04/09/2024
ئاگاداری بۆ هاولاتیانی ئیداره‌ی راپه‌رین...
سه‌باره‌ت به‌و هاوبه‌شانه‌ی ئاو له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین ئه‌وانه‌ی پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستوه كرێیه‌كی ئاوی زۆریان له‌سه‌ر كه‌له‌كه‌بووه كه‌بۆشوێنی نیشته‌جێ بوون بۆهه‌رمانگێك بری(٤٥,٠٠٠)دینار هه‌ژمار كراوه, وه بۆشوێنی بازرگانی بری(٢٠٠,٠٠٠)دینار بۆهه‌رمانگێك هه‌ژمار كراوه...له‌ئێستادا ده‌توانی به‌به‌ستنی پێوه‌ری ئاوبۆماله‌كه‌ت یان شوێنی كاره‌كه‌ت خۆت له‌م كرێیه زۆره بپارێزی به‌وشێوه‌یه
#بۆشوێنی نیشته‌جێ بون بۆهه‌ر(٤٥,٠٠٠)دینارێك كرێی مانگانه ده‌كرێت به(١٠,٠٠٠)دینار
#بۆشوێنی بازرگانی بۆهه‌ر(٢٠٠,٠٠٠)دینار كرێی مانگانه ده‌كرێته (١٠,٠٠٠یان ١٥,٠٠٠ یان ٢٠,٠٠٠)به‌پێی جۆری شوێنی كاره‌كه...
وه هه‌ر كه‌سێك خانوی چۆل و كه‌لاوه یان هه‌ر شوێنێك كه‌هاوبه‌شی ئاوی هه‌یه‌و به‌لام ئاوه‌كه‌ی به‌كارناهێنێت و یان ژیانی تێدانیه ئه‌توانێ به‌به‌ستنی پێوه‌ری ئاو خۆی له‌كرێی ئاوبپارێزێت به‌چه‌وانه‌وه دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م بریاره كرێیه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت ....
#كۆمپانیایئۆرانۆس جێ به‌جێ كاری پرۆژه‌ی #به‌سیسته‌مكردنی #كۆكردنه‌وه‌ی #كرێی #ئاو #له‌زۆنی٤(ئیداره‌ی راپه‌رین,پارێزگای هه‌له‌بجه,ئیداره‌ی گه‌رمیان).