Fox Company

Fox Company Making difference to your business needs..

19/08/2026

وتەبێژی بازاڕی سوتەمەنیی سلێمانی:

- لەئیستادا پاڵاوتگەی فۆکس، کە بەشێکی سوتەمەنیی پارێزگای سلێمانی دابین دەکات، لەحاڵەتی صیانە و کاتالیست ڕیجێنەرەیشندایە.

- پاڵاوتگەی فۆکس، یەکێکە لەهۆکارەکانی ئەوەی نرخی سوتەمەنیی (بەنزین) لەپارێزگای سلێمانی هەرزانترە لەچاو ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان.

15/08/2026

ڕاپۆرتێکی کەناڵی پەیام لەسەر جیاوازی نرخی بەنزین لەنێوان سلێمانی و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان

- خاوەنی وێستگەیەکی سوتەمەنی: ئەوەی کە هاوسەنگیی ڕاگرتوە لەم سنورەدا تەنها فۆکسە، لەگەڵ ئەوەی لەشارەکانی تری هەرێم نرخەکان زۆر بەرز بونەتەوە، فۆکس بەهەمان نرخی ٩٨٠ دینار بەنزین دەداتە بەنزینخانەکان

- خاوەنی وێستگەیەکی سوتەمەنی: بەسوپاسەوە، پاڵاوتگەی فۆکس فریامان دەکەوێت لەدابینکردنی بەنزین، ئەگەر کێشەیەک بۆ فۆکس دروست ببێت بەڕاستی حاڵمان باش نابێت

13/08/2026

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی:

سوپاسی پاڵاوتگەی فۆکس دەکەین، کە پشتیوانێکی گەورەی کەرتی حکومی و دابینکردنی بەنزینن لەپارێزگای سلێمانی

13/08/2026

ئەندازیارێکی شارەزای بواری سوتەمەنییەکان بۆ کەناڵی پەیام:

- پاڵاوتگەکەی فۆکس بەشێوازێکی ستاندارد کار دەکەن و تاوەرەکانی پاڵاوتگەکەش لەئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندایە.

- کوالیتی بەنزینی پاڵاوتگەی فۆکس زۆر بەرزە و هاوتایە بە ستانداردی (EURO 5)ی ئەوروپی، وە لێکردنەوەی گۆگردی بەنزینەکە دەگاتە (5PPM - 10PPM) کەئەمەش شتێکی زۆر زۆر باشە.

12/08/2026

ڕاپۆرتێکی دەزگای میدیایی بوار:

- پاڵاوتگەی فۆکس، دوایین هێڵی بەرگری هیشتنەوەی نرخی بەنزینە لەو نرخەی ئیستایدا لەناو پارێزگای سلێمانیدا

- پاڵاوتگەکە لەڕۆژانی داهاتودا لەکارکردن دەوەستێت بەمەبەستی (صیانەکردن) - بەپێی وتەی نوێنەرانی پاڵاوتگەکە لەکۆبونەوەکەدا، پێدەچێت بۆ ماوەی مانگێک لەصیانەکردندا بێت

- پێشبینی بەزبونەوەی زیاتری نرخی بەنزین دەکرێت، ئەگەر بەنزینی پاشەکەوتکراوی بەنزینخانەکان پێش کەوتنەوەکاری پاڵاوتگەکە تەواو ببێت

12/08/2026

خاوەنی وێستگەیەکی سوتەمەنی لەپارێزگای سلێمانی (بەشداربو لەکۆبونەوەی پارێزگای سلێمانی):

- پاڵاوتگەی فۆکس هاوکارو هۆکاری سەرەکی بوە بۆ دروستنەبونی هەڵاوسانی زیاتر لەنرخی بەنزین لەناو پارێزگای سلێمانی.
- پاڵاوتگەکە بەپێی ڕاگەیاندنی خۆیان، بۆ ماوەی مانگێک لەکارکردن دەوەستێت بۆ صیانەکردن.
- پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دروستنەبونی قەیران.

12/08/2026

ڕاپۆرتێکی مەیدانیی کەناڵی (K24) لەسەر پاڵاوتگەی فۆکس، وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە

- ئایا پاڵاوتگەی فۆکس، نەفتا بە نرخی پاڵپشتیکراو وەردەگرێت؟ یاخود بەنرخی بازرگانیی؟
- بەنزینی بەرهەمهێنراوی پاڵاوتگەی فۆکس بە چی نرخێک دەدرێتە بەنزینخانەکان؟
- ئۆکتانی بەنزینی بەرهەمهێنراوی پاڵاوتگەی فۆکس لەتاقیگەدا چەندە؟

11/08/2026
10/08/2026

بۆچی بەنزین لەسلێمانی هەرزانترە بە بەراورد بەهەولێر؟!
ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی دیپلۆماتیک بۆ خستنەڕوی ڕاستییەکان دەربارەی پاڵاوتگەی (فۆکس ڕیفۆرمینگ)

- پاڵاوتگەکە بڕبڕەی دابینکردنی بەنزین و ڕێگریکردنە لەبەرزبونەوەی زۆری نرخی بەنزین لەپارێزگای سلێمانیدا
- حکومەتی عێراقی نەفتا بەنرخی پاڵپشتیکراو بە پاڵاوتگەکە نافرۆشێت
- تەواوی بەرهەمی پاڵاوتگەکە بۆ ناو پارێزگای سلێمانییە
- سەرەتا پاڵاوتگەکە داواکاری ئەوەی لەسەر بوە لەشارەکانی دیکەی عێراق دابنرێت، بەڵام خاوەنەکەی ڕەتیکردوەتەوە
- چەندین پێشنیاری حکومەتی عێراقی ڕەتکردوەتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی بنێرێت بۆ شارەکانی دیکەی عێراق، بەمەش کورتهێنانی بەنزینی لەپارێزگای سلێمانی کەمکردوەتەوە
- ٥٠%ی بەنزینی پارێزگای سلێمانی لەلایەن پاڵاوتگەی (فۆکس ڕیفۆرمینگ) دابین دەکرێت
- پاڵاوتگەکە پشکی هیچ کەس و حیزبێکی تێدا نیە و تەواوی خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١ کەس کەچەندین پرۆژە و کاری خێرخوازی هەیە لەشارەکەدا

Address

1st Floor, SHusha Building, Saiwan Street, Said Taha Koy
Sulaimanieh
41000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Fox Company posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share