21/10/2023
🛑چۆن پارێزگاری له‌پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟
ته‌مه‌نی باتری له‌نێوان چوار بۆ پێنج ساڵ كارده‌كات، به‌ڵام فه‌رامۆشكردنی گرنگیدان به‌پاتری واده‌كات كه زیانی پێبگات‌و چارجی تێدا نه‌مێنێت‌و به‌ره‌و خراپبون بڕوات، ئێستا دیارترین ئه‌و هۆكارانه ده‌خرێنه‌ڕوو كه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی پاتری به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنتان له‌گه‌ڵ پاترییه‌كانتان پێده‌ڵێین بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زیاتر كاربكات.
له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كاندا دووجۆری پاتری هه‌یه، باتری ئاسایی كه شله‌مه‌نی به‌كارده‌هێنێت، جۆری دووه‌م باترییه وشكه مۆدێرنه‌كانه، كه ده‌توانیت پشكنین بۆ پاترییه ئاساییه‌كان بكه‌یت له‌ڕێگه‌ی دڵنیابون له‌بڕی ئه‌و ئاوه‌ی كه تێیدایه، ئه‌گه‌ر زانیت ئاوی پاترییه‌كه كه‌متر له‌بڕی پێویستی تیادایه پڕی ده‌كه‌یته‌وه له‌ئاو، له‌گرنگترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی باتری ئه‌وه‌یه ئاوی پاترییه‌كه كه‌مبكات.
پاترییه وشكه‌كان ئه‌توانێ ئاگاداری بارودۆخی بیت له‌ڕێگه‌ی چاوی كریستاڵییه‌وه كه له‌سه‌رووی باترییه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سه‌وزبوو واته پاترییه‌كه‌ت به‌ته‌واوی چارج بوه به‌شێوه‌یه‌كی باش كارده‌كات، ئه‌گه‌ر ڕه‌شبوو واته باترییه‌كه خراپبوه یان پێویستی به‌چاكردنه‌وه هه‌یه.
پاتری زیانی پێده‌گات به‌كه‌م كارپێكردنی ئۆتۆمبێل له‌كاتی پارككردنیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌م كێشه‌یه‌ش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه زیاتر له‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیان هه‌یه یان ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ‌و ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌جێده‌هێڵن، له‌م كاتانه‌دا پێویسته پاترییه‌كه دابگریت‌و له‌لای پاتریسازێك دایبنێیت بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش پارێزگاری لێبكات بۆت به‌چارجكردنی هه‌موو (١٥) ڕۆژێك یه‌كجار، یان ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێت پاترییه‌كه دابگرن سویچی ئۆتۆمبێله‌كه بده‌ن به‌كه‌سێك باهه‌موو هه‌فته‌یه‌ك پیاسه‌یه‌كی كورتی پێبكات به‌مه‌به‌ستی چارجبونه‌وه‌ی پاترییه‌كه.
شاره‌زایان ڕێنمایی ده‌ده‌ن, چه‌ند گرنگه ڕووكه‌شی پاترییه‌كه به‌پاكی ڕابگیرێت‌و پاككردنه‌وه‌ی به‌پارچه قوماشێك به‌مه‌به‌ستی پاراستنی له‌شێ، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری گه‌رم‌و ساردی پاترییه‌كه، بێگومان پێویسته پێش پاككردنه‌وه هه‌ردوو سه‌ری باترییه‌كه لاببه‌یت (یه‌كه‌مجار سارد).
له‌هه‌ندێك كاتدا له‌كاركه‌وتنی پاتری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داینه‌مۆ، ئه‌گه‌ر چارجی داینه‌مۆكه كه‌متر بوو له‌توانای پاترییه‌كه ئه‌وا ناتوانێت به‌ته‌واوی چارجی بكات، له‌به‌رامبه‌ردا زیاد له‌ڕاده‌ی پێویست چارجكردنه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌می ترشه‌ڵۆكی پاترییه‌كه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پاترییه‌كه كاتێك چارجی داینه‌مۆ زیاتر بێت‌و زیانێكی زۆر به‌پاترییه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و هه‌ڵانه‌ی كه ده‌بێته هۆی له‌ناوچونی پاتریی‌و ته‌واوبونی ته‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، به‌كارهێنانیه‌تی له‌كاتی وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بۆ نمونه ته‌ماشاكردنی فیلم له‌ڕێگه‌ی DVDو به‌كارهێنانی سیستمی ده‌نگی، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاتری ئۆتۆمبێل پشت به‌كارلێكێكی كیمیایی ده‌به‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه، به‌كارهێنانی به‌م شێوه‌یه وای لێده‌كات ماوه‌یه‌كی كه‌متر توانای كاركردنی هه‌بێت.
به‌هه‌مان شێوه كێشه‌ی كاره‌بایی ناو ئۆتۆمبێل كار له‌پاتری ده‌كات، یه‌كێكی تر له‌وكارانه‌ی زیان له‌پاتری ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه كاتێك مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێل كارناكات شۆفێره‌كه‌شی سوره له‌سه‌ر كارپێكردنی‌و به‌رده‌وام سولف لێبدات كه كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر پاترییه‌كه ده‌بێت.