

٣/ لەوە مەترسیدار تر، دیوارەکان لە هەموو نهۆمەکان وەک یەک نین، بۆیە کە دیواری نهۆمێک درز دەبات و تێک دەشکێت دەبێتە هۆی دیاردەی soft storey لە بیناکەدا، کە هۆی داروخانی تەواوی بینایە.

چارەسەر؟
ڕێک بە پێجەوانەی ئەوەی کە دەکرێت، پێویستە بۆشایی تەواو بە جێبهێڵدرێت لە نیوان دیوار و پایەو جسرەکاندا، بە جۆرێک کە هەیکەلەکە بتوانێت بجوڵێت. وە پێویستە ئەو بۆشاییانە بە مادەی تایبەت کە رێگر نەبێت لە جولە پر بکرێتەوە.

هەروەها پێویستە رەچاوی ئەوە بکرێت کە دیوارەکان لە چەند شوێنێک ببەسترێنەوە بە جسرو پایەکانەوە تەنیا بۆ ئەوەی لەکاتی بومەلەرزەدا نەکەون بە لادا. ئەمەش دیتەلی خۆی هەیە ، کە ئەشێ بە ئەنگڵی ئاسن یا ئەلەمنیۆم بێت، یا بە پایەی بچوک کە رەبتن بە جسری سەرەوە خوارەوە، وەک لە وێنەکانا روونە.

دیزاینی بینای بازرگانیشوێن : سلێمانی
23/04/2026

دیزاینی بینای بازرگانی
شوێن : سلێمانی

دیواری ٢٠سم پانی کشەیەکی زۆر گەورە کە رۆژانە ڕوبەرومان دەبێتەوە داواکردنی دیواری کۆنکرێتی ٢٠سم پانیە بۆ بیانا لەلایەن خا...
09/04/2026

دیواری ٢٠سم پانی

کشەیەکی زۆر گەورە کە رۆژانە ڕوبەرومان دەبێتەوە داواکردنی دیواری کۆنکرێتی ٢٠سم پانیە بۆ بیانا لەلایەن خاوەن کارەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی پایەکە یا دیوارەکە دەرنەکەوێت لەناو ژورەکانا.

هەلبەت ئەتوانرێ ،کەم تا زۆر ،ئەمە ڕەچاو بکرێت بە ڕاوێژی نێوان ئەندازیاری تەلارساز و سترەکچەر، بەلام کێشەکە کاتێ گەورە ئەبێت کە بەهێزیی بیناکە بکرێتە قوربانی جوانیی دیوی ناوەوەی بینا ! کە بە داخەوە تێبنی ئەکرێت زۆر حاڵەت تێئەپەرێنرێت کە زۆر ڕوونە کە هەڵەیە، جا هیوادارین لە نەزانینەوە بێت نەک تەنیا بۆ ڕایی کردنی ئیشەکە.

ئەم جۆرە دیوارانە بە ئاراستەی لا بچوکەکە زۆر بێ هێزن و بە ئاراستەی لا درێژەکە زۆر بەهێزن بۆ بەرەنگاری هێزی بومەلەرزە. ئەم وێنەیەی دامناوە، بیانایەکی دیاری کراو نیە، بەلام هاوشێوەی زۆر زۆرە کە دەیبینین رۆژانە. زۆر بە روونی دیارە ئەم بینایە گونجاو نیە بۆ بومەلەرزە، چەنکە زۆربەی زۆری دیوارەکان بە یەک ئاراستەی بیناکەدا لادرێژەکەیان دانراوە. لە کۆی ١٢ پایە، ١٠ پایەیان لا درێژەکەیان لەگەل درێژی بیناکەیە، تەنها ٢ پایە لا درێژەیەکەیان لەگەل پانی بیناکەیە. ئەمەش واتای نەبون یا لاوازیی بەرەنگاری بیناکەیە دژ بە هێزی بومەلەرزە بە هۆی (Lack of Bidirectional Stiffness)ەوە.

بە زمانێکی سادە تر، تەنیا دوو پایە بە شێوەیەکی سەرەکی بەرەنگاری جوڵەی بیناکە ئەبنەوە ئەگەر بیەوێت بە شێوەیەکی ئاسۆیی بجوڵێت. بەبێ هیچ حسابات و باگراوندێکی ئەندازیاری ڕوونە کە دوو پایە ناتوانێ رێگر بێت لەو هێزە زۆرە.

ئەگەر تۆزێ بچمە زانستی ئەندازیارییەوە، ئەم بینایە یەک کۆمەل کێشەی هەیە. کێشەی هەرە گەورە بریتیە لە Torsional Irregularity بە هۆی یەکسانی دابەش نەبوونی دووری نێوان پایەکان و ناهاوسەنگی لە ئاراستەکانیاندا. ئەمە ئەبێتە هۆی دروست بوونی هێزێکی زۆر زیاتر لە بیناکەدا، بە رێژەی ٣٠٪ زیاتر بەراورد بەوەی ئەگەر نێوان پایەکان یەکسان بوایە، کە رێژەیەکی یەکجار زۆرە.

کێشەیەکی تر، کۆدە ئەندازیاریەکان وا بە باش دەزانن کە لابردنی هەر پایەیەک لە هەر ریزێکدا نابێت ببێتە هۆی کەمبونەوەی بەرگری بیناکە بە زیاتر لە ٣٥٪. بێگومان لەم بینایەدا ئەگەر کۆڵۆمی ناوەراست لە ریزی بەشی سەرەوەی نەخشەکە، بۆ نمونە، لا ببرێت زۆر زیاتر لە رێژەی دیاری کراو کە (٣٥٪) ە بەرگری بیناکە دا ئەبەزێت. چونکە دوو پایەکەی تر زۆر کەم بەرگری دەکەن لە باری ئاسۆیدا.

کێشەیەکی تر لەم بینایەدا، برتییە لە نەبوونی Redundancy، کە بەشیوەیەکی زۆر سادە بریتیە لە هەبونی جێگرەوە لە حاڵەتی فەیلەری دیوارێکدا. وەک پێشتر باسمان کرد کە تەنیا دوو پایە بە ئاسۆیی هەن، کە بەشێوەیەیکی زۆر نا یەکسان دابوش بوون. لە کاتێکدا زۆرترین بەرهەلستکاری هێزی بومەلەرزە بەو دیوارانە ئەکرێ کە ئەکەونە چێوەی دەرەوەی بیناکان، لێرەدا یەکێک لە پایەکان نزیکە لە سەنتەری بیناکەوە کە کە تیایدا دیورەکان کەمترین بەرهەڵستی ئەو هێزانە دەکەن کە بە هۆیTorsional Irregularity ەوە هەن. فەیلەر لەهەر یەک لەم دوو دیوارەدا واتە نزیکەی ٥٠٪ لە سیسمی بەرهەڵستکاری لەدەستدراوە کە بێگومان ئەبێتە هۆی Progressive Collapse و رووخانی تەقاوەتی بینا بە هۆی نەبوومی دیوارە چیگرەوەی تر بۆ بەرهەڵستی زیاتر.

کێشەیەکی تری ئەم بینایانەیە لەوەدایە کە Connectionی نێوان جسرو پایەکان( دیوارەکان) وەک پێویست نابێت بە هۆی کەمی پانی پایەکانەوە، ئەمەش حالەتێکی نەویستراوە بۆ بەرەنگاری هێزی بومەلەرزە.

کێشەی تری زۆرە ئەم بینایە، وەک زۆری لادان بە باری ئاسۆیی، کە بەکەمترین هێز زۆرترین لادان لە بیناکەدا روو ئەدات. نامەوێ زیاتر بابەتەکە درێژ بکەمەوە، هیوادارم ئەم دیاردەیە کەم ببێتەوەو نەمێنێت ئەندازیاران ووردتر بیر لە گریدی Lateral Load Resisting System بکەنەوە بۆ بیناکان.

دیزاینی بینای تجاری شوێن : ناصرییەWith Shex Ranj
02/04/2026

دیزاینی بینای تجاری
شوێن : ناصرییە

With Shex Ranj

دیزاینی بینای بازرگانیشوێن : سلێمانی
13/03/2026

دیزاینی بینای بازرگانی
شوێن : سلێمانی

دیزاین و سەرپەرشتی یەکەیەکی نیشتەجێ بوون شوێن : سلێمانی
26/02/2026

دیزاین و سەرپەرشتی یەکەیەکی نیشتەجێ بوون

شوێن : سلێمانی

Address

Iraq-Sulaymaniyah City-Khak Street-Banugwl Tower-First Floor-flat No. 1
Sulaimania

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00

Telephone

+9647701579878

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when VOID Bureau for Engineering Consultancy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to VOID Bureau for Engineering Consultancy:

Shortcuts

Share